یادی سی ساڵەی خۆڕاگرتن و بەرخۆدان
نەبی زەندی (دیاکۆ)
٢٤/٤/٢٠١٠
یادی سی ساڵه‌ی یه‌کیه‌تی و راوستان و بریڤانی خه‌ڵکی شاری سنه له ماوه‌ی 27 شه‌و و رۆژان له ئاستی رژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆز و جێگای رێزه. به هاوکاری ولێبووردویی مێژوویه‌کی وا بێوێنه‌یان ئافراند که تاقانه‌ی مێژووری جیهانه. سی ساڵان به سه‌ر ئێش و ژان، برینی ساڕ‌ێژ نه‌کراوی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت کردوو، که‌مئه‌ندام و بریندارانی ماڵ‌وێران تێپه‌ڕی. له‌م سی ساڵه‌دا خه‌ڵک قوربانی ده‌ده‌ن و ئازار ده‌کێشن له ده‌ستی هێزی داگیرکه‌ری کوردستان.
کۆماری ئیسلامی ئێران پاش چه‌ند مانگ پلان کێشان و خۆی ته‌یار کرد که هێرشێکی دڕندانه بکاته سه‌ر کوردستان. 1 گه‌مارۆدانی ئابووری: به به‌رگرتن له بنزین، گازوئێل و که‌ره‌سه‌ی خواردن. له وه‌رزی به‌هاردا وکاتی کشتوکاڵ ماشینه‌کان وزه‌ی کارکردنیان لێپچرا بوو. نه‌بوونی به‌نزینیش هاتوچوو و دابین کردنی خوارده‌مه‌نی و بژیوی له نێو بازاره‌کاندا زۆر که‌م کردوو بووه‌وه. شتێک وا ده‌ست نه‌ده‌که‌وت که بۆ رۆژی پیویست پاشکۆ بکرێت. 2 به‌هێز کردن و ناردنی پێنج له‌شکه‌ر به‌ره‌و کوردستان، جگه ئه‌و هێزانه که له کوردستاندا جێگیر کرا بوون. هێزی گه‌وره وه‌کوو له‌شکه‌رێک له ورمێیه‌وه به‌ره‌و نه‌غه‌ده، که کۆمه‌ڵکوژی قارنا و قه‌ڵاتانیان خۆڵقاند. ته‌نانه‌ت منداڵی ساوایان به لانکه‌که‌یه‌وه هاویشته بێ‌و ئاگری ره‌نجی ماڵی باوکی. هێزێکیتر له مه‌راغه‌وه که به چه‌کی قرسی تۆپخانه و کاتیوشا چه‌کدار کرابوو، به‌ره‌و میاندواو نارد. ئه‌م هێزه شه‌و و رۆژ دووره‌په‌رێز دێیه کوردنشینه‌کانیان تۆپباران ده‌کرد. هێزێکی دیکه که هاتوو بووه بیجار له‌وێڕا به‌ره‌و دیوانده‌ڕه‌یان نارد. هێزێکی زرهی له هه‌مه‌دانه‌وه، واته به تانگ و تۆپه‌وه چه‌کدار کرابوو ئاماده‌باش درابوو که به‌ره‌و شاری سنه بێت. پاش ئه‌و هه‌موو خۆرێکخستنه ئه‌وسا فه‌رمانی سه‌رکوت کردنی گه‌لی کوردیان بۆ جاری دووهه‌م دا. ئه‌وان به بیانوی ئاژاوه له سه‌ر سنوور هێزێکی گه‌وره‌یان له کرماشان کۆ کرده‌وه. ئه‌م هێزه به جێ ئه‌وه له جاده‌ی سنووری ره‌وانسه‌ر به‌ره‌و سنووری مه‌ریوان و بانه بجێت، ئه‌وان ناوه‌ندی شاری سنه‌یان هه‌ڵبژارد. ئاشکرایه مه‌به‌ستیان داگیر کردنی شاری سنه بوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه له پادگانی سنه له‌شکه‌ری 28ی لێ بوو وله ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه پادگانی ژاندارمری پڕ بوو له ژاندارم و پاسدار.
به گوێره‌ی وته‌کانی سه‌رهه‌نگ سدری فه‌رمانده‌ی له‌شکه‌ری 28ی کوردستان له وتووێژێکدا "له‌هه‌ر کاتژێرێکدا زۆرتر له 50گولله‌ی تۆپ، خومپاره یان کاتیوشا له نێو شاری سنه ته‌قیوه‌ته‌وه". واته له هه‌ر حولێک(ده‌قیقه) یه‌ک راکت ... ته‌قیوه‌ته‌وه. له شه‌وورۆژێکدا1440دانه و له ماوه‌ی ئه‌و 27شه‌و ورۆژه‌دا 38880 ته‌قینه‌وه له نێو شارێکی چه‌ندسه‌دهه‌زار که‌سیدا. ئه‌مانه جگه له راکت و ره‌ساشی کالیبر75ی هلیکۆپتره‌کان یان فرۆکه فانتومه‌کانی دوژمنه.
رۆژنامه‌ی که‌یهانی رۆژی 23ی گوڵانی 59 له زمانی حجت الاسلام په‌رته‌وییه‌وه ده‌نووسێت" چه‌کداره‌کانی دژ به شوڕش خه‌ریکی هه‌ڵاتنن. ئێمه 50که‌سمان لێگرتووه و ئێسته‌ش له پادگانی سنه به‌ند کراون. له شاری سنه به به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه‌ی گولله تۆپ و خومپاره شار ده‌له‌رزێنێت. پاسداره‌کان له سه‌ر ته‌پۆڵکه‌کانی شاره‌وه بنکه‌ی گوورپه‌کان ده‌کوتن."
ئایا چ شانازییه‌کی هه‌یه بۆ رژیم که خه‌ڵکی شارێک قه‌ڵاجۆ ده‌که‌ن و ده‌یله‌رزێنن. ئاشکرایه ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌وان کۆمه‌ڵکوژی و ژینوسایدی گه‌لی کورده. ئه‌وان به ئه‌نقه‌س وا ژینگه‌یه‌کیان له شاری سنه خوڵقاند که خه‌ساری ماڵان بوو به گۆرستانی مندالان. زۆربه‌ی ماڵان بوون به نه‌خۆشخانه‌ی برینداران.
ئه‌وان سه‌ره‌رای گه‌مارۆی چڕ و پڕی شار نه‌خۆشخانه‌کانیشیان به تۆپباران وێران کرد. ئاو و وزه‌ی ساریان له کارخست، به‌ڵام خه‌ڵک هێشتا له سه‌ر بریڤانی و پاراستنی ده‌ستکه‌وته دیموکراتییه‌کانیان سوور بوون. ئه‌وان جه‌وهه‌ری داگیرکه‌ریان ده‌ناسی بۆیه ئاماده بوون گیان و ژیانیان له‌و ڕیگایه به‌خت بکه‌ن.
بار‌و دوخی ژینگه‌ی شار له سه‌ر باری ده‌روونی مناڵانه‌وه باندۆره‌ی زۆر خراپی دانابوو. ژیان له نێو ژێرخانه‌ی شیداره‌کان به نه‌بوونی وزه و گه‌رما، خوارده‌مه‌نی یه‌کجار ئه‌سته‌م بوو. له‌ءیره ئاماژه به ژیانی منداڵێک ده‌که‌م له رۆژ بیسته‌می تۆپباراندا. که دایکی پێگوتو بوو تاکوو قامکه‌کانت هه‌مووی ره‌شکه‌ی تۆپباران ته‌واو ده‌بێت.
کۆرپه‌ی کوڵۆڵی ژیانی نا ئاسایی، به دڵه بچکۆلانه و چاوانی جامی ترسی، که دیلی سووچێکی تاریکی ژێرخان ببوو. له هه‌ر ده‌نگێکی ته‌قه و ئاژین بوونی گولله تۆپێک، یان شه‌قه‌ی باڵی مه‌رگی هێلیکوپترێک، وه‌کوو شوڕه‌بی به‌ر ره‌شه‌با ده‌له‌رزا. به دڵه‌خۆرپه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژمێری ژیانی له بیر نه‌جێت، هه‌موو به‌یانییه‌ک ئه‌نگۆست و قامکێکی په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێ ره‌نگ ده‌کرد.
ئه‌م به‌یانییه‌ش به رووناک بوونه‌وه‌ی ژێرخانه‌که‌یان به‌تیشکی هه‌تاو له ده‌لاقه شڕه‌که‌یانه‌وه. که شوشه‌کانی به شه‌پۆلی ئاژین بوونی تۆپباران شکا بوو و به نایلۆنی چڵکن، رێگای میوانی خۆڵک نه‌کراوی تۆز و سه‌رمایان پێبه‌سبوو. به‌ده‌نگی قه‌تیسماو، و پڕ له سۆزی خه‌مه‌وه هاواری کرد.
دایه! دایه! هه‌موو په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێم ره‌نگ کرد. ئیتر قامکم نماوه که ره‌نگی بکه‌م. ئاخۆ ئیتر سۆزی به‌یانی بۆردوومان ته‌واو ده‌بێت؟!
چاوانی دایکی که مرواری ئه‌سرینی هه‌ڵده‌وه‌راند. په‌نجه‌ی ره‌قی خه‌م و په‌ژاره، ناخی ده‌گووشا. هه‌رچێکی چ کرد که وڵامی منداڵه هه‌شت ساڵه‌که‌ی بداته‌وه ده‌نگی ده‌رنه‌هات.
هه‌رین، ئه‌ستێره‌ی خامووشی ژێرزه‌وین، به توڕه‌ییه‌وه رابو و وه‌کوو هه‌وره‌برووسکه، گرماندی به سه‌ر دایکیدا و گوتی: دایه له گه‌ڵ تۆمدا بوو!
دایکی هه‌ژاری به لفکه‌ی کراسه‌که‌ی، فرمیسکی چاوانی سڕی. به‌یه‌ک دوو کۆخه‌ی پرهێز گرێی نێو گه‌رووی تاراند. له کاتێکدا ده‌چوو هه‌رین له ئامێزی ئه‌رخه‌یانی خۆی بگرێ وتی: رۆڵه گیان، دڵی دایه، خه‌مت نه‌بێت گیانا، له سبه‌یرا یه‌کیه‌ک په‌نجه‌کانی منیش ره‌شکه. گه‌ر ئه‌وانیش به‌شی نه‌کرد، دیواری ژێرخانه‌که‌ش به هێڵی ره‌نگی بنه‌خشێنه تا ئه‌هریمه‌نی شه‌ڕ وازمان لێ دێنێت
ژیانی منداڵانی شاری سنه وه‌کوو ژیان هه‌رینه ئه‌وان نازانن بۆ فه‌رمانی مه‌رگیان ده‌رکراوه. نازانن دژ به شۆڕش و کافر چ ماناییه‌کی هه‌یه. نازانن بۆ ده‌بێت رۆژانه ده‌یان منداڵ به تۆپبارانی دوژمنی داگیرکه‌ر بکوژرێن. ده‌بێت هاوار بکه‌ین بؤ ده‌ره‌وه هێزی داگیرکه‌ر له کوردستان.

|