گه‌لی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌زموونێکی تردا!
هێرش عه‌لیزاده
پاش سی ساڵ سه‌رکوت و کۆشتار دژی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی بنده‌ست و داگیرکراو له‌و وڵاته، ئه‌مرۆ ده‌بینین که کۆماری کۆنه‌په‌رست و قرون وه‌ستایی ئیسلامی ئێران، خنکاو له قه‌یرانێکی سیاسی و ئابووریدا، له دژوارترین رۆژه ره‌شه‌کانی ژیانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی له ئاستی نێۆخۆیی و نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا به‌سه‌ر ده‌بات.
بێ‌عه‌داڵتی و وەحشیگری دژی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی بنده‌ست له‌و وڵاته‌دا هه‌موو سنوورێکی به‌زاندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانیشی که له دامه‌رزاندن و سه‌قامگیرکردنی ئه‌م کۆماره کۆنه‌په‌رسته‌دا هه‌موو ته‌مه‌ن و ئەقڵی خۆیانیان تێدا به‌خت کردووه، ئه‌مڕۆ گەردنیان له ژێر هه‌ر هه‌مان په‌تی سێداره‌دایه که به ده‌یان و سه‌دان هه‌زار مرۆفی ئازادیخواز و سەر‌به‌ستی پێ خنکێندرا.
له ئاستی جیهانیشدا ئه‌وانی که له پێناو به‌رژه‌وندی وڵاتانی خۆیاندا، شیپۆری هێنانه سه‌ر‌کاری کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی‌یان دژی کۆمۆنیزمی رووسیی بۆ خه‌ڵکی ئێران لێده‌دا، ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانەی جاری پێشوو، به هاوپشتی خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی بنده‌ست، له رووخاندنی کۆماری ئیسلامی‌دا، و له‌ژێر ناوی مافی مرۆڤدا فرمێسک بۆ قوربانیەکانی بۆ هه‌ڵده‌وه‌رێنن.
ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی سیاسیی و مه‌ده‌نیی، شه‌ڕ و مه‌لمه‌لانه‌کان، کوده‌تا و ئاڵۆگوڕه‌کان له مێژوودا له‌سه‌ر ئێمه حوکم ده‌که‌ن که ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانن دیاری ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌لێک، له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆف، کۆمه‌ڵگاکه‌یان و به گشتیی وڵاته‌که‌یان چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن یان چۆن ئیداره‌ی ده‌که‌ن.
بێ‌شک کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یش به‌شێکە له کۆمه‌ڵگای مرۆفایه‌تی و ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قاعیده ئه‌زموونانه‌دا بژی، که‌ڵک وه‌رگرتن له مێژوو بۆ ئێمه‌ی کورد به مانای بیرکردنه‌وه‌یه له داهاتووی ئاڵۆگوڕه‌کان له‌سه‌ر بناخه‌ی به‌رژه‌وندیه‌کانمان، و هه‌ڵوێست گرتنه له‌م چوارچێه‌وه‌دا. سەیریش نییە کە بەرژەوەندیەکانمان جۆراوجۆر بن و بە شێوەی جیاواز بن، جا چ نەتەوەیی، چینایەتیی و شایەدیش ئایدیۆلۆژیی بن.
به‌ڵام پرسیاره ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌مرۆی ئه‌حزابی کورد به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد چه‌نده تێدا به‌دی ده‌کرێت؟
مێژوی خه‌باتی گه‌لی کورد دژی زوڵم و زۆر و داگیرکاری، پڕه له فیداکاری و لێبوردوویی، پڕه له قوربانی و زه‌رەر‌مه‌ندی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌نگه‌ری "خه‌باتی ئێران" بووین، بەڵام تا ئێستایش نه شێخ، نه مه‌لا، نه ئایه‌توواڵله، نه کۆمۆنیست، نه چه‌پ و ئازادیخوازی ئێرانی لایه‌کیان له‌م خه‌ڵکه خه‌باتکار و زه‌ره‌مه‌ند نەکردووە، بەڵام خۆشبەختانە بۆ ئەوان کە برووسکەی سەرەخۆشیی لە شێوەی چاوچاوێنی سیاسیی لە کوردستانەوە وەک ئەستێرەی کشاو بە سەریاندا دەبارێت. نیعمەتی خودا بە شێوەیەک ئیتر هەر دەبێت خۆی بنوێنێت!
جێگه‌ی خۆیه‌تی بپرسرێت کە ئایا شاباشی لەو جۆرە نیعمەتە پێویستە؟ ئەگەر ئا، بۆ کێ و لە قازانجی کێ؟ ئایا گه‌لی کورد پێویستی به‌م جۆرە هه‌ڵگۆتنە و بە دروستکردنی کاریزمایه‌کی تر به سه‌ر ئه‌م یان ئه‌و ئایه‌توواڵله‌دا هەیە؟
دۆستان و هاوپەیمانانی واقعیی و به‌ئه‌مه‌کی جوڵانه‌وه‌ی کورد، زیاتر له هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌کیتر هه‌ر له ناو گه‌لی کورددایه به‌هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌کانیه‌وه، دیالۆگ و هاوده‌نگکردن، رێکخستنی هێز و پۆتانسیلی ناوماڵی ئه‌م گه‌له له پێش هه‌موو هه‌وڵ و دیپلۆماسیه‌که‌دایه که ئه‌مرۆ رابه‌رانی ئه‌حزابی کورد له نووسینگه‌کانی خۆیانه‌وه لە شێوەی برووسکەیەکدا ده‌یکه‌ن.
له خانه خستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تیدا به ده‌یان ئه‌زموونی فه‌شه‌لی له‌سه‌ر تۆمار کراوه،
ئه‌مجاره‌یشیان ئەگەر خه‌ڵکی کوردستان هوشیار نه‌بێت هه‌روه‌کو جاریجاران ڕه‌نجیان به خه‌سار ده‌چێت، کە هەر ئێستا خه‌ریکه له‌ژێر ناوی دیپلۆماسیه‌کی ناراستدا ده‌چێته خانه‌ی گه‌مه سیاسیه‌کانه‌وه ته‌نها له پێناو مسوه‌گه‌رکردنی کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات له تاران له ئه‌گه‌ری داهاتووی ئاڵۆگۆره‌کاندا.
سیاسەتی فەشەلی هەمیشە بێ سەمەر لە دیپلۆماسیشدا هەر فەشەل دەهێنێت. فەشەل تەنانەت لەسەر ئەو ئاستەیش کە قازانجێکی شەخسیشی بۆ شاباشکاران تێدا نەبێت. کەسایەتیگەلی ناو نەتەوەی سەردەست عادەتەن بە ئەستەم چاوەڕێی نیعمەتی دوعای لەو چەشنەن. ئەوانە عادەتەن خەڵکی پا لەسەر ئەرد و خودئاگان، و دەزانن بۆ لەو چەوساندنەوەیەدا بەشدارن و لە پاش مەرگیشیان پێکەنینیان بە شاباشی وا دێت .
مێژووی گه‌لی کورد هه‌موو کات و ساتێک ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ره‌رای ژێرده‌سته‌یی خۆی، خوازیاری عه‌داڵه‌ت و ئازادی بۆ گه‌لانی تر بووه و هه‌یه، و هیچکاتێکیش لێدان و کوشتن، ماڵۆێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری نەیتوانیووه ئاسۆی سه‌ربه‌ستی و ژیانێکی شیاوی ئینسانی لێ لێڵ بکات، گه‌لانی بنده‌ست و زۆڵملێکراوه‌یش ئازار و ئەشکەنجە و بکوژیی نایانترسێنێت و رووەو ئازادی و سەرفەرازیی ڕێپێوانیان هه‌ر بەردەوامە، ته‌نها به خه‌باتێکی بێووچان به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی روون به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراوه، که سه‌رکه‌وتنمان مسۆ‌گەر ده‌بێت. زه‌بروزه‌نگ و سه‌رکۆتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خه‌ڵکی به‌ته‌نگهاتووی ئه‌و وڵاته محکوم به‌هه‌رسهێنانه.
ئازادی بۆ خه‌ڵکی ئێران و رزگارییش بۆ گه‌لانی بنده‌ست له ئێران
ئازادی و سه‌ربه‌ستی مافی مرۆڤه! داگیرکا‌ر بۆ ده‌ره‌وه له کوردستان!
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٢٩/١٢/٢٠٠٩
هێرش عـه‌لیــزاده
ئەم وتارە لە ماڵپەڕی “هەڵوێست” دا بڵاوبووەتەوە www.helwist.com

|