با پێکه‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی کرێکار بکه‌ین کـۆمه‌ڵـــه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان هاونیشتمانانی کوردی دانیشتووی سوئێد ئاگادار ده‌کاتهوه که به شێوه‌ی چالاک له مه‌راسمی رۆژی یه‌کی مانگی مای، رۆژی جیهانیی کرێکار، که له شاری یۆته‌بۆری به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شدار ده‌بێت. لەم مەراسیمەدا لەگەڵ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی سوێد و لایەنانی بەشداری دیکەدا ڕی دەپێوین. هەر مرۆڤێك بڕووای به خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد و بە مافی بڕیاری دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ خەڵکی کوردستان و بە کۆمه‌ڵگایه‌کی دادوه‌رانه‌یه، به‌خێربێت! وه‌رن، با پێكه‌وه ده‌نگ و ڕه‌نگی كرێكاران و ڕووناكبیرانی ئازادیخوازی كوردستان به جیهان ڕابگیه‌نین! هاووڵاتیانی به‌ڕێز: دروشمه‌كانی کــۆمـــه‌ڵـه ــ پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان به سوێدی نووسراوه تا خه‌ڵكی سوێد تێ بگه‌ن و به‌م جـۆره‌ن:
١. بارودۆخی ڕه‌وا و دادوه‌رانه‌ی كار بۆ خه‌ڵـکی كوردستان!
کـۆمه‌ڵـــه ــ پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان ٣٠/٠٤/٢٠١٠
|