پیرۆز بێت ٦٤ هەمین ساڵیادی ٢ ـ ـی ڕێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
بۆ دانیشتووانی کوردستان
بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی کۆماری کوردستاندۆستن و بە ئەزموونێکی گرینگی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستانیی دەبینن.
به بۆنه‌ی ٢ی رێبه‌ندان، ٦٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانتان ده‌که‌ین، و ئه‌م ڕۆژه که ئێمه به جێژن و به سه‌رکه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێین له گه‌لی کورد پیرۆز ده‌که‌ین.
ئێمه له دیدێکی کوردستانیبوونه‌وه له دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان ده‌ڕووانین، نه‌ک له دیدێکی کوردبوونه‌وه. له به‌ر ئه‌وه ئه‌و دامه‌زراندنه به هه‌نگاوێک له پرۆسه‌ی به نه‌ته‌وه‌بوونی کورد ده‌بینین. یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە بۆ ئێمە مانایەکی سیاسیی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئەوانەی یادی دەکەنەوە پێویستە تێکۆشەری ڕێی خەباتی دامەزراندنی کۆمارێکی نوی بن بۆ کوردستان، کۆمارێکی دیموکراتیک و خەڵکیی، دوور لە داگیرکەر و جۆرەکانی جەوساندنەوە.
هه‌مووان ده‌زانن که به داخێکی گرانه‌وه ئه‌و کۆماره نه‌یتوانی یه‌ک ساڵ له ته‌مه‌ن پڕ بکاته‌وه و ته‌نها ١١ مانگ ژیا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌موکورتیانه‌شدا که ئه‌و ده‌م هه‌بوون توانی حه‌ز و خۆشه‌ویستی و ویستی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به ته‌واوی جیهان ڕا بگه‌یه‌نێت.
ئه‌زموونه‌کانی کۆماری کوردستان و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لی کورد به ئێمه ده‌ڵێت یه‌کگرتوویی و پشتبه‌ستنمان به هێزی له‌بن نه‌هاتووی خه‌ڵکی کوردستان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییاندا، به‌تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریی وەکو ئه‌مرۆدا، ئەرکێکی فرە گرینگە.
به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا کە لە ئێران بزووتنەوەیەکی گۆڕانکارییخواز هەیە زۆر پێویستە کورد بە پلاتفۆرمێکی نەتەوەییەوە بەشداریی تێدا بکات و کاریگەریی خۆی لەسەر دابنێت.
دروستە کە سەقامگیرکردنی دیموکراسیی لە ئێران‌دا گرینگە، بەڵام بەو مانایە نایەت کە بتوانێت مافگەلی نەتەوەیی کورد بەرقەرار بکات. نموونەکەمان تورکیایە کە دیموکراسیی تێدایە بەڵام لە قازانجی نەتەوەی سەردەست. کەوابوو ئەو پلاتفۆرمە بۆ کورد پێویستە و ئێمە پێشنیار دەکەین کە یەکێک لە خاڵی بەشداربوونمان هەوڵدان بێت بۆ سازدانی ڕیفەراندۆمێکی ئازاد و دوور لە فشار کە ئەم گەلە بڕیار لەسەر چاره‌نووسی خۆی بدات.
ئێمە شانبەشانی ئەوانەی سەربەخۆخواز و کوردستانیی و کۆمارخوازن بەرەو ئەوێندەرێ ڕێ دەپێوین و لە لای خۆمانەوە درێژه به خه‌باتی کوردستانیبوون و دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیموکراتیکی کوردستانیی ده‌ده‌ین و دڵنیاین ئایینده بۆ ئازادیخوازان و ڕزگاریخوازانه.
پیرۆز بێت یادی کۆماری کوردستان و هه‌وڵی وه‌دیهێنانی کۆمارێکی قایمتر و دیموکراتیک بۆ گه‌لی کورد!
پیرۆز بێت خه‌باتی هه‌موو ئه‌و کوردستانیانه‌ی که له پرۆسه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی کوردستاندا به‌شدارن!
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
٢٠/١/٢٠١٠

|