
هاوپەیمانیی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێروری مەشعەل تەمۆ بە تووندی ئیدانە دەکات
هاووڵاتییانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، خه‌ڵکی تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری گه‌لی کورد
هه‌روه‌ک هه‌موولایه‌کمان ئاگادارین که له به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه ڕاپه‌رینی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستی پێکردووه. سوریاش وه‌ک یه‌کێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی و داگیرکه‌ری به‌شێک له خاکی کوردستان که‌وتووه‌ته به‌ر ڕق و کینه‌ی ده‌یانساڵه‌ی خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌ی، و ماوه‌ی ٦ مانگه به‌رده‌وام خۆپیشاندان له‌و وڵاته درێژه‌ی هه‌یه.
کوردستانیانی ڕۆژئاوای کوردستانیش هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌که‌وه به یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگیی به‌شدارییان کردووه و خۆیان بۆ ئه‌گه‌ری ڕووخان و نه‌مانی ئه‌م ڕێژیمه داگیرکه‌ره ئاماده کردووه.
مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یه‌کێک بووه له کورده چالاک و به‌رچاوه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان که ڕۆڵی سه‌ره‌کی بۆ هاندانی خه‌ڵک بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م حکومه‌ته دیکتاتۆره هەبووە. ناوبراو یه‌کێک بوو له ئه‌ندامان و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی سوریا، و هه‌روه‌ها وته‌بێژی ڕێکخراوی (شه‌پۆلی پاشه‌رۆژی) ڕۆژئاوای کوردستان بووه.
ناوبراو نزیکه‌ی ٣ ساڵیش له به‌ندیخانه‌کانی ڕێژیمی به‌عسی سوریا بووه و ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م بوو که له به‌ندیخانه ڕزگاری بوو بوو.
به پێی راپۆرتی چه‌ندین ئاژانسی به ناوبانگی هه‌واڵی جیهانی، ڕۆژی ٧/١٠/٢٠١١ ناوبراو له له‌لایه‌ن هێزه ده‌مامكداره‌كانی تایبه‌ت به ڕێژیمی به‌عسی سوریا‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له قامیشلی رۆژئاوای كوردستان به شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه تیرۆر كرا. هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا‌و له کاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تروریستان کوره‌که‌ی و هاوڕێیه‌کی دیکه‌ی به تووندی بریندار ده‌بن.
ئێمه وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و کرده‌وه تروریستیه‌ی ڕێژیمه داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین.
سه‌ره‌خۆشی هاوپه‌یمانیمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاک مه‌شعه‌لی ٥٢ ساڵه و گشت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ین. زۆر به داخین که ئه‌و تێکۆشه‌ره ناوداره‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌مان پرۆسه‌ی ئازادی ڕۆژئاوای کوردستان که زۆر چاوه‌ڕێ ده‌کرێن به‌مزووانه ڕووبدات نا‌بینیت. به‌ڵام خۆینی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره ده‌بێته هه‌وێنی ئازادی گه‌له‌که‌مان. وه‌ک هاوپه‌یمانیی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانی و ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره هاوکارییه‌کی هاوڵاتیانی کوردستانیمان له ڕۆژئاوای وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان ده‌رده‌بڕین.
مردن و نه‌مان بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆی به‌عسی سوریا و گشت دیکتاتۆران و داگیرکه‌رانی کوردستان!
هه‌ر شه‌کاوه بێت یه‌کێتی و ته‌بایی گشت لایه‌نانی کوردستانی!
هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی كوردستان
كۆمەڵە - پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان
پارتی سەربەستیی كوردستان
پارتی لیبراڵ دێمۆكراتی كوردستان
٢٠١١/ ١٠ / /٩
hawpeimani@gmail.com www.psk2006.org www.psdkurdistan.org

|