دەقی پەیامی هاوبەشی ژنان لە ساڵیادی لەیلا قاسم و شیرین ئەلەمهویی رۆژی شه‌مه 14-5-2011 کاتژمێر 3:30 پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی چالاکییه‌کانی ئه‌منه سوره‌که‌ی شاری سلێمانی، کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ژن به هاوبه‌شی له گه‌ڵ رێکخرا و ی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان و ژنانی کۆمه‌ڵه_ پارتی سۆسیالدموکراتی کوردستان 37هه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی له‌یلا قاسم و یه‌که‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی شیرین ئه‌لمهوییان له ژێر ناوی "له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌له‌مهویی سیمبولی به‌رخۆدان و یه‌کبوونی ژنانی ئازادن" به‌رز راگیرا. له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که‌دا پاش به‌خێرهاتنی به‌شدار بووان و یه‌ک ده‌قێقه بێده‌گی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختکردوانی کوردستان، کورته‌یک له ژیان و خه‌باتی له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌له‌مهویی باس کرا. پاشان پیشانگایه‌کی وێنه له له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌له‌مهویی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی زۆرێک له‌و ژنه تێکۆشه‌رانه‌ی کوردستان که له سێداره دراون یا‌ن گۆله‌باران کراون له لایه‌ن به‌رێز ئه‌حلام مه‌نسور نوسه‌ر و رۆمان‌نوس و هاوڕێى منداڵى له‌یلا قاسم کرایه‌وه که سه‌رنجی ئاماده بوانی بۆ لای خۆی راکێشا. له کوتاییدا په‌یامی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که له لایه‌ن هاوڕێی" سه‌بری به‌همه‌نی"ه‌وه خوێندرایه‌وه دواتر په‌یامی ئه‌و رێکخراوو ناوه‌ندانه‌ی که له رێوره‌سمه‌که‌دا ئاماده بوون خوێندرایه‌وه‌و به دوباره کردنه‌وه‌ی یادی هه‌موو ژنانی گیانبه‌خت کردوو ئیدانه کردنی سزای ئیعدام کۆتایی به رێوره‌سمه‌که هات.
ده‌قی په‌یامی هاوبه‌ش: له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌له‌مهویی سیمبولی به‌رخۆدان و یه‌کبوونی ژنانی ئازادن له 37هه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی له‌یلا قاسم و یه‌که‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی شیرین ئه‌لمهویی سه‌ری رێز و نه‌وازش له به‌رده‌م رۆحی بێگه‌ردی هه‌ردوو ژنه قاره‌مان و ته‌واو ی شه‌هیدانی ژنان داده‌نه و ێنین. له‌یلاقاسم و شیرین ئه‌لمهویی دوو نموونه‌ی زیندوو، له‌یه‌ک وه‌رزو له‌یه‌ک مانگدا له دووساڵ وسه‌ده‌ی جیاوازدا به‌ده‌ستی دووداگیرکه‌ری له سه‌ریه‌ک خاک له دوو چالاکی هاوشێوه‌دا له گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیاندا له‌به‌رچاوی رای گشتی جیهانه‌وه له‌سێداره ده‌درێن. شیرین ئه‌لمهویی له 1982 له گوندی دیمقشڵاقی سه‌ر به‌شاری ماکۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایک بووه، له ساڵی 2006 به‌شداری ناو ریزه‌کانی تێکۆشان ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان. پاش مانه‌وه‌ی له‌ناو هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کانی خه‌باتدا، له رۆژی 26/5/2008 دوای چالاکیه‌ک له دژی سوپای ئێران له فرۆکه‌خانه‌ی تاران. له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێت. دوای به‌رخۆدانێکی بێ وێنه له زینداندا له رۆژی جیهانی دایکداو له9/5/ 2010 له‌گه‌ڵ چوار هه‌ڤاڵی خۆی له‌سێداره ده‌درێت. ژنانی ئازادیخواز و دایکانی خۆشه‌ویست: ئێمه له‌گه‌ڵ گرێدانمان به‌ره‌نج و تێکۆشانی هه‌موو ژنانه‌وه له‌یلا قاسم و شیرین ئه‌لمهویی وه‌ک سیمبولی به‌رخودان ویه‌کبوونی ژنانی ئازاد به‌رزده‌نرخێنین. ئه‌مڕۆش بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ژنان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار به‌شی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی ئاکتیف له گۆڕه‌پانه‌کانی (سه‌ربازی، سیاسی، ئایدیۆلۆژی و چالاکی دیموکراتیدا) پێشه‌نگایه‌تی ده‌کات. رۆژانه ژنانی کورد له به‌ره‌ی جه‌نگدا رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست له کوردستاندا ده‌بنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی شکۆمه‌ندانه جوانترین داستانی قاره‌مانێتیانه ده‌نووسن. بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له هه‌موونرخی ئازادی که شه‌هیدانی وه‌ک (له‌یلاقاسم وشیرین ئه‌لمهویی، ڤیان جاف، بێریتان، سه‌مایوجه، زیلان، شیلان، شه‌هین باوه‌فا، ماریا ره‌ته‌قی، شه‌هلاو نه‌سرین که‌عبی، رویا عه‌لیمورادی، زه‌کیه‌ئه‌لکان. . . هتد. ) بۆیان ئافراندوین، بڵند کردنی تێکۆشانی ئازادی ژنان و یه‌کێتی ڕیزه‌کانمان ده‌بێته ئه‌رکی هه‌نوکه‌یی و مێژویمان. گرێ‌دراو به‌م راستیانه‌وه بانگه‌واز له هه‌موو ژنان به‌گشتی و ژنانی باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین با ئێمه‌ی ژنان به‌هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌کان و بیروڕا هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانمانه‌وه بێینه لای یه‌کتری و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو زوڵم و زۆردارییه‌ک له‌سه‌ر ژنان و پێشێلکردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیه‌کانمان به پێشه‌نگایه‌تی ژنان شۆڕشی دیموکراتیانه به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه به‌رپا بکه‌ین. بژی تێکۆشان و به‌رخودانی بێ وێنه‌ی ژنان.
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی ژنان وێڕای
|