ناوی مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی لە مێژووی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی سەربەخۆییخوازییدا ڕێزدار و پایەبڵند دەمێنێتەوە

بەڕێزان
کەسوکار و خۆشەویستان و دۆستانی بەڕێز مامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی

سڵاو و ڕێز

لە دوا چرکەکانی ڕۆژی ١٠/ ٢/ ٢٠١١ (٢١ ڕێبەندان) بە داخەوە مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسەینی ماڵئاوایی لە کورد و کوردستان و خانەوادە و خۆشەویستانی دوور و نێزیکی خۆی کرد.
لەگەڵ ئەوەیشدا کە مامۆستا گەیشتبووە پایزی تەمەن و لەو ماوەیەی ڕابردوودا دووچاری نەخۆشین بوو، هێشتا هەر ماڵئاواییکردنی لەو ڕووەوە کتوپڕ و خافڵگیر بوو کە جێگای کەسایەتیەکی کوردستانیی، کوردێکی تێکۆشەر و سەربەرز و نەترس، کەسایەتیەکی باوەڕبەخۆ و پا لەسەر زەوی، لە خەباتی ئازادیخوازانەی کوردستاندا خاڵی بێت و هیچ نەبێت لە ڕووی فیزیکیەوە حزووری لەو ڕیزەدا نەمێنێت.
ڕۆڵی مامۆستا لە خەباتی ئازادیخوازانەماندا هەمیشە لەبەرچاو و بە بایەخەوە دەمێنێتەوە و دڵنیاین لە ئاییندەدا ئەو مێژووە زیاتریش کەڵک بەو خەباتە و بە ئامانجەکانی دەگەیەنێت. سەربەرزیی و شانازیی و بەخۆباوەڕیی و نەبەزیی مامۆستا چەند یەکێکن لەو خاڵە گرینگانەی کە سوود بە هەموو تێکۆشەرێکی سەرڕاست دەگەیەنن.
ڕێگامان بدەن، دوور لە بە حیزبایەتیکردنی خەباتی مامۆستا و کۆچی دوایی مامۆستا، سەرەخۆشیی گەرم و لە دڵەوەی خۆمانتان پێ ڕابگەیەنین و پێتان بڵێین کە ئێمە هەر لە سەرەتاوە باوەڕدار بووین کە ژیانی مامۆستا بەشێکی گرینگ لە خەباتی سیاسیی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە.
سەبووری بە دڵتاندا بێت و تەمەنی درێژی بۆ خۆشەویستان بەجێهێشتبێت کە بە سەربەرزیی لە ئاوارەییدا گیانی پاکی سپارد


کـۆمـه‌ڵـه‌ ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
١١/٢/٢٠١١