
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیووانی لەپەنابەرانی مانگرتوو لە ستۆکهٶڵمی پایتەختی سوید دەکات
بۆ ئاگاداری و ڕای گشتی
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ماوەیەکە کۆمه‌ڵێک له چالاکوانان و ئەندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان که له جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و ئەندامانی سه‌ر به حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له ناوەندی شاری ستۆکهوڵمی پایتەختی سوید، بە دژی ڕەدکردنەوەی داواکاری پەنابەرییان لە لایەن ئیداره‌ی په‌نابه‌ران (کوچبه‌ران) ی وڵاتی سوئیدەوە، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
پێشێلکارییه‌کانی مافی مروڤ لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە له هه‌مو وجیهاندا ئاشکرا و بەرچاوە، و کردەوەکانی ئێران ویژدانی مرۆڤایەتی جیهانی هەژاندووە. دەوڵه‌ت و حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران که داگیرکاری کوردستانه وه‌ک هه‌میشه بێبەزەییانە و به‌رده‌وام له سه‌رکوت و بەندی و ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام و سەرکوپی چالاکوانان کۆڵی نەداوە. بێگومان له وه‌ها حکومه‌تێکی توتالیته‌ردا گیانی خه‌باتکاران و ڕزگاریخوازانی ڕیگای ڕزگاری و ئازادی پر مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌باتکاره که هه‌ر یه‌ک ساڵانیکی زۆر له ته‌مه‌نیان له خه‌بات و شورشدا دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌باتیان کردووه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ئێران دیپۆرت بکڕینه‌وه رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌ی ئێعدام و زیندان و ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه.
ئێمه وەک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی له مافی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتکارە کوردستانیانە ده‌که‌ین، و داوا لە وڵاتی سوید دەکەین کە مافی پەنابەری بەو کەسانە بدات، کە گەڕانەوەیان بەرەو ئێران لەگەڵ مەرگ و بەندی ڕووبەروو دەبنەوە.
هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی كوردستان
پارتی سەربەستیی كوردستان
كۆمەڵە - پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان
پارتی لیبڕاڵ دیموکراتی کوردستان
٢٠١١/ ١٠ / /٣
hawpeimani@gmail.com www.psk2006.org www.psdkurdistan.org

|