په‌تی سێداره له گه‌ردنی کچان و کوڕانی کورد، راگه‌یاندن له ئه‌ستووی ئه‌حزابی کورد!
هێرش عـه‌لیزاده
سزای کوشتن و ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ له کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیه‌وه کرا به نورمێکی عادی رۆژانه له ژیانی خه‌ڵکی کوردستاندا، هه‌ر پاش ئه‌وه‌یش گوشاره‌کانی ئه‌م حکۆمه‌ته داگیرکاره بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له رێگای داموده‌زگا ئیتڵاعات و پاسدار و به‌سیجه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام رۆژ به رۆژ توند‌وتیژتر بووه، داگیرکارانی گه‌لی کورد جێگه له ماڵۆێرانی و زه‌ره‌مه‌ندی، بێ‌مافی و زۆڵم و زۆر، گرتن و لێدان، ئه‌شکنجه و له سێداره‌دان و وێرانی ژێرخانی ئابووری خه‌ڵکی کوردستان هیچ خێروخۆشیه‌کیان بۆ ئه‌م خه‌ڵکه به‌دی نه‌هێناوه.
گیراوانی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره له کاسبکاریه‌وه تا تاکی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ژێر ئازار و ئه‌شکنجه‌ی قروون وه‌ستایدا ماڵئاوایی له‌ژیان ده‌که‌ن.
بێ‌شک ئیحسان فەتاحیان، مستەفا سەلیم ئەیلویی، زه‌هرا جه‌عفه‌ری، فەسیح یاسەمەنی‌ـیه‌کان یه‌که‌مین و ئاخرین قوربانیان و گیانبختکردوانی ئه‌م کاروانه نین. هه‌ر ئێستایش به‌ده‌یان که‌س، له‌وانه فەرزاد كەمانگەر، فەرهاد وەكیلی، عەلی حەیدەریان، حەبیبوڵا لەتیفی، روستەم ئەركیا، زینب جلالیان، ئەنوەر ڕۆستەمی، سەید سامی حوسەینی، سەید جەمال موحەمەدی، حوسەین خزری، شیركۆ ماعارفی، مەحەمەد ئەمین ئاگوشی، ڕەشید ئاخكەندی، ئەحمەد پۆلاداخانی، حەسوەن تاڵنی، ئیرەج موحەمەدی، شاكر باقی، فەرهاد چاڵش و رەمەزان ئەحمەد له ژێر تێغی ده‌رندیه‌کی داگیرکاردان.
ئه‌وه‌ی که ئاشکرا و روونه کۆماری ئیسلامی له کوردستان به ته‌واوی هێزه‌وه له پێناو پاراستنی کورسی داگیرکاری‌دا به‌که‌یفی خۆی و به زەبڕی تۆپ و تانک حوکمڕانیی ده‌کات، هه‌موو کات و ساتێک داگیرکارانی کوردستان له‌سه‌ر سه‌رکۆت و خنکاندنی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی کورد یه‌کگرتوو و هاوده‌نگن، به‌ڵام ئایا ئه‌حزابی کوردی رۆژهه‌ڵات له پێناو پاراستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌م گه‌له یه‌کگرتوو و هاوده‌نگ هه‌ن؟ نا، به‌داخه‌وه نین!
پێموانیه هیچ کام له‌م حیزبانه که به‌م جۆره یه‌کلایانه هه‌ڵۆێست ده‌گر‌ن دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بن، پێموانیه که لایه‌نێک بە تایبەتی هەبێت و کاری ئەوە بێت کە دژی ژیانێکی شیاوی ئینسان بۆ خه‌ڵکی کوردستان بێت، و له هه‌مانکاتدا هه‌ر هه‌موویان ده‌زانن که یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی لایه‌نه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستاندایه، به‌ڵام بۆچی ئه‌م یه‌کگرتووییە سه‌ر ناگرێت و بە ڕاستیی کێیه که ده‌رحه‌ق به دۆخی ره‌وای ئه‌م گه‌له کۆتای کردووه و دەیکات؟ ئەمە پرسیارێ‌کی قورس بووه و هه‌یه له سه‌رشانی رابه‌رانی حیزبه‌کان، تا ئێستایش که ده‌رکه‌وتووه پرسیار و قسه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌لای ئه‌مانه بایه‌خێکی نه‌بووه.
خه‌ڵکی کوردستان له پێناو جوڵانه‌وه ره‌واکه‌یدا له هیچ شێتک ته‌نانه‌ت گیانی شیرین و پیروزی رۆڵه‌کانیشیان درێغیان نەکردووه، پاش ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهاته تاڵه، پاش سی ساڵ ره‌نج و ئازاری بێده‌سکه‌وت، ئه‌مرۆ چاوه‌رووانی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد که ئاوا هه‌رلایه‌نێک له‌سه‌ر بڕیار و هه‌ڵۆێستی به‌رته‌سکی حیزبه‌که‌ی خۆی، خه‌ت و نیشان له‌سه‌ر دوارۆژی جوڵانه‌وه‌ی کوردستان بکێشێت.
رۆژێک شه‌ری خۆکۆژی پێده‌کات، رۆژانێکیش دوور له چاوی مێدیا و خه‌ڵک، له پشت ده‌رگای داخراوه سات‌وسه‌ودای له‌سه‌ر ده‌کات و لەگەڵ هەر بابایەکی ئیتلاعات و پاسداردا بە ناوی نوێنەری کوردەوە دادەنیشێت و بە قەولی خۆی موزاکەرە دەکات، رۆژێکی تر له ئه‌و په‌ری په‌رژۆبڵاوی ناوماڵی خۆیدا له پێناو کورسیه‌کی نادیار له تاران، داوای شورشی سه‌ر شه‌قامیان لێ ده‌کات، یه‌کێکی تریشیان له سه‌رمه‌ستی شۆرشی سه‌وزدا، ده‌بێت به دەمڕاستی خه‌ڵکی کوردستان و لێخۆشبوونی گشتی بۆ به‌کرێگیراوان و خۆفرۆشان ده‌رده‌کات، ئه‌ویتریان سه‌وزتر له‌هه‌موویان برووسکه‌ی خۆشامایی بۆ سه‌رانی به‌ره‌ی سه‌وه‌ز به رێ ده‌کات و بە راستی پێی وایە سەرانی بەرەی سەوز سەونوخنی بۆ خوێندنەوەی پەیامێکی وا دەکێشن، یه‌کێکی تر داوای ئیجازەی گه‌رانه‌وه و هه‌ڵسوارانی سیاسی له کۆماری ئیسلامیه‌که‌ی ده‌کات و پێی وایە بەرنامەی سەوز لە هی خۆیان باشترە، ئه‌وی تر داوای جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی پانزده و نۆزده‌ی قانونی بنه‌ره‌تی ئێران ده‌کات، دووی تریش ده‌بن به قه‌یۆمی خه‌ڵکی کوردستان، سپاس و مالئاوایی ئاراستی سه‌رۆکۆماری عێراق ده‌که‌ن که رۆڵه‌کانی کوردی له‌ژێر په‌تی سێداره نەجات داوه!
ئه‌مه‌یه هه‌ڵۆێستی رابه‌رانی ئه‌حزابی کورد له هه‌ل و مه‌رجێکدا که هه‌موو رۆژێک به به‌رچاوی خۆیانه‌وه ده‌بینن که "ئینقلاب رۆڵه‌کانی خۆی ده‌خنکێنێت"، ده‌بینن که به پانتایی خاکی کوردستان هه‌واڵی گرتن و لێدان و ئه‌شکنجه و له سێداره‌دانی رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌ڵه ده‌گاته سه‌ر شاشه‌ی کاناڵه ئاسمانیه‌کانی خۆیان، سایت و راگه‌یاندنه حیزبیه‌کانیان.
بە راستی ئه‌مه هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران زیاتر له‌هه‌موو کاتێک پێویستی به یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی ئێمه هه‌یه یانا؟ بێ‌شک لای هه‌مووان وه‌ڵامه‌که‌ی روونه، به‌ڵام هۆی سه‌رنەگرتنی ئه‌م یه‌کگرتوویه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رته‌سکی حیزبایه‌تی و کورسی ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌کان نه‌بێت، دەبێت چی تر بێت؟
ئایا بە راستی دیالۆگ و هاوده‌نگکردن، رێکخستنی هێز و پۆتانسیلی ناوماڵی گه‌لی کورد له پله‌ی یه‌که‌مدا بۆ ئێوه رابه‌رانی ئه‌حزابی کورد گرینگه یان چاوه‌رووانیکردنی و خۆسپاردن به‌ده‌ست رووداوه‌کان و چاو‌چاوێن کردن له‌گه‌ڵ باڵه‌کانی ناو کۆماری ئیسلامی‌دا؟
پرسیاری "بۆ له‌سه‌ر مافه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه پێکه‌وه به ته‌وافق ناگه‌ن؟" تا کەی پرژۆبڵاوی و نایه‌کگرتوو ده‌بن؟ تاکەی حه‌وت و هه‌شت ئۆردوگا ؟ تاکەی حه‌وت و هه‌شت کاناڵی ئاسمانی کە هەر یەکەی لە ئاوازێک دەخوێنن؟ تاکەی رۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌ڵه ملیان له‌ژێر په‌تی سێداره بێت و هێنده‌کیشیان که ده‌رباز ده‌بن، له‌ژێر سێبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی پاره‌یه‌کی نادیار و حیسابنکراودا مەجبور به پار‌استن و ئه‌سکورتی ئێوه رابه‌رانی ئه‌حزاب بن.
هه‌موو ئاگادارن که حیسابێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌لکی کوردستان چه‌نده زه‌ره‌مه‌ندی ده‌ستی ئه‌م نایه‌کگرتووییه ئێوه‌ن، و درێژه‌دانی چه‌نده‌ی تر زه‌ره‌مه‌ند ده‌بێت؟ پێتانوایه که به‌ده‌رکردنی راگه‌یاندنێک پاش هه‌ر گرتن و ئێعدامێک، میوانداری و ۆێنه‌گرتنی ده‌فته‌ر سیاسه‌کان، فڕکه‌فرکی ئامریکا و ئوروپا و سه‌رفکردنی ئه‌و دۆلار بێحیسابانه‌ی که له‌سه‌ر حیسابی په‌تی سێداره‌ی رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، له‌سه‌ر حیسابی گیانبه‌ختکروان و بریندارانی ئه‌م گه‌له وه‌رده‌گیریێت، واقعا" ئه‌رکی خۆتان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان به‌جێگه گه‌یاندووه؟ واقعا" ویژدانتان رازیه؟
به‌سه‌ر هه‌مووی ئه‌مانەشدا، ئێستایش پێتان وانیه که کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که نوێنه‌رانی بڕیارده‌ری هه‌موو لایه‌نه‌کان کۆببنه‌وه و وه‌کو هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تی به‌مه‌به‌ستی یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، هاوده‌نگ و هاواهه‌نگ، وته‌بێژی خه‌ڵکی کوردستان بن له ئاستی دیپلۆماسی و مێدیای جیهانی، راگه‌یاندن و ئاکسیونه سیاسیه‌کانی ناوخۆی وڵات له پێوه‌ندی له گه‌ڵ چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا، له یه‌ک که‌لامدا رێکخه‌ری ده‌نگێکی هاوبه‌شی ئۆپۆزیسیون و خه‌باتی خه‌لک بن له به‌رامبه‌ر داگیرکارانی کوردستاندا؟
ئایا کاتی ئه‌و نه‌هاتووه هه‌یئه‌تێکی هاوبه‌ش له‌ژێر سێبه‌ری ئابووریه‌کی هاوبه‌شدا رێکخه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بێت؟ کاتی ئه‌و نه‌هاتووه که بودجه‌ی شه‌ش کاناڵی ئاسمانی دوو سه‌عاته تا به شه‌ش سه‌عاته‌کانتان ده‌گات، که خه‌رجه‌که‌ی مانگانه لانی که‌م ده‌گاته نیۆ ملیۆن دۆلار، بیکه‌ن به کاناڵێکی 24 سه‌عاته، و ماباقی پاره‌که له‌سه‌ر خه‌باتی ناوخۆی کوردستان و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌دا سه‌رف بکه‌ن.
هیوادارم هیچ لایه‌ک نکۆڵی ئه‌و پوڵ و داهاته نەکه‌ن که مانگانه له چه‌ند لاوه به‌ده‌ستان ده‌گات، به تاکید له‌و رۆژه‌وه ئۆردوگانشینی تئۆریزه کرا،
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌زانێت که ئابووری ئه‌حزابی کورد چۆن تامین ده‌بێت و مانگانه چه‌نده دەچێتە حیسابیانەوە.
له ئاخردا ئه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبانه هیچ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کیان له‌وه‌دا نیه که به‌رامبه‌ر به‌م پرژۆبڵاوی پارته‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن، و دژی ره‌خنه‌گرانی خۆیان راوه‌ستن، قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه نیه که هه‌ل و مه‌رجی ئۆردوگانشینی ئه‌سیری کردوو‌ن، هەموومان دەزانین هه‌ل و مه‌رجی ژیانکردن چه‌نده سه‌خته، و هەندێکمان ناچارین بەو شێوەیە جارێ بیبەینە سەر، به‌ڵام چاوه‌رووانی ئه‌وه ده‌کرێت که رووناکبیران و نۆسه‌ران، بریندار و زه‌ره‌مه‌ندانی ئه‌م خه‌باته به تایبه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی به‌رامبه‌ر به‌چاره‌نووسی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بێده‌نگ نه‌بن. هیچ ریگایه‌کی تر بۆ ئێمه نیه جگه له یه‌کگرتوویی نه‌بێت.
١٦/١٠/٢٠١٠

|