
کوشتاری کۆڵبەران و نەبوونی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵک لە کوردستان هـۆی دەسەڵاتی رەشی داگیرکارییە!
هەروەکو دەزانن کە بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتدارانی داگیرکاری کوردستان بە کۆماری ئیسلامیەوە تا بە بنەماڵەی پەهلەوی لە ئێران دەگات خەڵکی کوردستان لەژێر تێغی شمشێر لە و بارووت و ئازار و ئەشکنجەدا قوربانییان داوە و ژیاون، لە هیچ سەردەمێکدا ئەم گەلە بە بێ چەرمەسەر بێ زیندان و سێدارە نەژیاوە و تا دەستی داگیرکاریش بەسەریەوە مابێت ناژی.
خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە رزگاریی و سەربەستیی جگە لە خەبات بۆ سەربەخۆیی هیج ئاڵترناتیڤەکی دیکە کە بتوانێت دەستی داگیرکاری لەسەری کۆتایی پێ هبێنێت نییە. خەڵکی کوردستانی داگیرکراو له ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌شی مه‌زهه‌بی دژ به خاک و گه‌ل و کولتور و ئائینی، به خاترجه‌میه‌وه پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێت، ئه‌گه‌ر به خه‌باتی بێووچانی خۆی به مافه ره‌واکانی خۆی نەگات.
هه‌موومان چاک ده‌زانین که کۆماری ئیسلامیی هه‌ر له رۆژه‌کانی هاتنه سه‌ر کاری (شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی رێبه‌ندانی١٣٥٧) تا ئه‌مرۆ جگه له ماڵۆێرانیی و بێکاریی به تایبه‌ت بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و کرێکار و که‌مداهاتی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتیی و گه‌لی کوردستان به تایبه‌تیی ئاکامێکی تری نه‌بووه، درۆوده‌له‌سه و فریوی خه‌ڵک له رێگه‌ی ئائینه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به مانای تاڵان‌کردنی خه‌ڵک و ده‌وله‌مه‌ندکردنی گیرفانی خۆیان و داروده‌سته‌که‌یان و درێژی ده‌سه‌لاتیانه، هه‌ر بۆیه بێره‌حمانه و به دڕه‌نده‌ترین شێوه خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار له کوردستان له ژێر خه‌تی فه‌قردا راگرتووە، و کۆسپی جیددی و سەرەکی پێشکەوتنێتی
کۆڵبەرانی کوردستان له پێناو پەیداکردنی بژیوی ژیانیاندا هه‌موو سنوورێک ده‌بڕن، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت گیانیشیان له سه‌ر دانابێت! چونکە بە راستیی پەیداکردنی خۆراک و پێویستیی ڕۆژانە لە ناو نەتەوەیەکی داگیرکراودا کە بە ئێنقەست بێکار دەکردرێن هاسان نییە.
بەشێکی زۆر لەو خەڵکە بێکارەی کوردستان دەبن بە کرێکاری ئاوارەی شارەکانی تەۆرێز و تاران، بەشێکی ئاوارە و دەربەدەری سەر سنوورەدەستکردەکانن، بەشێکی ئاوارە و دەربەدەری کارگاکانی خشت‌بەریرن لە کورەپزخانەکان، بەشێکی دەستفرۆشی شەقام و کۆڵانەکانن، بەشێکی لە گرتووخانەکاندا لەژێر ئەشکنجە و ئازاردان، و ..... . بە گشتیی خەڵکی کوردستان ژیانێکی پڕ لە دەردومەینەت و نائەمن لەژیر سێبەری رەشی داگیرکەریدا بەسەر دەبن.
ئه‌وه چ ژیانێکه که دەیان و سه‌دان مـرۆڤ ناجارن گیانی تێدا به‌خت بکەن بۆ ئه‌وه‌ی که ماڵ و منداڵیان له بـرساندا نه‌مر‌ن؟ ئه‌وه چ ژیانێکه که‌وا ده‌کات که فەقیر و هەژاری شارە و گوندەکانی کوردستان له نێوان سنووره ده‌ستکردەکاندا لە ترسی کوشتن و گرتنی کۆڵەباری بژیوی ماڵ و منداڵی، بەدەستی پاسدار و بەکرێگیراوی قوم و ئیسفەهانیەوە مل له نێو به‌فرو و کڕێوەی زەستان بنێت و سەرلێشێواو لە دۆڵ و چیای ئەم کوردستانە گیانی بەخت بکات؟
داخۆ کاتێک نانهاوه‌ری ماڵ به کۆڵکێشی و شه‌ونوخونی له ژێر به‌فر و کرێوه‌دا، له ژێر ترس و له‌رزی شه‌وه‌زه‌نگی دوژمنی داگیرکه‌ردا زه‌کی برسی خۆیان و منداڵیان تێر ده‌که‌ن، کاتێک به‌م شێوه‌یه تێدا ده‌چن، کێ ئاوەڕ له ماڵ و منداڵیان دەداتەوە؟
بێ‌شک ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی داگیرکەر له کوردستان به‌رپرسیاری ده‌یان ساڵه‌ی ده‌ربه‌ده‌ریی و ئاوارەیی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ن. مێژوو سەلماندوویە کە داگیرکاران و دیکتاتورەکان ملیان دەکەوێتە ژێر تیغی عەداڵەتەوە، سەددام حوسەین و موبارەکەکان پاش دەیان ساڵ زەبروزەنگ و دیکتاتوریی ئێستا لە کوێن؟
بێ‌شک کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که له ماڵی خۆیدا خاوه‌نماڵ بێت، و ستانداردێکی بژێوی ئینسانیی بێت، و چی تر خەڵکى کاسبکار، کۆڵبەرانى زەحمەتکێش و هه‌ژارنی کوردستان، رووناکبیران، نووسه‌ران و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ژێر چه‌پۆکه و دڕه‌نده‌یی هێزە ئه‌منییه‌تی و ئیتیلاعاتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌که‌ونه به‌ر په‌لاماری کوشتن و لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌وه. ئه‌م گه‌له‌یش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که دوور له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانی، کرێکار و کوڵکێشی کورد له ماڵی خۆیدا دوور له ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م و ئه‌و، کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسووده و سه‌ربه‌ستی هه‌بێت، بۆ گه‌یشتن به‌م ئاواته ئێمه هیچ رێگایه‌کمان نییه جگه له خه‌باتێکی هاوبه‌ش و بێ‌وچان لە پێناو دامەرزاندنی دەوڵەتێکی دیموکراتیک لە کوردستان.
حکومەتێکی کوردی کە پارێزەری هەژاران و بێکاران و چینی کرێکاران و جووتیاران بێت، کە بتوانێت کۆمەڵێک دادوەریی کۆمەڵایەتیی وا فەراهەم بکات کە شایستەی خەڵکی کوردستان و ئازار و ڕەنجیان بێت و ئەم خەم و دەرد و مەینەتیەی ئێستایان لە بیر بباتەوە.
هـێرش عه‌لیــزاده
٢٠١١/٠٩/٢٨

|