
ڕاگه‌یاندنی
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌باره‌ت بە ڕاپەڕینەکانی ئێران و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی کوردستان!
هه‌روه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارین هه‌نوکه نائارامی و شڵه‌ژانێکی زۆر له شاره‌کانی ئێران و به تایبه‌ت له تاران‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ش سەبارەت بە دروشمە دەمیەکان کەمێک گۆڕدراوە و بەو شێوەیە تا ڕادەیەک لەگەڵ ئامانجی ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌کانی پێشوو جیاوازترە، که هه‌وڵده‌درا له‌چوارچێوه‌ی ناکۆکی نێوان باڵه‌کانی نێوده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئاخوندی‌دا به‌رته‌سک بکرێته‌وه و له بازنه‌ی ئامانجه‌کانی به‌ره‌ی به‌ناو ریفۆرمخوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا پیشانبدرێت. تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵکی ئێران ئه‌وه‌یه که ته‌نها لایەنگریی یە پشتیوانی له جه‌ناحێکی تایبه‌تی سه‌ر به رێژیم ناکات، به‌ڵکو سیستمی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی کردۆته ئامانج و زۆربه‌ی دروشمه‌کان بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمه. به‌سه‌رنجدان به‌م راستیانه ده‌کرێت و پێویسته ئه‌م ڕاپه‌رینه به‌شێوه‌یه‌کی دیکه و جیاواز له پێشوتر هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر بکرێت.
هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له هه‌ردوو پارتی سه‌ربه‌خۆخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واتا پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێکهاتووه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ٢٧٠٩ به‌رامبه‌ر به ٣٠-١٢-٢٠٠٩ ی زاینی، کە هاوکات تیایدا گرینگیی هەبوونی هاوپەیمانییەکەمان بەرز نرخاند و بە هەنگاوێکی پێویست و بە نرخمان بۆ ئێستا و دوا ڕۆژی کورد دانا، و دووپات‌مان کردەوە کە دەبێت باشتریش سەقامگیریی بکەین، هەروەها زۆر به وردیی له سه‌ر ڕاپه‌ڕین و نا ئارامیی شاره‌کانی ئێران و ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی تیشکی ئه‌و ڕاپه‌ڕێنه بۆ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شرۆڤه کرد، له سه‌ر ئاماده‌یی کورد و یه‌کخستنی یه‌کده‌نگی و یه‌کپه‌یامی کورد بۆ ئه‌و کاتانه بە باسێکی تێر‌و ته‌سه‌ل له لایه‌ن هه‌ردوو پارته‌وه تاوتۆێکرا.
له کۆی گشتی کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوو لایه‌ن له سه‌ر ئه‌وه کۆکبوون که پێویسته داوا له خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان بکه‌ین، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ئێران‌دا وشیارانه مامه‌ڵه بکه‌ن و ئه‌گه‌ر هات و کێشه‌کان ڕوویان کرده کوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکار و پشتیوانی یه‌کتربن، دروشمی سەربەخۆیی بەرز رابگرن و لانیکەم دروشمی “لە کوردستان ڕیفەراندۆم” چەتری خڕکردنەوەی ئازادیخوازانی کوردستان بێت. بەشێک لە کارەکانمان هەمیشە دەبێت هەوڵدان بۆ تەباییەکی باشتر، گوێ لە یەکگرتن و یەکتر قبوڵکردن و تا دەکرێت پێکەوە کارکردن و کاری هاوبەش بێت. بەو شێوەیە ئاماده‌یی خۆتان بۆ هه‌موو هاوکاریه‌ک بۆ پێشخستی دۆزی کورد و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان پێشان بده‌ن.
به‌شداری له ڕاپه‌ڕین لە کوردستان دەبێت به هزرو گیانێکی کوردستانی بێت و دوور بێت له پشتیوانی له جه‌ناحێکی سه‌ر به ریژیم، یا هەر لایەنێکی گومان‌لێکراو بەرامبەر بە دۆزی کورد یان کە خاوەن پاشینەی دوژمنایەتی جیددی بێت لەگەڵ خەڵکی کوردستان. هەروەها ناوناتۆره‌ی شۆرشی سه‌وز له سه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی کوردستان قبووڵ نه‌که‌ن و هه‌وڵبده‌ن له باتی ئاڵای سه‌وز، ئاڵای کوردستان به ده‌سته‌وه بگرن.
ئێمە بە هاووڵاتیانی خۆمان ڕادەگەیەنین کە لای ئێمە ئاڵا و ئارمی سەوز درێژەی سیاسەتی داگیرکەریی و چەوساندنەوەیە تا ئەو کاتەی ڕابەرانی ئەو خەتە، پرۆگرام و دروشم و کردەوەکانی ئەو خەتە بە ڕوونی بە قازانجی کوردستان و ئێران خۆی دەسەلمێنێت. هەمیشە دەبێت هەوڵمان ئەوە بێت کە ئاڵای ئێرانی داگیرکه‌ر له سه‌ربانه‌کانی دام و ده‌زگاکانی ڕێژیم له کوردستان بێنینه خواره‌وه و ئاڵای کوردستان له شۆێنه‌که‌ی هه‌ڵبکه‌ینه‌وه.
هاوکات هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کات، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له بگرن تا هه‌موو پێکه‌وه و به‌و په‌ری به‌رپرسیارێتی و په‌رۆشی بۆ دواڕۆژی کوردستان و گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتدا بتوانن به یەکگرتوویی پشتگیری له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی مافخوراوی کودستان بکه‌ین و هاوکاری خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بکه‌ین و به توندی به‌ر‌ه‌نگاری هێزی داگیرکه‌ر له وڵات ببینه‌وه. هەروەها لێرەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە خۆیان نەخەنە گاڵتەجاڕیی چاوچاوێنی سیاسیی و موزاکەرەی یەکلایەنیەوە، کە بێ لە خۆیان زەرەری گەورە بە دۆزی ئازادیخوازیمان دەگەیەنێت.
له کۆتاییدا هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆخوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ڵێن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان نۆێ ده‌کاته‌وه، که به‌رده‌وام له گشت سات و کاته‌کانی ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکدا، خاوه‌نی هه‌ڵوێست بێت و خۆی به به‌شداری ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بزانێت. هاوپه‌یمانییەکه‌مان وه‌ک دوو هێزی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیار هه‌وڵده‌دات هه‌میشه هاوخه‌می خه‌مه‌کان و شه‌ریکی شادیه‌کانی گه‌ل بێت.
هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
www.psk2006.org - www.psdkurdistan.org
hawpeimani@gmail.com
پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
٩ی به‌فرانباری ٢٧٠٩ به‌رامبه‌ر به ٣٠-١٢-٢٠٠٩ ی زاینی.

|