
به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ر ”یه‌کیەتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان له ئێران“
Oppressed Nations Unity-Iran (ONUI)
ئه‌مرۆ ٢٢ی ژانویه ٢٠١١ له له‌نده‌ن پایتەختی به‌ریتانیا کۆنگره‌ی هاوبه‌ش به به‌شداری پارت و رێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی بەرەیەکی یه‌کگرتوو له پێناو سه‌ربه‌ستیی و ڕزگاریی له ژێر چنگی دەوڵەتی ئێرانی داگیرکه‌ر، پێکهات.
پاش یه‌ک ساڵ وتووێژی چروپڕ و ئاماده‌کاریی پێویستی چه‌ند لایه‌نه، توانرا ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتووانه پلاتفورمی سیاسئی هاوبه‌شی لایه‌نه سه‌ربه‌خۆخوازه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران، له ژێر ناوی ”یه‌که‌مین کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بندەست له ئێران“ په‌سه‌ند کرا.
پارت و رێکخراوه‌کانی به‌شدار به تێکڕا له کۆنگره‌ی یه‌که‌میاندا، په‌یره‌وی ناوخۆ و رێکخستنه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیک به‌م جۆره‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند کرد:
کۆمیته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیئ پێکهاتوو له نوێنه‌ری هه‌موو به‌شداران و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کار و ئه‌رکه‌کانی ”یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست لە ئێران“ پێک هێنا، که بریتین له‌م به‌ڕێزانه:
به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌حوازی له به‌ره‌ی دیموکراتیک خه‌ڵکی عه‌ره‌ب ئه‌حواز، به‌رێز ئه‌براهیم جاف له پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان (پسک)، به‌رێز مه‌سعود فه‌ریقی له کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیادیموکراتی کوردستان، به‌رێز مه‌حمود به‌شاری له ڕێکخراوی ئازادیبه‌خشی عه‌ربی ئه‌حواز، و به‌رێز شه‌هاب به‌لوچ له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لوچستان.
وته‌بێژی به‌ره: به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌لئه‌حوازی، جێگره‌کانی بریتین له به‌رێز مه‌سعود فه‌ریقی و به‌رێز شه‌هاب به‌لوچ.
کۆنگره به کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی راسپارد که له‌گه‌ڵ ئه‌و پارت و رێکخراوه سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی که نه‌یانتوانیوه له کۆنگره‌دا به‌شدار بن، پێوه‌ندی بگیرێت، و بانگهێشتنیان بکات بۆ به‌شداریان له ”یەکیەتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست لە ئێران“.
ئه‌و پارت و لایانانه‌ی که له‌م کۆنگره‌دا به‌شدار بوون بریتین له:
به‌ره‌ی دیموکراتیک خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌حواز
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان (پسک)
کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
ڕێکخراوی ئازادیبه‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حواز
جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی به‌لوچستان
به سپاسه‌وه کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ”یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له ئێران“.
٢٢/١/٢٠١١ له‌نده‌ن

|