پشتگیریی لە دەهەمین ساڵی پرۆتۆکۆڵی زیادەی “پەیماننامەی کۆتاییهێنان بە هەموو شێوەیەکی هەڵاواردنی ژنان” دەکەین
ئەم ساڵ، لە ١٨ دیسەمبەری ساڵی ٢٠٠٩ دا، پێ دەنێینە سی (٣٠) ساڵەی تەمەنی “پەیماننامەی کۆتاییهێنان بە هەموو شێوەیەکی هەڵاواردنی ژنان” [The Convention on the Elimination of All Forms of Discrimination against Women (CEDAW) ]، واتە ڕۆژی نێونەتەوەیی پەیماننامەی ژنان. لەو ڕۆژەدا ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو پەیماننامەیەی ئامادە کرد.
شایانی باشە، ئەم ساڵ، دەهەمین ساڵی ئەو پرۆتۆکۆلە زیادەیە کە خرایە سەر ئەو پەیماننامەیە کە پێوەندە بە کوشتنی سێ خوشکەوە، مینەرڤا، پاتریا و ماریا ترێسا، بە شێوەیەکی دڕندانە. شایانی باسە تا ئێستا ١٨٦ وڵات پەیماننامەکەیان ئیمزا کردووە و ٩٨ وڵاتیش ئەو پرۆتۆکۆلە زیادەیان ئیمزا کردووە کە لە ژێر ڕۆشنایی کوشتنی ئەو سێ خوشکەدا ئامادە کرا.
لە ٢٥ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٠ دا سێ خوشک بە ناوی مینەرڤا Minerva ، پاتریا Patria و ماریا تێرێسا Maria Teresa لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری ڕافایل تروژیلۆ Rafael Trujilloـ وە لە کۆماری دۆمینیکان، کوژران. ئەو کوشتنە لە هەموو ئەمەریکای لاتیندا بە تووندی مەحکوم کرا، بە داخەوە چل ساڵی خایاند تا لە ئاستی جیهانییدا برەوی پەیدا کرد.
بەو هیوایەی کە خەباتی ژنانی کورد بۆ ئازادیی و وەدیهێنانی مافەکانیان بەشێکی گرینگ لە خەباتی ئازادیخوازیی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردستان پێک بهێنێت و لەوێدا نەخشی خۆیان بۆ هەبوونی حکومەتێکی دیموکراتیک و مافپەروەر بە جیددی و توندیی ببینن.
پێکەوە بەستنی خەباتی ژنان بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی نەک هەر دژایەتیەکی لەگەڵ مافی نەتەوەی بندەستدا بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی نییە، بەڵکو وەکوو هیوای ئەو سێ خوشکە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی، تا سەرکەوتن، پێکەوە دەبن و تەواوکاری یەکترن.
پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان (ڕۆژههڵات)

|