درێژەی ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی کەمپەینی نا بۆ کەلتووری دەستدرێژی بۆ سەر ژنان
لە درێژەی ئامادەکاری بۆ راگەیاندنی کەمپەینی نا بۆ کەلتووری دەستدرێژی بۆ سەر ژنان رۆژی 09-10-2010 لە هۆڵی سێمیناری سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیری ژنان لە شاری سلێمانی سێمینارێک لە ژێر دروشمی نا بۆ بازرگانی کردن بە ژنان بە رێوە چوو. سێمینارەکە کە لە لایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە رێکخرابوو کاتژمێر 3 پاش نیوەرۆ دەستی پێکرد و لە سەرەتای سێمینارەکەدا وتاری هاوبەشی رێکخراوەکانی ژنان کە بریتی بوون لە:
1- سەنتەری راگەیاندن و رووناکبیری ژنان
2- رێکخراوی ژنانی ئازادی خوازی کوردستان
3- کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان
4-رێکخراوی ئامێز
5- رێکخراوی پیران
6- رێکخراوی راسان
7- رێکخراوی هارتلەند
8- ئەنجوومەنی ژنانی ئازادی کوردستان
9- سەبری بەهمەنی – نوێنەری کۆمەڵە – پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
10- ئەمیرە حەسەن یاسا ناس
11- سەیران عەبدۆڵا – کەسایەتی سەربەخۆ
لە لایەن بەرێز نەجییبە عۆمەر یەکێک لە ئەندامانی ئامادەکاری کەمپەینەکە خوێنرایەوە:
وتاری هاوبەشی ڕێکخراوەکان بۆ ئامادەکاری
کەمپین لەدژی دەستدرێژی لەسەر ژنان
لەگەڵ ئەوەی مرۆڤایەتی گەلێک قۆناخی بڕیوەلەپێش کەوتنی شارستانیەت و بەدەستهێنانی مافەکانی مرۆڤ و پێوانەکانی دیموکراتییەت . بەڵام هێشتا کێشەی ژنان وەک کێشەیەکی بەرچاوی ئەم سەدەییەو تەواوی کۆمەڵگا پێوەی دەناڵێت . ئەگەر شێوازەکانی کۆیلایەتی و چەوسانەوە گۆرابێت بەڵام هەموویان خاوەن یەک ناوەڕۆکن ،کێشەی ژن کێشەیەکی ڕەگەزیە وسەرتاسەری جیهان پەیوەنیداردەکات .دەتوانین تەواوی ئەوجیاکاریە رەگەزییەی لەبەرامبەر ژن بەکاردەهێنرێت و ئەوئاستەنگیانەی ڕوبەروی هەبوون وناسنامەی ڕەگەزی دەبێتەوە وەک دەستدرێژی لەسەر ژنان ناوی لێبنێین .
ئاشکرایە دەستدرێژیش وەک کەلتور خاوەن مێژوویەکی پێنج هەزارساڵەیە وبەرهەمی سیستەمی پیاوسالارییە .بۆیەکەمین جار دەستدرێژی کراوەتەسەر شارستانیەت و هەبوون وکەسایەتی ژن ،ماف وئازادیەکانی پێشێلکراوەو لەهەمووبوارەکانی ژیاندا پەراوێزکراوە .گومانی تێدانیە کەدەستدرێژی لەسەرژنان بەواتای دەستدرێژیەلەسەر هەمووبەها پیرۆزوبەنرخەکانی کۆمەڵگا . سیستەمە یەک لەدوای یەکەکان هەریەکەیان بەشێوەیەک دەستدرێژیان بەڕێوەبردووە .لەڕۆژی ئەمرۆدا لەهەرێمی کوردستان و ئێراقدا لەبوارەکانی (سیاسی و سەربازی و یاسای و ئابوری کەلتوری و ...............)دەستدرێژی دەکرێتە سەرژنان. لەبواری سیاسیدا نەبوونی ئاسایش و ئارامی لەهەندێک شاری کوردستان و ڕێگەگرتن لەبیروڕای سیاسی جیاواز و پەرەسەندنی گەندەڵی سیاسی ونەبوونی دیموکراتیەت و بەهەڵواسراوەی هەندێک مافەنەتەوەی دیموکراتیەکانمان .ئەمانەڕاستەوخۆکاریگەری لەکێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات .دیسان سنوردارکردنی ژنان بەهەمووچین و توێژەکانیەوە لەبەشداریکردنی سیاسیدا .لەبواری یاسایشدا ئەوەی دەبنرێت کۆمەڵێک بەندومادەی یاسای کۆن وکلاسیک هەن کەبەعەقڵیەتێکی جیاکاری ڕەگەزیانەنوسراوەتەوەو ڕێگەخۆشکەرن بۆ پێشکەوتنی دەستدرێژی لەسەر ژنان وتا ئێستاش یاسایەک دانەنراوە بۆئەوەی سنوربۆ ئەم کێشانەدابنێت .
لەبواری کۆمەڵایەتیدا کۆمەڵیک داب ونەریتی کۆنی کۆمەڵگا هەیە تەواوزیان بەخشن وگەورەترین کۆسپن لەبەردەم پێشکەوتنی ژنان وتەواوی کۆمەڵگا وەک (دیاردەی خەتەنەکردن ،ژن بەژن ،فرەژنی ،گەورەبەبچوک،بەزۆربەشودان ،لەبری خوێن داین ،ڕێگەگرتن لەچونەبەرخوێندن ،لێدان و سوکایەتی پێکردن ،لاقەکردن ،کوشتن لەژێرناوی ناموسدا ،ڕێگەگرتن بۆ ئاکتیف بوون لەبواری کۆمەڵایەتیدا .....هتد).
لەبواری ئابوریدا ڕێگەنەدان بەژنان بۆئاکتیف بوونیان لەبواری ئابووری ونەبوونی ئابوری سەربەخۆ بەهۆکاری باڵادەستدبوونی ئەم چەمکە لەم بوارەدا زۆرترین دەستدرێژی دەکرێتەسەرژنان .
ئەگەر جۆرەکانی دەستدرێژی دابەش بکەین بە سێ جۆرەوە یەکەم جەستەی دووەم دەرونی سێهەم سێکسی بۆمان دەردەکەوێت کەدەستدرێژی جەستەی و دەرونی زۆرکۆنەو تاڕۆژی ئەمرۆ بەشێوەیەکی زەق وبەرچاو لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وکوردستان بەکاردەهێنرێت .هەرچی دەستدرێژی سێکسیە ئەگەرچی لەچوارچێوەی خێزادا بەڕێوەبچێت بەڵام لەگشتیدا دەستدرێژی سێکسی بەرهەمی سیتەمی سەرمایەداریە بەتایبەتی ئەوسیتەمی کەلەوڵاتانی ڕۆژئاوا باڵادەستەو خۆی وەک سەرمایەداری مۆدێرنیتە ناولێکردووە .ئەم سیتەمە ژنی کردۆتەکاڵاو هەموو ئەندامەکانی لەشی ژنی خستۆتەبازاڕەوەو بازرگانی پێوەدەکات، ئەوەی کەهیچ حساب بۆناکات ڕۆح وفکری ژنە .تادواڕڕدەبەکاری دەهێنێت بۆڕیکلامی سەرمایەکانی خۆی و لەشفرۆشی و بازرگانی کردن بەجەستەی ژنەوە دەکاتەکارێکی فەرمی. .بازرگانیکردن بەژنانەوە لەڕۆژی ئەمرۆدا لە ڕیزی سێهەمی ئەوبازرگانیانەدا جێگای خۆی دەگرێت کەزۆرترین سەرمایە دەستەبەردەکات بۆسیستەمی دەسەڵاتدار .ئەم دیاردەیە کۆمەڵگای ڕۆژئاوای ڕوبەڕوی زۆرترین ئاڵۆزی وکێشەکردۆتەوە،لەگەڵ ئەوەی بازرگانیکردن بەژنانەوە بەشێک نیەلەنەریتی کۆمەڵگای کوردستان بەڵام لەگەڵ تێپەربوونی نەخۆشیەکانی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە لە (کۆمەڵگای ڕۆژئاوا) وە بۆکۆمەڵگاکەمان بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان .بازرگانیکردن بەژنانەوە وەک دیاردەیەکی ترسناک ڕۆژبەڕۆژلەزیادبووندایە .ئەمەش بۆتەهۆکاری قوڵبونەوەی کێشەکانی ژنان و لاوازبوونی نرخەمرۆیەکان لەکۆمەڵگادا .بۆڕێگەگرتن لەم دیاردەیە کەبەشێکەلەکەلتوری دەستدرێژی لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هەوڵدانی هەندێک ڕێکخراوکەسایەتی هەبووە ئێمەوەک کۆمەڵە رَیکخراوێک و کۆمەڵێک کەسایەتی لەئەنجامی گفتتوگۆکردنێکی زۆر لەرێگەی ئەنجامدانی سێ کۆبوونەوە بڕیارماندا کە کەمپینەکەمان لە لەسەربابەتی بازرگانیکردن بە ژنانەوە چڕبکەینەوە بۆ تێپەراندنی ئەم دیاردەیە گەیشتینە ئەوئەنجامەی کەهەنگاوی یەکەمان سازدانی سمینارێک بێت لەژێرناوی نابۆبازرگانیکردن بەژنانەوە پاشان کەمپینەکەمان ڕادەگەیەنین ولەبەرنامەکانیشماندا پێداگری لەهۆشیارکردنەوە وتێگەیشتنی بابەتەکەدەکەین لەگەڵ ڕێگاچارەسەری لەهەمووبوارەکاندابەتایبەتیش لەبواری یاساییەوە کاری بۆدەکەین .
کۆمیتەی ئامادەکاری کەمپین (کۆمەڵیک ڕێکخراو) 9 -10-2010
پاشان وتاری رێکخراوی هارتلاند لە لایەن بەڕێز سەلاح سدیق پێشکەش کرا کە باسێکی تێرو تەسل بوو لە سەر مەسەلەی بازرگانی کردن بە مرۆڤـــ و بە تایبەتی ژنان.
هەروەها لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی کەمپینی نە بۆ بازرگانی کردن بە ژنانەوە ژمارەیەک لە نوێنەرانی حیزب و لایەنە رۆژهەڵاتیەکان بەشدار بوون کە بریتی بون لە :
هێرۆ جڵدیانی، چنوور قادری و ئیلهام چایچی نوێنەرانی یەکیەتی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
دڵنیا یوسف پور و هەستی باقری نوێنەرانی کۆمەڵە_پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان.
نەرمین محەمەد مستەفا نوێنەری رێکخراوی نینا و خەلیل نادری نوێنەری پارتی ئازادی کوردستان.
ئامین رەحمانی، لەیلا تاهیری، ئەوین رەحیمی، محەمەد رەحیمی نوێنەرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
عەلی زیرەک، ئەوین محەمەدی نوێنەرانی پارتی لیبراڵ دیموکراتی کوردستان.
روناک فەدەوی نوێنەری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
نوێنەری یەکیەتی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نەیتوانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بێت بەڵام پاڵپشتی خۆیانیان بۆ کەمپینەکە دەربڕی.
17ی رەزبەری 1389ی هەتاوی
رێکەوتی 9ی ئوکتۆبری 2010 زایینی

|