دروشمی پارتی ئێمه: (به‌شی دووم)
یه‌کخستن و رێکخستنی رۆڵه‌کانی کوردستان له سپایه‌کی رزگاریبه‌خشی نیشتمانیدا!
هــێـرش عه‌لیزاده ٢٠/٩/٢٠٠٩
هه‌نگاونان بۆ یه‌کخه‌ستن و رێکخستنی هێزی پێشمه‌رگی کوردستان له سپایه‌کی رزگاریبه‌خشی نیشتمانیدا خواستی هه‌میشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه و ئێستا له هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر ئه‌و کاره پێویسته. له سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئێمه پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) هه‌ر وه‌کوو سه‌دان و بگره هه‌زاران تاک و کۆڕ و کۆمه‌ڵی تر خه‌ڵکی کوردستان خوازیارین که له په‌له‌ی یه‌که‌مدا:
هێزی پێشمه‌رگه (هێزی چه‌کداری ئه‌حزاب) به شیوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌نه له ژێر فه‌رمانده‌یه‌کی سیاسی و نیزامی یه‌کگرتوودا له پێناو رزگاری کوردستان:
١. دوور له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی رێک بخرێت، ٢. له ژێر فه‌رمانده‌یه‌کی یه‌کگرتوودا بن، ٣. به پێی بڕیاری سیاسیی چالاکیی دژ به داگیرکه‌ران ئه‌نجام بده‌ن.
به‌و شێوه‌یه خه‌لكی کوردستان خاترجه‌م ده‌بن که سبه‌ی رۆژ له ئاڵۆگۆره‌کانیشدا چی تر ناکه‌ونه ژێر چه‌پۆکه‌ی میلیشیای ئه‌م گرووپ و ئه‌و گرووپه‌وه.. هه‌تا حیزب خاوه‌نی میلیشیا بێت ده‌توانێت به هۆی دوو چه‌کداره‌وه هه‌لبکوتێته سه‌ر هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که ده‌یه‌وێت. ئه‌و کاره و ئه‌و کولتوره هه‌میشه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموکراسیی و به دیموکراسیکردندا ڕێگر بوووه و ڕێگر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی سیاسیی و نیزامیی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی شه‌ری چه‌کدارانه و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له تاکتیکی نوێی شه‌ڕی پارتیزانی له هه‌ل و مه‌رجی خۆیدا و به خواستی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک دوژمنان، ئه‌م هێزه به‌کار به‌هێنرێت.
ئه‌م هێزه به شێوه‌یه‌کی مۆد‌ێڕن و له سه‌ر ساختار و دیسیپلینی نیزامی دابمه‌رزێت، به‌تایبه‌ت باری راهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی و ته‌یارکردنی به ئیمکاناتی مۆد‌ێڕن تا ئه‌و جێگایه‌ی‌که گونجاوه. چوون دوژمنانی گه‌لی کورد به هه‌موو جۆر‌ێک خۆیان دژی ئه‌م گه‌له ته‌یار کردووه، ئه‌زموونه‌کانی شه‌ڕ به ئێمه ده‌ڵێن که له گۆره‌پانی شه‌ڕدا ته‌نها وه‌فاداریی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و دڵسۆزیی شه‌خسیی به‌س ناکات، هه‌لومه‌رجی له‌بار، زانین و ئه‌زموونی شه‌ڕ، هه‌بوونی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی مۆدێرن، رادیۆ و بێ‌سیم، نه‌زم و دیسیپلین و فه‌رمانده‌هی و... هه‌موو ئه‌و شه‌رتانه که له سه‌ر راده‌ی سه‌رکه‌وتن و که‌میی زه‌ره‌روزیانی هێزی گه‌ل کاریگه‌ریی ده‌بێت.
ئێمه له‌وه‌به‌ر به ڕوونیی ئه‌مه‌مان باس کردووه، چونکه پێوه‌ندی به ژیانه‌وه هه‌یه که به بایه‌خترین و خۆشه‌ویسترین شتی مرۆڤه. سیاسه‌تی ئێمه سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به ڕوونیی له پێڕه‌وی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) دا هاتووه، که له چوارچێوه‌ێکی فێکری و ستراتێژیک ئێمه سه‌باره‌ت به دامه‌رزاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا هاتووه و ده‌ڵێن:
“پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان بڕووای به خه‌باتی ئاشتی و دیالۆگه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی داگیركراوی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمانه‌وه كه پشت به چاره‌ی ئاشتی و دیموكراتیك نابه‌ستن و به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شێوازێكی ترساندن، توواندنه‌وه، زیندانكردن، دوورخستنه‌وه، كوشتن و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی دژبه خه‌ڵکی كوردستان به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وا ئێمه مافی له‌خۆبه‌رگریكردن و خۆڕزگاركردن له ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه به خۆمان و خه‌ڵکی كوردستان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن و ڕزگاركردنی كوردستان داده‌مه‌زرێنین، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له ئێستاوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی كوردستانیداین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك له پارت و ڕێكخراوه‌ی سیاسیی نه‌بێت، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت كه دوور له هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكی ڕێكخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كه باش وایه له‌م قۆناخه‌دا ناوی ”سوپای ڕزگاركردنی كوردستان” و پاش قۆناخی ڕزگاربوون ناوی ”سوپای به‌رگریی له كوردستان” بێت، ده‌بێت بودجه‌ی خۆی به‌پێی بارودۆخی ئارامیی و ئاسایشی كوردستان هه‌بێت. پرینسیپی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ده‌بێت به‌رگریی بێت نه‌ك هێرش.
له قۆناخی ڕزگاریخوازییدا ئه‌م هێزه ده‌بێت له ژێر ڕابه‌رایه‌تیه‌كی سیاسیی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوودا بێت و پاش ڕزگاربوونیش له ژێر بڕیاری سیاسیی “حکومه‌تی دیموكراتیكی كوردستان” دا بێت كه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی دروست و ئازاد و ئاشكراوه هاتبێته سه‌ر حوكم. ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژ به هه‌بوونی هێزی میلیشایی حیزبی و ڕێکخراوه‌یین و له درێژخایاندا به ئامرازی تێکده‌ر و شێوێنه‌ر ده‌بینین.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنانی کورد که خاوه‌ن هێزی چه‌کدارن له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌مرۆ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورددا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیکی جددی و باوه‌ڕ به خۆ له قسه‌کانیاندا ماوه، حه‌تمه‌ن خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر به خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، و ئه‌م داواکارییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌جددی وه‌رده‌گرن و له پراتکیکدا هه‌نگاوی جددی بۆ هه‌ڵده‌نێن.
تاوتوێکردن و سازکردنی بناغه‌ی ئه‌رته‌شی ڕزگاریبه‌خشی کوردستان له ئه‌و هێزانه‌ی که ئێستا هه‌ن و که له ئایینده‌شدا ده‌بن، پێویستی به:
- کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ و دیالۆگ، و لێکدانه‌وه له رووانگای جۆرباجۆره‌وه به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م باسه.
- له به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی ده‌وه‌ره‌که، و بڕیاری بوێرانه به مه‌به‌ستی ڕێککه‌وتن و سازان له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر حیزبێک یه‌ک ده‌نگ، بۆ دامه‌رزاندنی سپای ڕزگاریبه‌خشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
خاترجه‌م خه‌ڵکی کوردستان، زۆرینه‌ی ئۆپۆزیسیونی کورد، کۆڕوکۆمه‌ڵی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی کورد به باوشی گه‌رم و ئاوه‌ڵاوه پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌که‌ن، و بێ‌شک هێز و پۆتانسیلی خه‌باتی رزگاریخوازی به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتووانه چه‌ند قات ده‌کات.
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) به جددی هه‌ست به‌گرنگی و بایه‌خدان و به‌رپرسایه‌تی به‌م ئه‌رکه‌وه ده‌کات، چوون پێمانوایه له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورده، و به‌ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که زه‌ره‌روزیان له سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تیی که‌م ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیه‌وه به‌پێی توانا‌مان ئاماده‌یی خۆمان بۆ ئه‌و قۆناخه له باس و گفتوگۆ و لێکدانه‌وه ده‌رده‌برین.
ته‌واو

|