بانگه‌وازی دژی له سێداره‌دانی لاوانی کورد
ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران به هێرش و تۆقاندن و ئیعدام ناتوانن نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌م شێوه‌ی که هه‌ڵیان بژاردوه له داوا و داخوازیه‌کانی خۆیان و ویستی ڕەوای نه‌ته‌وه‌یی دوور بکه‌نه‌وه. ئێحسانی فه‌تاحیان له به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌ربه‌ریانه له سێداره درا و بوو به ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی رووناکیده‌ری ئاسمانی وڵاته‌که‌مان ، دوو مانگی به‌سه‌ر دا تێنه‌په‌ڕیبوو که گولئه‌ستێره‌یه‌کی تریش شه‌وه‌زه‌نگی وڵاته‌که‌مانی به سوتانی خۆی رووناک کرده‌وه و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی هاته ناو گیانبه‌ختکردوانی گه‌ل.
مێتۆدی تۆتالیتاریی و دیکتاتۆرانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان شێوه‌یه‌کی غه‌ریب و نه‌ناسراو نییه و ئه‌و مێتۆده وا زیاتر لە ٣٠ ساڵه له سه‌ر ئه‌م گه‌له تاقی ده‌کرێته‌وه و ده‌سته‌ڵاتداران باش ده‌زانن ئه‌م مێتۆدانه له به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر بێئاکامه و ناتوانی ده‌نگی گه‌لێک بۆ گه‌ییشتن به خواسته ره‌واکانی کپ بکات .
لێره‌وه ئێمه که ئه‌م نووسراوه‌مان واژۆ کردوه ئه‌و ئێعدامانه به توندیی مه‌حکوم ده‌که‌یین و له هه‌موو ڕۆله به ئه‌مه‌که‌کانی خۆمان به خاوه‌ن ده‌رده‌که‌وین و په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌ی دۆژمن بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کگرتویی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان و هاوکات له هه‌موو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌خوازین یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ڕه‌نگ به دژی کرده‌وه دزێوەکانی ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێده‌نگ نه‌بن و له هه‌ر بوارێکه‌وه بۆیان ده‌کرێت یارمه‌تیده‌ر بن بۆ سه‌قامگیری و یه‌کڕیزی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دژی کۆماری ئیسلامی ئیران وبه‌ڵێنی ده‌ده‌ین ئه‌م کرده‌وانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران له لایه‌ن گه‌له‌وه بێ وڵام نامێنێته‌وه و دژکرده‌وه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
1. کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
2. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردوستان
3. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
4. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد
5. پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
6. پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
7. پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
١١/١/٢٠١٠

|