هۆکاری بادانه‌وه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له D-T-P
جەعفەر تیکانتەپە
بۆ ئه‌وه‌ی پشت تێهڵکردنهکهی ا-ک-پ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له د-ت-پ ڵێکدینهوه، چاک وایه ئه‌م وه‌رگه‌ڕانه سیاسیه‌ی ئه‌ردوغان له روانگه‌ی ئابوریه‌وه بدینه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه. "هه‌روه‌ک ده‌ڵین سیاسه‌ت چوراوهو کاکڵی ئیقتیساده". ئه‌وه به‌رژه‌وه‌نده ئابوریه‌کانن که ده‌بنه بنه‌ما بۆ دارشتنی ئامانجهسیاسیهکانی ده‌سه‌ڵاتداران. کوردیش ده‌بێت لهمگۆشهوه هه‌ڵوێسته‌کان هه‌ڵسه‌نگێنێت.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له ڕابردو ده‌ینه‌وه و چاوێکی پیابخشێنینهوه، ده‌رئه‌که‌وێت که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌تاتورکه‌وه "١٩٢٠" هه‌تا ئێستا، تورکیا حه‌ولی داوه، خۆ وه‌ک وڵاتێکی ئوروپی بناسێنێت. نزیک به چل ساڵه دیپڵۆماسیهکهیان له پێناو بوون بە ئه‌ندامیه‌تی یه‌کیه‌تی ئوروپادایه. هه‌ر که‌ڕه‌تێک به په‌ڵپ و بیانوێک به تایبه‌ت له لایه‌ن وڵاتانی وه‌ک فه‌رانسه و ئاڵمانه‌وه ته‌گه‌ره خراوه‌ته به‌رده‌میان. ئه‌گه‌رچی تورکیا بڕێک له ئاسته‌نگ و کۆسپه‌کانی، له باری یاسایی و سیاسیه‌وه له سه‌ر ڕی هه‌ڵگرتووه وه‌ک: حوکمی له سێداره‌دان، هه‌راوکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان (بۆ تورکه‌کان)، دانانی کاناڵێکی تلۆیزیونی(بۆ کورده‌کان)، خۆگونجاندن له گه‌ڵ نه‌زمی بازاڕیئازاد و په‌ره‌پێدان به به‌شی خۆماڵی، خۆگێلکردن له مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌باخ و سازان له گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان، به‌ڵام هه‌ر که‌می هێناوه‌و وه‌رنه‌گیراون.
به تایبه‌ت له کاتی هاتنه سه‌رکاری پارتی ا-ک-پ وه بۆ خێراترکردنی ئه‌م ڕه‌وته له مهێدانگهلێکیتریشهوه چالاکیان نواندووه. جگه له‌وه‌ی که‌وه‌ک ئه‌ندامێکی ناتۆ ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ راگرتنی باڵانسی سیاسی و ئابوری و به‌هێزکردنی جێگه‌وپێگه‌یان له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، و بۆ وه‌ڵام دانهوەیەکی قورس و قایم سه‌بارت به که‌م مهیلیهکهی یهکێهتیئوروپا، و هاندانیان زۆر جار له ڕۆژئاوا هڵگهڕاونهتهوه و وه‌ک پردێک و تاقه ئه‌ندامێکی موسوڵمانی ناتۆ له تایبه‌تمه‌ندی ژیئوپولیتیکی وڵاته‌که‌یان ژیرانه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
پاڕلمانی تورکیا له ساڵی ٢٠٠٣ دا ڕێگه‌ی به ئه‌مریکا نه‌دا له خاکه‌که‌یه‌وه هێرش بکرێته سه‌ر عێراق. بۆ داگیرکردنی بازاری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌روها ئێران، که‌ین و به‌ێنێکی گه‌رم و گوڕیان له گه‌ڵ کوماریئیسلامی ئێران سازکردووه. پاره‌که پرۆتۆکۆلێکیان واژۆ کرد که فازه‌كانی ٢٢، ٢٣، ٢٤ پارسی جنوبی ئێرانی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت و کۆماریئیسلامیش گازی بداتێت. عه‌بدوڵڵا گوڵ و ئه‌ردوغان ،ههوەلین ده‌سه‌ڵاتدارانی دونیا بوون که بروسکه‌ی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردنه ساخته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کرد. سه‌ردانه‌که‌ی مانگی ئوکتوبری ئه‌مساڵی ئه‌ردوغان له تاران، چوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ کۆنفڕانسی ئیسلامی لە ئیستانبوول و بڕیاری بردنه سه‌ره‌وه‌ی بارستایی مه‌عامه‌لاتی نێوانیان له ١٠ میلیارد دولار له ساڵدا بۆ ٣٠ میلیارد دولار له داهاتوێکی نزیکدا. لایه‌نگری تورکیا له به‌رنامه‌ی پیتاندنی ئورانیومی ئێران و ده‌ربڕینی دژایه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌رچه‌شنه هێرشێک بۆ سه‌ر خاکی ئێران و ته‌نانه‌ت هه‌ڕشه‌ی شکاندنی گەماروی ئابوری و له هه‌موو گرینگتر دوژمنایه‌تی هاوبه‌شیان له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه‌ته هۆی پێکهاتنی رهوابتێکی توندوتۆڵ که دونیای ڕۆژئاوا زۆر جار به دڵه‌ڕاوکێوه تێی ئه‌ڕوانێت.
تورکیا له هه‌مانکاتدا تێکۆشاوه قه‌ڵافه‌تی ناوبژیکه‌رێک به‌خۆ بگرێت، چ له به‌ین ئێران و ڕۆژئاوا، چ له به‌ین ئیسرائیل و سوریا و چ له ناو عیڕقدا له هه‌مو گرینگتر وه‌ک پێگه‌ێکی گه‌وره‌ی گوازتنه‌وه‌ی نەوت وگازی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ ناو ئوروپا ده‌وری گێڕاوه و که‌ڵکی سیاسی و ئابوری لێوه‌رگرتووه و وەک کارتێک بۆچوونە ناو بازاری ئوروپا کایەی پێکردووە.
خه‌تی لوله‌ی گازی روسیا به‌م وڵاته‌دا به‌ره‌و ئوروپا تیده‌په‌ڕێت.
خه‌تی لوله‌ی نه‌وتی باک‌و به جێحان که ڕۆژانه یه‌ك میلیون بۆشکه نه‌وتی ئازه‌ربایجان به وڵاتی تورکیادا بۆ ئوروپا راده‌گوێزێت.
له‌ئاکامی سه‌ردانه‌که‌ی پۆتین بۆ ئانکاڕا له ٦/٨/٢٠٠٩ دا بڕیاره خه‌تێکی لوله‌ی گازی له ژێر دهریایڕهشهوه به‌شێک له گازی روسیا له ڕێگای تورکیاڕا به‌ره‌و ئوروپا بهڕیبکات. خه‌تی لوله‌ی گازی * نابوکو * به‌درێژای ٣٣٠٠ کیلومتر وسه‌رمایه‌ی ٨ میلیارد دۆلار، قه‌راره ساڵانه ٣١ میلیارد متریمۆکهعهب گاز تا ساڵی ٢٠١٤ له خاکی تورکیاڕا به‌ره‌و ئوروپا ره‌وانه‌بکات . وڵاتانی ئوتریش و مه‌جارستان و بولغارستان و رۆمانیا ( به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێرانی تێدا بهشداریبدهن)، له‌هاوینی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ تورکیادا ئهمپڕۆژهگهورهیان واژۆکرد. ئوروپا بۆ نهجاتبون له ده‌ست تهشقهڵهبازیهکانی روسیا که ٣٠ له‌سه‌دی وزه‌ی ئوروپا دابینده‌کات، به گه‌رمی له‌م پڕۆژه‌یان پێشوازی کرد. سه‌رچاوه‌ی دابینکردنی گازی نابوکو له هه‌نگاوی ههوهڵدا ئازه‌ربایجان له‌به‌رچاو گیرابوو، که ئه‌یتوانی ساڵانه ١٥ میلیارد متری موکه‌عه‌ب گاز له ڕێگای ئه‌م لوله‌وه هه‌نارده بکات.پاشان دایان نابوو که ره‌نگبێت بتوانن سه‌ره‌نجی قه‌زاقستان و تورکمه‌نیستان و ئێران و عێڕاق بۆ ناردنی گاز له‌م لوله‌وه له داهاتوودا ڕابکێشن. به‌ڵام پاشان ئازه‌ربایجان و تورکمه‌نیستان مه‌ترسێکی گه‌وره‌یان بۆ پڕۆژه‌ی مه‌زنی نابوکو خوڵقاند.
ئازه‌ربایجان قه‌راری فرۆشی گازی به روسیادا و تورکمهنیستانیش له ١٤/١٢/٢٠٠٩ قه‌راردادێکی مه‌زنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری چین دا واژۆ کرد که ساڵانه ٤٠ میلیاردمتریموکهعهب گاز بۆ چین دابین بکات. ئه‌م دوو قه‌رارداده پشتی پڕۆژه‌ی نابوکوی هێنایه له‌رزه و ئوروپای دڵ‌سارد کرده‌وه، ئێران به‌خۆشیه‌وه ڕایگه‌یاند که نابوکو مایه‌پوچ ده‌رئه‌چێت و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ناتوانن گازی پێداویستی ئه‌م خهتیلولهیه دابینبکه‌ن. بۆیه به په‌له پڕۆژه‌ی خهتیلولهی پارس به ٤ میلیارد سه‌رمایه‌گوزاریه‌وه که گازی ئێران به‌بڕی ٣٥ میلیارد متری‌موکه‌عه‌ب به خاکی تورکیارا ڕه‌وانه‌ی ئوروپا بکات، رایگه‌یاند.
ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێران زیاتر له دژایه‌تی له گه‌ڵ نابوکو دا هاته‌ئاراوه ئه‌گینا ئێران هه‌ر ئه‌ونده گاز هه‌نارده‌ی تورکیا ده‌کات،که له تورکمهنیستانهوه هاورده‌ی ئێرانی ده‌کات. به‌وته‌ی ئاغای ئه‌وجی یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی وزه‌ی ئێران، ئێران ئێستاکه ڕۆژانه ٥٠٠ میلیون متری‌موکه‌عه‌ب گاز به‌رهه‌م دێنێت که ٤٢٠ میلیون متری‌موکه‌عه‌ب له‌م گازه بۆ گه‌رم کردنی ماڵه‌کانی ناوخۆی ئێران دابینکراوه و بهقیهکهشی بۆ نێروگاکان ئه‌نێردرێت و له زستان و کاتی سه‌رما ته‌نانه‌ت به‌شی مه‌سره‌فی ناوخۆ ناکات. ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رهه‌م هێنه‌رێکی گه‌وره،، لانیکه‌م ٥٠٠ میلیارد دولاری پێویسته، چونکه سه‌نعه‌تی نه‌وت و گازی ئێران کۆنوشڕه و پێداویستی ئێجگار زۆری به سه‌رمایه‌گوزاری بیانی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی حه‌ساری ئابوریه‌وه ناتوانێت نهوژهنیانکاتهوه. پڕۆژه‌ی خه‌تی لوله پارس زیاتر له هاژهوگیڤهی کۆماری‌ئیسلامی ئه‌چێت، بۆیه ئوروپا له سه‌ری حیساب ناکات.
نووسینی ئه‌م پێشه‌کیه بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته بوو که له سه‌ره‌تای مانگی دیسامبری ئه‌م ساڵدا مه‌زنترین معامه‌له‌ی نەوتی ئه‌م سه‌رده‌مه لەبواری ههڵێنجاندندا، له عێڕاق هاته‌ئاراوه و موعادلاتهکانی گۆڕی.
٤٤ کۆمپانیا و کۆنسرسیومی گه‌وره‌ی نه‌وتی دوونیا له‌م کیبهرکیهدا به‌شداریانکرد.
حه‌وزه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وتی مه‌جنوون درایه کۆنسرسیومی شل (بریتانیا) و پترۆناسی (مالزی).
حه‌وزه‌ی نه‌وتی قرنه درایه کۆنسرسیومی لوکئۆیڵ (روسی) و ستاتئۆێڵ(نۆڕویژی) .
حه‌وزه‌ی نه‌وتی حلفایه درایه کۆنسرسیومی سنپس(چین)، که توتاڵ و پتروناسیش تێدا به‌شدارن.
هه‌ر له مانگی ئوکتوبری ئه‌م ساڵدا حه‌وزه‌ی نه‌وتی رمیله درایه کۆنسرسیومی بریتیشپتڕۆلێوم و سنپس چین.
ئاغای شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق وتی، له شه‌ش ساڵی داهاتوودا بارستایی نه‌وتی عێڕاق له ٢ میلیون و ٤٠٠ هه‌زار بۆشکه ئه‌گاته ١٢ میلیون بۆشکه له ڕۆژدا.
مانای ئهمقسه ئه‌وه‌یه که عێڕاق نه‌ک هه‌ر ئێران و روسیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازه‌وه ئه‌خاته پشتسهر،به‌ڵکوو شانله‌شانی عه‌ره‌بستان کهههرئێستا ١٢ میلیون و ٥٠٠ هه‌زار بۆشکه نه‌وت له ڕۆژدا به‌رهه‌م دێنێت، ده‌دات. ئه‌مه جگه له نه‌وتی هه‌رێمی سوونی نیشینه‌کان و هه‌رێمی کوردستانه، که به هۆی نائه‌من بوونی به‌شی یه‌که‌م و گرفتی سیاسی به‌شی دووهه‌م، هێشتا نه هاتوونه ناو بازنه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ێکجاریهوه.
له بیرماننه‌چێت هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ته‌ق ته‌ق(هه‌ولێر) و توکی(دهۆک) به راده‌ێ ٩٠ هه‌زار بۆشکه له ڕۆژدا ، وڵاتانی ئوتریش و دوبەی و مه‌جارستان خه‌ریکی به‌ستنی قه‌راردادێکی گه‌وره‌ی نه‌وتی ٨ میلیارد دولاری له بواری هه‌ڵێنجاندنی گاز‌و نه‌وت له هه‌رێمی کوردستاندا بوون، به‌ڵام به هۆی دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌م پێمانه سه‌ری نه‌گرت.
عێڕاق به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه دهریایکی زه‌به‌لاحی نه‌وت وگازه که ئه‌توانێت بگاتهپلهی یه‌که‌می به‌رهه‌مهێنان له جیهاندا.
لهکاتوساتێکدا که ته‌نگه‌ی هوورموز به هۆی ئاژاوه‌گێریه‌کانی کۆماریئیسلامیهوه جێگای متمانه نیه و چاره‌نووسی نادیاره، ئه‌وا خاکی وڵاتی تورکیایه که ئه‌م بۆشاییه گه‌وره‌یه بۆ گۆازتنه‌وه‌ی نه‌وت و گازی عێڕاق بۆ ڕۆژئاوا پرده‌کاته‌وه.
ئێستا نه‌ک ترس له خاڵی مانه‌وه‌ی لوله‌کانی خه‌تی نابوکو نامێنێته‌وه،به‌ڵکو ئه‌بێت پرۆژه‌گه‌لی گه‌وره‌تریش بۆ گۆازتنه‌وه بێنه ئاراوه. له‌به‌ر تیشکی ئه‌م معادلاتانهدایه که ئه‌ردووغان به په‌له له ٧/١٢/٢٠٠٩ سه‌ردانی وڵاتهیکگرتووکان ده‌کات و له به‌ره‌نده‌ی خه‌ڵاتی سولحی نوبێل ئیزنی سه‌رکوتی د ت پ و هێرش بردنه‌سه‌ر نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی باکوری کوردستان وه‌رئه‌گرێت. لهکاتهوساتێکیوادایه که پارڵمانی ئوروپا لانکی دیموکراسی دوونیا، له به‌ر نه‌وت و گاز،ئاوێکی خاوێن به‌سه‌ر تورکیادا ده‌کات و ده‌ڵێت : د ت پ نه‌ده‌بووا له گه‌ڵ پ ک ک نێوانی هه‌بووایه، چوونکه ئێمه پ ک ک به تروریست ده‌ناسین.
موحه‌مه‌دی موشتاق ژورنالیستی خه‌ڵکی تورکیا ده‌ڵێت، تورکیا بۆ چوونه‌ناو یهکیهتیئوروپا ڕێگاێکی دوورودریژی له به‌رده‌مدایه. به‌ڵام نه‌وتی عێڕاق هه‌ڵه بوونی ئه‌م بۆچوونه به زه‌قی ده‌رئه‌خات. هه‌لومه‌رجی ژیئوپولیتیک وئه‌م ده‌ریای نه‌وته، نه‌ک هه‌ر هوتی ئه‌ندامبوونی خێراتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆژئاوا ده‌سی تورکیا بۆ سه‌رکوتی کورد ئاوه‌ڵه‌تر دهێڵنهوه و که‌مکه‌م په‌ڵپ و بیانووه‌کانیان ئهنێنهلاوه. ئه‌ردوغان ئیتر له‌چی سڵ بکات! ئه‌و خه‌نجه‌ره خوێناوییه که هه‌تا دوێکه له ترسی پارلمانی ئوروپا، لە پشته‌وه ئێشاردهوه، ئێستاکه له پێشه‌وه ئێبهستێت. ئه‌مه‌یه هۆی سه‌ره‌کی ملبادان و پشت هەڵکردنەکەی له د ت پ ،پارتێک که به‌شێوه‌ێکی هێمنانه و سه‌رده‌میانه خه‌ریکی گه‌شه و پشکوتنبوو، ناکرا بکرایه‌ته شه‌ریکی حیزبێکی شووینیستی وه‌ک ا ک پ. بۆیه ئێستایان به هه‌ل ناسی و گورزی خۆیان له به‌ر چاوی قووچاوی دونیادا وه‌شاند.
دیاره ئه‌مجاره ده‌وڵه‌تی تورکیا به ته‌جره‌به و که‌ره‌سه و هاوکاری نێونه‌ته‌وی زیاتره‌وه دێتهمهیدانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورد. له بیرمان نه‌چێت تورکیا هه‌ر ئێستا ئیسڕائیلی له ژێر فشارناوه بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك و چۆڵ. ئه‌م بابه‌ته له دیداره‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوودئوغلوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ بنالیعازر وه‌زیری بازرگانی ئیسرائیل له ٩/١١/٢٠٠٩ به روونی درکێندرا. تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ ،به هۆی هاوپیمانیهکیهوه له باری چه‌کی کلاسیکه‌وه قه‌ت که‌م نا هێنێت. ئه‌و چه‌که‌ی که له ئیسرائیلی ده‌خوازێت بۆسه‌رکوتی کوردی گەرەکە.بۆمبی خوشه‌ی و فوسفووری بۆ کاولکردنی ژینگه و گونده‌کان و ته‌یاره‌ی بێفڕوکهوانی بۆ شناسایی سەنگەری گریلاکانی گەرەکە.چونکەئەزانێت، ئیسرائیل لهمبوارانهدا شاره‌زایی ته‌واوی هه‌یه.
کوردیش ده‌بێت ژیرانه‌تر له جاران به‌ره‌نگاری داگیرکەران بێته‌وه. پێکهاتنی ب د پ ههنگاوێکی گه‌وره بوو، جێگای خۆیه‌تی هه‌موو پارته‌کانی کوردستان پیروزبایی لیبکهن و بەرز بینرخێنن.چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت ئه‌م پارته پیلانه‌کانی تورکیا له باری جاشیگهری و له باری دوو به‌ره‌کی خستنه‌ناو خه‌ڵکی کورده‌وه به‌وپه‌ری وشیاریه‌وه پووچه‌ڵ کاته‌وه. چاوه‌ڕوانی لیئهکرێت که به هیچجورێک نه‌هێلن خۆپیشاندانه هێمنانه‌کان بکێشرێنه شوشهشکاندن و ماشێنئاگرتێبهردان.
ئاواتی داگیرکه‌رانه که کورد وه‌ک شه‌ڕه‌نگێز به دونیا بناسێنن، تا پاساو بۆ پیلانه‌کانیان بێننەوە . ڕێکخستنه‌کان له کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌بێت له ئاستی ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌ویه‌کان دابێت. تا سه‌رنجی خه‌ڵکی پێشکه‌وتووی ناو کومه‌ڵگای تورکیا و دونیای ده‌ره‌وه به‌ره‌وخۆ ڕاکێشێت.
جێگای خۆیه‌ت پ ک ک بۆ جارێکی‌تریش ئاگربه‌سی ێکلایهنه ڕاگه‌ینێت تا مه‌ودای خه‌باتی سیاسی له ناو شاره‌کاندا به‌رته‌سک نه‌کرێته‌وه و بیانووی هاوکاری ب د پ و پ ک ک زیندو نه‌كرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت که گه‌لی کوردبه گشتی، و به تایبه‌ت له باشوری کوردستان وه‌ك نه‌ته‌وه و دوورله قاڵبی حیزبێکی تاێبه‌ت له بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی باکوری کوردستان پشتیوانی بکات و هه‌ر چه‌شنه گه‌له‌کۆمه‌که بۆ له‌ناوبردنی بزووتنه‌وەی رزگاریخوازی گه‌لی کورد له قاو دات و نه‌هێڵێت هه‌ریمی كوردستان تێکه‌ڵاوی ئه‌م پیلانه نگریسه بکرێت. چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت کورده‌کان له ده‌ره‌وه له هه‌واهه‌نگی ته‌واو له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ناوخۆی کوردستان ،به‌وپه‌ری هه‌ستیاریه‌وه، له قالبی لوبی و له ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی و له بۆنه جۆراوجۆره‌کاندا، ناردنی چه‌ک وچۆڵ و پیلانی کاولکاری، چ له باری ژینگه ، چ له باری وێرانکردنی گونده‌کانه‌وه، چ له باری پێشێلکاری مافی مرۆڤه‌وه و به‌بی هه‌ڵگرتنی دوروشمی حیزبێکی تایبه‌ت لەقاودەن و وه‌ک نه‌ته‌وه خۆبنوێنن.
١/١/٢٠١٠

|