ئه‌شکنجه و ئیعدام گه‌لی کورد کۆڵنه‌ده‌ر‌تر ده‌کات
هێرش عه‌لیزاده
خه‌باتی گه‌لی کورد له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌ستی و رزگاریدا، مێژوویه‌کی خوێناوی له به‌ربه‌ره‌کانه دژی زۆڵم و سته‌م و داگیرکاری تۆمار کردووه، و له‌م رێگادا به‌هه‌زاران ئینسانی کۆڵنه‌ده‌ر و فێداکار گیانیان به‌خت کردووه و به ده‌یان و سه‌دان هه‌زاریش زیندان و ئه‌شکنجه کراون یان له ماڵ و شۆێنی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون. به‌ڵام ئازار و ئه‌شکنجه، کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ریی چۆکی پێدانه‌داوین، مێژووی مرۆفایه‌تی به ئێستا و رابرد‌وویشه‌وه سه‌لماندویه‌تی که تا زۆڵم و زۆر بێت راوه‌ستان و نافه‌رمانی به‌رده‌وامه، تا داگیرکا‌ر و داگیرکراویه‌ک بێت خه‌بات له پێناو رزگاریدا و سه‌ربه‌ستیدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ره‌وتی خه‌باتی ئاشکرا و نههنی، خه‌باتی شار و شاخی کوران و که‌چانی ئه‌م گه‌له کۆڵنه‌ده‌ره وه‌کۆ ئه‌سپێکی سه‌رکه‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه ملی ناوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بووه و بۆی نیه! دایکانی کوردستانی داگیرکراو به‌هه‌زاران هه‌زار رۆڵه‌ی سه‌ربه‌رزی خۆیان قوربانی ئه‌م خاک و نیشتمانه کردووه به‌و هیوایه‌ی که رۆژێک خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر زێدی باوباپیری به ئاسۆی به‌رزی ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی بگا‌ت.
راسته رێگه‌یه‌کی سه‌خت و دژوار و خێناویمان بڕیووه و قوربانیانی ئه‌م خه‌باته بێ‌ئه‌ژمار‌ن، بێ‌شک ئاسۆی سه‌رکه‌وتن و رزگاریمان روون و مسۆگره به مه‌رجێک یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگیمان له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا مسوه‌گر بێت. ئێمه ئۆپۆزیسیۆنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌رای هه‌مۆ ناکۆکیه‌ک که له‌هه‌ر ئاستێک‌دا هه‌بێت، جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌نگێکی هاوبه‌شمان دژ به ده‌ستدرێژیه‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌بێت، خه‌ڵکی کوردستان سزاواری ئه‌و نین که به‌م جۆره له‌ژێر تیغی داگیرکارانیدا شاهه‌دی پرژۆبڵاوی و نایه‌کگرتوویی ئه‌حزاب و پارته‌کانی خۆی بێت!
گیراوانی کورد ئیحسان فه‌تاحیان، حه‌بیب له‌تیفی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، جوبره‌ئیل خوسره‌وی و ده‌یان و سه‌دان گیراوی دیکه له به‌ندیخانه‌کانی کوردستان و شاره‌کانی ئێران، به‌رده‌وام له‌ژێر تیغی کۆشتن و هه‌ڵباستنی دۆژمنی داگیرکاردان، و له هه‌مانکاتیشدا شاهدی پرژوبڵاوی و ناته‌بایی ئه‌حزابێکن که به‌ردی رزگاری و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌یان له سینگیان ده‌ده‌ن. داخی ئه‌مه‌یان ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی داگیرکاران له‌بیر ده‌باته‌وه!
یـه‌که‌م جار نیه حوکمی گولله‌بارانی رۆڵه‌کانی کورد له لایان ده‌سه‌لاتدارانی تارانه‌وه تۆمار ده‌کرێت، یه‌که‌م جار نیه که دادگوسته‌ری داگیرکارانی کوردستان حۆکمی له‌سێداره‌دانی گه‌نج و لاوه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌که‌ن.
ئه‌مجاریشیان هه‌ر وه‌کوو رۆژان و ساڵه‌کانی تر دادگوسته‌ریی سنه رۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌شتی نۆفامبڕی ٢٠٠٩ بڕیاری جێبه‌جێکردنی حوکمی ئیعدامی چالاکی سیاسیی کورد ئیحسانی فه‌تاحییان به پارێزه‌ره‌که‌ی راگه‌یاند. ناوبراو که ئێستا له گرتووخانه‌ی سنه به‌ند کراوه، هه‌ر دوێنێ ده‌ستی دایه مانگرتن، و گیراوانی سیاسیی گرتووخانه‌که‌ش رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و راشیان گه‌یاندووه که مانگرتنه‌که‌یان تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحییان به‌رده‌وام ده‌بێت. له هه‌مانکاتدا رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و بنه‌ماله‌ی ئیحسان نامه‌که‌یان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به بڕیاری دادگۆسته‌ریی سـنه، ئاراسته‌ی داموده‌زگاکانی قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له کوردستان و ئێران کردووه.
ئێمه وه‌کوو پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) سه‌ره‌رای مـحکومکردنی بڕیاری زاڵمانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، و پشتیوانی خۆمان له مانگرتنی زێندانیانی کوردستان، هه‌روه‌ها له حه‌ول و تێکۆشانی کاری به‌رده‌وامی مێدیای کوردی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆف، هه‌مـوو ئه‌و کۆروکۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیانه ده‌که‌ین که بۆ پاراستنی گیانی ئیحسانه‌کان بێۆچان و ماندوونناسانه کار ده‌که‌ن و زه‌حمه‌ت ده‌کێشن، بێ‌شک ده‌نگی ئێمه له هه‌ر کات و ساتێکدا له‌گه‌ڵتانه.
جێگه‌ی خۆیه‌ی که هه‌ر لێره‌وه له کۆنفرانسی "هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران و گوتاری سیاسیی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی” له سـتۆکهڵم که له رۆژانی ١٥ و ١٦ ی مانگی نۆڤامبڕی ٢٠٠٩ به‌رێوه ده‌چێت داوا ده‌که‌ین، که کۆنفرانس به‌تێکرای به‌شدابووانی، بڕیارنامه‌یه‌ک به‌پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی له کوردستان و محکومکردنی سه‌پاندنی بڕیاری نامرۆڤانه‌ی دامۆوده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر ئیحسان فه‌تاحییان، ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆف، مێدیای جیهانی و پارلمانی ئۆروپا به‌مه‌به‌ستی راگرتنی حۆکمی ئێعدامی ئیحسان به‌تایبه‌تی، و هه‌مو زیندانیانی به‌گشتیی له کوردستان و ئێران بکرێت.
پارتی سوسیالدموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٩/١١/٢٠٠٩

|