سێدارەکان دەگرین
دیاکۆ زەندی
به‌ده‌نگی شیبا، ئاسمانی دڵ پڕ له هه‌وران، به ئارامی دوور له چاوی نه‌یاران، فرمێسکی خه‌می دڵی که‌ێڵی داده‌رژان، دلۆپ دلۆپ به سه‌ر نیشتمانی باوان وێران. ته‌می ره‌شی شنه‌ی با، ئاهه‌نگی گورانی خۆی ده‌گێڕا، به سۆزه‌وه پڕ به‌دڵی ئه‌وینداران ده‌یچریکاند.
شیبا ده‌شنێ، شه‌وێنی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵان دێنێته سه‌ما. سۆمای ئاسۆ، هانای لاوێنی هێنا بۆ ئه‌وینداران. له زۆزانانه‌وه دێنێ مژده‌ی به‌یان، به وڵی زیوای به‌فرینی به‌هاران.
به تارای تاسه‌ی ئه‌وین، ده‌سڕێ فرمێسکی شه‌تاو، له سه‌ر گۆنای دڵ برینداران .
سپیداره‌کان له بێشه‌ی ژیاندا پشتی یه‌کتریان گرتووه له ئاستی ته‌وه‌ژمی زریان خۆڕاگرانه چه‌پله‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمان و یه‌کیه‌تییان به گه‌ڵاکانیان لێده‌دا. منداڵانی چاوگه‌شی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش به ئاره‌قه‌ی کار و ره‌نج به شێوازی سروشتی ده‌ژیان. له‌م کۆمه‌ڵگا بچکوڵانه‌دا له ناخی کێوستان ئاسمانی به قه‌د ته‌شتێک پێیه‌وه دیار بوو. هه‌تاو لایان زۆر خۆشه‌ویست و جێ رێز بوو. وه‌کوو دابونه‌ریتی میترایی هه‌موو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کان روو به هه‌ڵاتنی هه‌تاوی به‌ربه‌یانه، بۆ ئه‌وه‌ی به رووناکی خۆره‌تاو له خه‌و هه‌ستن و به دوای کاری سه‌ختی رۆژانه‌دا بچن. بژیوی خه‌ڵکه‌که‌ش له به‌رهه‌می باخداری دابین ده‌کرا.
باوکی ئازاد و سه‌ربه‌ست، سپیداره‌کانیان وه‌کوو منداڵانی خۆی به خێو ده‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌وره و ئه‌ستوور بن. ئه‌و ده‌یه‌وسیت سه‌رمیچی خانۆیه‌کی پێ داپۆشێت تاکوو خێزانه‌که‌ی له کزه‌ری زریان و دڵؤپه باران بپارێزێت.
رۆژانێک که هه‌تاوی پیرۆز به تیشکی گه‌رمی خۆی سروشتی ده‌بووژانه‌وه، مناڵان و چناره‌کان یه‌کتریان له ئامێز ده‌گرت. منداڵان به ئاودان و چناره‌کانیش به سێبه‌ری فێنکیان یارمه‌تی یه‌کتریان ده‌دا.
دایکیان به چاوانی کز و په‌نجه‌ی له‌رزۆکی، که به‌رهه‌می کاری سه‌ختی ته‌مه‌نی کورتی بوون، به مووی بزنه‌کانیان گورێسی ده‌هونییه‌وه، بۆ یارمه‌تی کاری رۆژانه‌ی مێرده‌که‌ی. شیری بزنه‌کانیش بژیوی خواردنی سه‌ر خوانیان بوو. بابی هه‌ژار و نه‌دار له بژیوی منداڵه‌کانی ده‌گرته‌وه و وه‌کوو باج ده‌یدا به داگیرکه‌ری نیشتمانه‌که‌ی. هه‌رچه‌ند مناڵه‌کانیش زۆر شه‌وان به زکی برسی رۆژیان ده‌کرده‌وه.
داگیرکه‌رێک که هه‌موو سامانی نیشتمانه‌که‌یانی تاڵان ده‌کرد. هیچ دراڤێکی بۆ ئاوه‌دانی و کار ته‌رخان نه‌ده‌کرد. ئه‌م کۆمه‌ڵگا بچکۆڵانه‌ی ئه‌مانیش وه‌کوو هه‌زارانیتر بێبه‌ش بوون له وزه، رێگه‌وبان، خوێندنگه، بنکه‌ی ته‌ندروست و ... باجدان ئه‌رکێکی زۆره‌ملێ بوو ده‌بوا هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ک له کاتی خۆیدا به کاربه‌ده‌ستانی بدات که زمانی یه‌کتریش تێنه‌ده‌گه‌یشتن.
داگیرکه‌ر وه‌کوو کولله که ده‌هاتن هه‌موو شتێکیان تاڵان ده‌کرد. له سامانه سروشتییه‌کانه‌وه بگره تاکوو شوێنه‌واره مێژووییه‌کان. فه‌رهه‌نگ و سامانی خه‌ڵک، و کوشتنی منداڵانی گه‌ل.
زاره‌کان دووراون و ده‌سته‌کانیش له به‌ر که‌ڵه‌بچه شین هه‌ڵگه‌راون. ژینگه‌ی کۆمه‌ڵگا وای لێ هاتووبوو که که‌س بڕوای نه‌ده‌کرد که به‌یانی بچێت بۆ کار یان خوێندن، ئێواره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ. ته‌نها شتێک له په‌ره‌سه‌ندندا بوو دروست کردنی زیندانه، که به گرمه‌ی هه‌ور له هه‌موو شوێنێک هه‌ڵده‌تۆقی، بۆ به‌ربه‌ست کردنی ژیانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ. زیندانه‌کانیش پڕ ده‌کرا له لاوانی گۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگاش وه‌کوو بورکانی لێهاتوو بوو. که رۆژێک به زووخاوی بورکاناوی له ده‌روونه‌وه ئاژین بێت.
داگیرکه‌ر رۆژبه‌رۆژ ئاژه‌ڵی هۆڤی به چه‌که‌وه ده‌نارد و خه‌ریکی راورووت و گرتن و کوشتن بوون.
رۆژێکی ته‌ماویی وه‌رزی پائیز، چیاکان ته‌وقی خه‌می ته‌میان له مل کردوو بوو، زریانیش ده‌یزریکاند و خۆ ده‌کرده مێوانی هه‌موو ماڵان‌دا. چه‌ند په‌ڵه هه‌ورێکی ره‌ش پێش تیشکی گه‌رم و رووناکی هه‌تاویان گرتوو بوو. ده‌نگی شه‌قه‌ی مه‌رگی چه‌ند هیلیکۆپتر به ده‌م ئاهه‌نگی زریانه‌وه سرنجی خه‌ڵکی راکێشا. پاش ماوه‌یه‌ک وه‌کوو گاگه‌ڵ به‌ره‌و نێو دێ به‌ر بوونه‌وه. ئه‌وه‌نده زۆر بوون هه‌ر بیست تا سی که‌سیان سه‌ریان کرده ماڵێکه‌وه بۆ پشکنین و به قه‌ولی خۆیان به دوای کافردا گه‌ڕان.
پاش ماوه‌یه‌کی گه‌ڕان و تاڵان کردنی ماڵان، هه‌موو خه‌ڵکی دێیان هێنا به‌ر مزگتی دێ. له مه‌زراکانه‌وه‌ش سێ که‌سیان به که‌ڵه‌بچه هێناوه ئه‌وێ.
مه‌ڵایه‌کی چڵکن و هۆڤ چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی دێ کرد به کورسی و له سه‌ر پشتییان وێستا. که زاری کرده‌وه بۆنی ده‌روونی خه‌ڵکی کاس کرد و گوتی: ئه‌م سێ لاوه کافرن و ئه‌منییه‌تی ئیسلامیان خستووه‌ته مه‌ترسی. به حوکمی دادگای ئیسلام له به‌ر ١ کورد بوون ٢ کافر بوون ٣ مه‌ترسی بۆ ئه‌منییه‌تی ئیسلام به سێداره محکوم کراون.
ئازادی ١٦ ساڵه گوتی: من ته‌نیا له بنماڵه‌یه‌کی کورددا له دایک بووم. ئه‌مه چۆن تاوانه؟ ئاژه‌ڵێکی پاسدار به قۆناخی چه‌که‌که‌ی وا له زاری ئازادی دا ده‌می خۆڵپانی خوێن بوو، و به گازی پشته‌وه که‌وته سه‌ر ئه‌رزه‌که. و خێرا دوو ریشپانی دیکه‌ش به هه‌ردوو پێ چونه سه‌ر سینگی.
بێشه‌ی چناره‌کانی باوکییان هه‌موو بڕی. شه‌ش داریان هێنا و له ماڵی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا گورێسه‌که‌یان هێنا که دایکیان به هه‌زار گوێره‌وه‌ری هونیبووه‌وه بۆ ئاسان کاری کاری باوکییان. گورێسه‌که‌یان پچراند و سێ سێداره‌یان لێ چی کرد، و له به‌ر مزگد و له به‌ر چاوی خه‌ڵکی دێ دایان مه‌رزاند. ئازاد و سه‌ربه‌ستی برا و هاوسێیه‌که‌یان چیا یان برده پای سێداره.
گریان و تکای خه‌ڵک کارا نه‌بوون له کرده‌وه‌ی داگیرکه‌ری هۆڤدا. گوێسه‌که له ملی ئازاد، سه‌ربه‌ست و چیادا پژۆکا بوو نه‌یه‌ویست ملیان ئازار بدات و سپیداره‌کانیش که تازه سه‌ربڕا بوون بۆ ئه‌و لاوانه ده‌گریان و پشتیان کۆم ببووه‌وه له به‌ر ره‌نجی دایک و باوکیان ئاره‌قی شه‌رمیان هه‌ڵده‌رژاند، تا ئه‌و راده‌یه ده‌یانه‌ویست گوێسه‌که کێش بێنن و لاقی ئه‌و سێ خه‌باتکاره له سه‌ر خاکی نیشتمانه داگیرکه‌راوه‌که‌یان بمێنێته‌وه و گورێسیش ملیان ئازار نه‌دا.
ئه‌گه‌ر هێزی داگیرکه‌ر له کوردستاندا نه‌بوایه ئایا ئاخووندێکی ریش پان ده‌یتوانی له چه‌ند خوله‌کێکدا گیان لاوانی کورد بستێنێ؟
١٤/٦/٢٠١

|