
٢٨ی گه‌لاوێژ
سی و یه‌ک ساڵ له داگیرکه‌ریی وه‌حشیگه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی له کوردستان
بەڕبەڕێتی و تەوەحوشی قرون وستایی هه‌ر ئه‌مه‌یه که نوێنەرانی داگیرکەریی ئێرانی له سه‌دەی بیست‌ویه‌ک دژی گه‌لی کورد کردوویەتی و دەیکات!
له‌م رۆژه‌دا به ده‌یان له رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان گولله‌باران کران،
ڕووخانی سیسته‌می پاشایه‌تی له ئێران که ده‌بووا ببووایه به خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی دانیشتووانی کوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست له ئێران، به‌داخه‌وه نه‌بوو. جۆرەکانی سیاسەتی ناجیددی و نەبوونی پرۆگرام و پێڕەوی سیاسیی سەردەمیی، تێکەڵ بە جۆرەکانی نیپۆتیزم و خزموخزمگەریی و ئۆپۆرتونیزم و هەر ڕۆژە یاریکردن لەسەر پەتێک، هەر ئەوە نەبوو ببێتە هۆکاری یەکەمی هێنانە سەرکاری وەحشیترین لە ڕووخساری داگیرکەری و دیکتاتۆری و حکومەتی مەزهەبی لە ئێران، بەڵکو هەروەها دانیشتووانی لە سەرانسەری ئێران، و بە تایبەتی گەلانی بندەستی وەکو کوردی، هاویشتە گێژاوی بێ پلانی و بێ سەروبەرییەوە.
سەرەڕای هەبوونی دەریایەک لە خوێنی پاک، لە سەدان هەزار ڕۆڵەی دڵگەرم و خوێنگەرم، لە ملوێن مرۆڤ کە لە دڵەوە خوازیاری گۆڕانکاریی و ڕیفۆرمی جیددی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی بوون، نەتوانرا دەستکەوتێک وەدەست بهێنرێت کە بناخەی ئاییندەی لەسەر دابڕێژرێت.
تەنها سامانێک کە هەیە و کە ماوە، دڵسۆزیی و سەربەرزیی و شانازیی ئەو قوربانیانە و ئەوانەن کە ئەوسا لە ڕیزی خەباتدا بوون و کە ئێستا بە خاوێنی ماونەتەوە. هەر لەبەرئەوەیە، سەرەڕای هەموو نەهامەتیەکان، دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێزی بێ پایان لە خوێنی قوربانیان و فیداکارانی کوردستان بگیردرێت.
شادمانیی و خۆشیی دانیشتووانی کوردستان له رووخاندنی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی و ده‌سته‌ودایه‌ره‌که‌ی، زۆر درێژەی نەکێشا. ئه‌م گه‌له زۆڵملێکراوه دووباره که‌وته‌وە به‌ر په‌لاماری شێوه‌یه‌کی دڕنده‌تر له ده‌ستدرێژیی سه‌رکوتگەریی و لە شێوەی داگیرکەریی.
٢٨ی گه‌لاوێژ سی و یه‌که‌مینی ساڵرۆژی فتوای ئایەتوڵا روحوڵا خومەینی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستانە، خومەینی رابه‌ری کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکێک لە هەرە گەورەترین ڕابەرانی جینۆساید دژ بە خەڵکی کوردستان، لەوێدایە کە بەکۆمەڵکوژیی دژ بە خەڵکی کوردستان لە ژێر ناوی مەزهەب و کفر و سەر بە ئیمپریالیزمبووندا مۆری “حەڵاڵ” ـی لێ دەدرێت.
بە کۆمەڵکوشتنی خەڵک لە شارەکانی کوردستان و ئابڵووقەدان و پاشان بۆمبارانکردنی شارەکانی کوردستان دەکەوێتە چوارچێوەی ئەم بە “حەڵاڵ” کردنەوە. داگیرکەر هەمیشە دەبێت هۆیەک و دووان و سیان بۆ بەکۆمەڵکوشتن و تۆقاندن و خەفەکردنی داگیرکراو بدۆزێتەوە، دەنا ناتوانێت درێژە بە داگیرکەرییەکەی خۆی بدات.
لەبەرئەوەیە ٢٨ی گه‌لاوێژ ١٣٥٨ ـی هه‌تاوی ده‌ستپێکه‌ری ته‌وه‌حوشی داگیرکارییە، ئەڵبەت بە شێوەیەکی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رستانە بۆ زیاتر داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی خۆی به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له دواکه‌وتووترین تووێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا. فەقێ و مەلا و سەید و ئایەتوڵاگەل بە کەڵک وەرگرتن لە چەقۆکێش و شەڕلاتان و ئۆپۆرتونیستگەلی جیاواز، توانیان کەژوهەوایەکی سیاسیی پڕ لە خەفەقان و وەحشەت ساز بکەن.
له‌م رۆژه‌دا خاڵخالی نوێنه‌ری ئیمامی ئومه‌ت له کوردستان هه‌ر له کرماشان و پاوه و نه‌سووه‌وە تا کامیاران و سنه و سه‌قز و بانه و مەریوان پۆل پۆل جەوان و پیر له دوکتور و کارمه‌ندی خه‌سته‌خانه‌وه تا بریندارانی شه‌قام و کوڵانه‌کانی کوردستان که به تۆپ و ته‌یاره‌ی ئه‌م داگیرکه‌رانه بریندار بوو‌بوون، له پشتی ده‌رگای داخراو له چه‌ند چریکه‌دا به محاکه‌مه‌یەکی فرمایشی و نمایشیی ده‌یان رۆڵه‌ی کوردستانیان گولله‌باران کرد.
شاره‌کانی نه‌غه‌ده و شنۆ و پیرانشار و مهاباد و ورمێ و سه‌لماس و گونده‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یش به د‌ستووری مه‌لا حه‌سەنی کۆنه‌په‌رست و زه‌هیرنژاد فه‌رماندی لشکری ٦٤ی ورمێ له‌م جنایته بێ‌به‌ش نەکران و هاوکات قارنا و قڵاتان‌ـیان له خۆێندا گه‌وزاند، و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م لەشکرکێشیه‌دا به ده‌یان له رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردیان له گرتووخانه‌کانی ته‌ورێز گولله‌باران کران. خه‌ڵکی کورد له شار و گونده‌کانی کوردستان له رۆژانی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ دا به دڵی پڕ لە خوێن و رێزی سەربەرزییەوە خاوه‌نداریه‌تی به‌خاکسپاردنی رۆڵه‌کانی خۆی له ژێر سێبه‌ری ره‌شی داگیرکه‌راندا کرد.
ئه‌وه زیاتر له ٣١ سال بە سەر ئەو هێرشه دڕندانه‌یەی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان تێده‌پرێت، هه‌ر له‌و کاته‌وه تا ئه‌مرۆ داگیرکه‌رانی کوردستان کاریان له کوردستان سه‌رکوت و جنایه‌تە.
به خۆشیه‌وه ئه‌مرۆ خه‌ڵکی کوردستان هۆشیارتر و تێگه‌یشتووتر له جاران خه‌بات و تێکۆشانی خۆی دژی ئێعدام و ئه‌شکنجه و زیندان و ژێروژوورکردنی کۆنه‌په‌رستی و داگیرکاریی به‌ره‌و پێش ده‌بات. پێش هەر شتێک زۆرینەی خەڵکی دڵسۆزی کوردستان تێ دەگەن کە ئەساسی گرفتەکان لە کوردستان لە داگیرکەرییەوەیە. حکومەتی ناوەند، حکومەتێکی داگیرکەر و بکوژ و ببڕە.
خەڵک لە سیاسەتی سوننەتیی و نەزانینی سیاسیی و ناجیددیەتی سیاسیی تێدەگەن. خەڵک هەروەها لەو سەودای نئپۆتیزم و خزمخزمگەریی و خانەوادەبازاڕییە حاڵی دەبن کە سەرتاپا سیاسەتی لە کوردستان گرتووەتەوە. ئیدی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی نەوجەوانانی کچان و کوڕانی، گەیشتوونەتە ئاستێکی سیاسیی وا کە لە فشە و فیشاڵ و کەڵەکبازیی زوو حاڵی دەبن.
دانیشتووانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه وه‌حشیگه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران یه‌ک ده‌قیقه‌یش ده‌سته‌وه‌ستان و پاسیڤ نه‌بوون و ئه‌و خه‌باته به خۆشییه‌وه به‌رده‌وام بووە و بەردەوامیی پێ دەدەین، ئەگەرچی له تاران و قوم شه‌ڕ له ناوخۆی ده‌سته‌ڵآتدا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سیاسییه یان جۆری دیکه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌ب و موجاهید و ئێرانچی ئاجێندای شاراوه و نابه‌یانکراویان تێدا هه‌یه، و سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لایەن لێرەولەوێ بە دووزەلە و تەپڵی ناوبراو بە “بزووتنەوەی سەوز” سەر و باڵ و لاقیان بە چەپ و ڕاست و سەروخوارەوەدا با دەدەن. “بزووتنەوەی سەوز” کە بەشێکی دانەبڕاو و مەزهەبیی و ئایدیۆلۆژیکی دەسەڵاتی حاکمە، تەنها لەبەر دەستنەکەوتنی بەرژەوەندی خۆی، ناتوانێت و نابێت بکردرێت بە شازادەی ئاشتیی و ئاشتیخوازیی.
دروشمی ئێمه له ساڵیادی ڕۆژی ڕه‌شی له‌و چه‌شنه‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که تا ئێشتا گوتومانه: نا بۆ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازیی و سیاسیی ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای داگیرکه‌ری ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ هه‌بوونی حکومه‌تێکی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌ر لە کوردستان، که به میکانیزمی پلورالیزمی سیاسیی به‌ڕێوه بچێت.
دانیشتووانی کوردستان ده‌بێت درێژه به خه‌باتی ناسیونالیسمی ئازادیخوازانه‌ی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌وڵه‌تكی خۆی بدات. ئێمه، سۆسیالدیموکراتەکانی کوردستان، له‌و خه‌باته‌دا ده‌مانه‌وێت نه‌خشی ئازادیخوازانه و دادپه‌روه‌ریی و پلورالیزمی سیاسیی و حوکمه‌تی دیموکراتیکی خۆمان هه‌بێت.
میلیتاریزه‌کردنی ته‌واوی هێزه جۆره‌وجۆره‌کان دژ به دانیشتووانی کوردستان ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سه‌رکوپگه‌رایی سته‌می نه‌ته‌وه‌ییدا ببینرێت. ئه‌و مه‌زهه‌بسالارییه‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت به‌شێکی دیکه‌یه و له پله‌ی دووهه‌مدا دێت. سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شیعه‌مه‌زهه‌ب و جۆره‌کانی دیکه له کوردستان هه‌یه و درێژه‌ی هه‌یه و که‌س له‌به‌ر سوننه نه‌بوونی خاتری نه‌گیراوه.
له یادی ڕۆژی ڕه‌شی ٢٨ موردادا داوا له دانێشتووانی کوردستان ده‌که‌ین سه‌ربه‌رز و ڕاشکاو داوای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکراتیک بکه‌ن. له‌و خه‌باته‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت حکومه‌تێک له کوردستان دابمه‌زرێنین که پابه‌ند به مافی مرۆڤ، به ڕێزگرتن له پرینسیپه‌کانی ئازادیی و دیموکراسیی و فره‌گه‌رایی، به مافی ژنان و کرێکاران و سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی دیکه‌ی ئایینی و غه‌یره‌ئایینی بێت.
هێزی داگیرکه‌ری وه‌حشیی و کۆنه‌په‌رست له کوردستان بۆ ده‌ره‌وه!
١٨ موردادی ١٣٨٩ به‌رانبه‌ر به ڕۆژژمێری کوردیی ١٨ گه‌لاوێژی ٢٧٠٩
کۆمەڵە - پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان
١١/٨/٢٠١٠

|