به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنفرانسی یه‌کیەتی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان له‌ ئێران

دەستوەشاندنێکی کاریگەر لە دروشمی یەکایەتی خاکی ئێران و یەکزمانیی ئێران



ئه‌مڕۆ ٢٩/٠٧/٢٠١١ کۆنفرانسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان له‌ ئێران له‌ له‌نده‌ن پا‌یتختی به‌ریتانیا به‌ به‌شداری ئەندامانی ئەم یەکیەتیە (پارت و رێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆخوازانی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێران) به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی میتۆد و شێوەکانی خەباتی هاوبەشی یەکیەتی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان له‌ ئێران دژ بە ئێرانی داگیرکار، پاش حـەوت کاژمێر گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە کاژمێر پێنجی (٥) پاشنیوەرۆ هەمان ‌رۆژ سەرکەوتووانە کۆتایی بە کاری خۆی هێنا.


نوێنەرانی سیاسی حەوت رێکخراوی خەباتکاری گەلانی بندەست لە ئێران، بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزی نەتەوەکانیان، زۆربەی کۆسپەکانی بەردەمی هاوکاری و هاوپەشتی بەبێ گیروگرفت لەسەر رێگای خەباتی هاوبەشیان چارەسەر کرد و لە دانیشتنکی هاورێیانە و دۆستانەدا بەپێی پڕنسیپەکانی یەکیەتیەکەمان، توانرا بڕیارگەلی گرینگ لە رێگای خزمەت بە گەل و نیشتمانی بۆ هەرکام لە نەتەوەکانی بندەست بەئەنجام بگات. و بە پێی ئەم بڕیارانە لەسەر ئەساسی تەوافق و هاوکاری لایەیانی ئەندام و بەشدار لە کۆنفرانس چەندین کۆمیتە جۆراوجۆر بە مەبەستی پێوەندی و هاوکاری گرنیگ و جیددی سەرکەوتووانە واژوو کرا.


بە درێژایی رۆژ کۆنفراس بەردەوام بوو. ئاڵای هەموو نەتەوەکانی بندەست رووخساری سالۆنی ئەم کۆبوونەوەیەی رازاندەبووە، و هەر لە یەکەم  چرکەکانی دانیشتنەکان، چرکەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی راگیرا، هەر لەم کۆنفراسەدا  داخوازی ئەندامەتی دوو لایەنی سیاسی بە ناوەکانی رێکخراوی ئازادیبەخشی عـەرەبی احواز "(میعاد) و حـزبی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان خرایە بەرباس و دەنگدانەوە، کە بە گشتیی ئەندامانی یەکیەتی نەتەوەکان ئەندامەتی هەردوو رێکخراوی سیاسی کورد و عەرەبی بە پێی ئائیننامەی یەکیەتیەکەمان بە ئەندام وەرگرت.


هەروەها یەکیەتی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران، پێوەندی و موناسەباتی سیاسیی و دیپلۆماسیی لەگەڵ وڵاتانی دەۆەرەکە، و گرینگی و زەرورەتی هێنانەگۆڕی باسی نەتەوەکانی بندەست لە ئێران لەگەڵ رێکخراوە سیاسیی و مرۆفیی جیهانیی خستەبەر باس ‌و لێکۆڵینەوە و بڕیارگەلی لەسەر دەرکرا.


ئەحزاب و رێکخراوەی سیاسی بەشدار لەم کۆنفرانسە، بە مەحکومکردنی سیاسەتی ئاژاوەگێری کۆماری ئیسلامی لە نێوان نەتەوەکانی بندەست، پیلان و گۆرانکاریی دێمۆگرافی داگیرکار لە ناوچەکانی غەیرە فارس وەکو دروستکردنی شاروگوندی تایبەتی بۆ خەڵکانی خۆی و دانی ئیمتیاز و شتی تایبەت پێیان، و لە هەمانکاتدا بڕینی ئیمتیازات و شتە تایبەتیەکانی خەڵکانی خۆماڵی. بەو پێیە لەسەر ئەوە رێکەوتن کە لێبڕاوانە لە رێکخراوە جیهانیەکاندا سیاسەتی جنایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی لەقاو بدەن و هەموو هێزە سیاسەکانی نەتەوەکانی بندەست بە مەبەستی داکۆکیکردن لە گەلانی بندەست لە ئێران بەهاوکاری دەعوت بکرێت.


لە ئاخری ئەم کۆنفرانسەدا، رێکخراوە سیاسیەکانی نەتەوەگەلی بندەست لە ئێران برووسکەیەکی ئاراستەی گەڵانی بندەست و بێ‌بەش لە ئێران کرد کە تێدا خوازیاری بەشداری بەربڵاوی خەڵکی لە خەباتی عادڵانەی گەلانی ژێردەست‌ لە دژی ناعەدالەتی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی، مەدەنیی بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانیان کردووە، هەروەها داوای یەکگرتوویی و هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی ئەم گۆرەپانە لە خەباتی سیاسی بۆ گەیشتن بە سەربەستیی و ئازادیی کراوە.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له‌ ئێران
لەندەن
٢٠١١/٠٧/٣٠