
گەلی ئازادیخواز و خۆڕاگری كوردستانی داگیرکراوی رۆژئاوا !
ئەم ڕاپەرینەتان لێ پیرۆز بێت، یەکگرتوویی و خۆڕاگرییتان سەرکەوتنتان مسووەگەر دەکات.
ئه‌گه‌ر تا دوێنێ لە ئێراقی جیرانی سوریە سەدام و ژه‌نراڵه‌کانی ده‌ستووری قه‌لاچووکردن و کیمیابارانکردنی کوردیان له باشووری کوردستان ده‌دا، ئەمرۆیش دەبینین کە چوون گەلێکی ناسنامە لێسەندراو لەسەر خاکی خۆی، لە خۆراگری و بەربەرکانێدایە، لە دژی هاوچارەنووسەکانی سەدام و بەعسیەکانی بەغداد لەسوریەدا لە خەباتێکی خۆێناویدایە، بێ‌شک حاکمانی بەعسی سوریە لە براگەورەکەیان لە بەغدا گەردنیان ئەستورتر نییە، گۆڕی خۆیان هەر بە رەژاندنی خەڵکی ئەو وەڵاتە و گەلی رزگاریخوازی کورد هەڵکندووە.
سیاسه‌تی تێرۆر و کوشتن و هه‌ڵبه‌ستن و به‌ندکردنی ئازادیخوازانی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان لە لایەن هەموو داگیرکارانی کوردستانەوە بەدرێژایی تەمەنی یەک لە دوای یەکی دەوڵەتانی حاکم لەسەر گەل و نیشتمانی کورد نەپساوانە بەردەوامە بووە، (ئەڵبەتە بەخۆشیەوە ئەمرۆ باشورمان لەژێر چەپووکەی داگیرکارانی بەغداد دا نەماوە). ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و نه‌گریسی ئه‌م رژیمانە بە هۆی هاودەنگیی و یەکگرتوویان لە دژی هەموو بەشەکانی کوردستان ئاسەوارێکی جیددی لەسەر گەلەکەمان داناوە، ئەوەیش تەنها هۆکەی لە پرژوبڵاویی ئێمەدایە، نایەکگرتوویی گەلی کوردی بەشەکانی کوردستان، هەر لایەک لەسەر ئەساسی جورێک لە "بەرژەوەندی" هەل‌ومەرجێکی وای خولقاندووە کە هاوپشتی نێوانمانی کەمڕەنگ و لاواز کردووە، و زیانەکیشی تەنها هەر لەسەر خۆمان کەوتووە، و لە راستیدا ئەمەیش هەر گەمەی سیاسی و کارکردی داگیرکارانە لەسەر هەموو بەشەکانی کوردستان.
ئێوە گەلی کوردی رۆژئاوا لەسەر خاکی خۆتان بە هەزاران تێکۆشه‌ری سیاسیی و مه‌ده‌نیی، به هه‌زاران کچ و کوڕی لاو، ژن و پیاوی به ته‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت منداڵ لە هەل‌ومەرجێکی نالەبار و غیرەئینسانی وەکو ره‌شه‌کوژیی، گرتن و لێدان، سوکایه‌تی کردن و پێشێلکردنی هه‌موو مافه‌کانی مرۆف دا ژیان بەسەر دەبن.
ئەم دەنگە خرۆشاو و د‌لێرەی ئەمرۆی ئێوە لەسەر شەقامەکان، ده‌نگی ناره‌زایه‌تیی گەلێکە دژی هه‌موو ئه‌و بێمافیانیه که لە سوریادا دژی مرۆف و مرۆفایه‌تی به‌رێوه چووە و دەچێت، بە خۆشیەوە ئیدی ئەمرۆ دەنگی ئێوە لە سێبەری پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا لە کەپی‌دا نییە و ناشاردرێتەوە، رۆژانە لە رێگای مێدیای جیهانیەوە بە گوێی کۆمەڵگای جیهانی بە گشتیی و گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و هەندەران بە تایبەتی دەگات.
کۆمەڵە ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان، پشتیوانی خۆی له داخوازیه ره‌واکانی خەڵکی کورد له رۆژئاوای کوردستان ده‌ردبڕێت، به توندیی دژایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به توندوتیژیی و شکه‌نجه و رەشەکۆژی خەڵکی سیاسیی و مه‌ده‌نیی له رۆژئاوای کوردستان ده‌رده‌بڕین. هاوکات داوا له هه‌موو کۆروکومه‌ڵی مافی مرۆف، و هه‌موو ڕێکخراو و پارته سیاسیه‌کانی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان ده‌که‌ین که ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان بۆ پشتیوانی له شەقامی کوردی لە سوریا دەربڕن، هه‌ڵوێست گرتن و شەرمەزارکردنی کرده‌وه دژی ئینسانیەکانی رژیمی سوریە دژ بە خەڵکی کوردستانی رۆژئاوا بە گشتیی و به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی گه‌له‌که‌مان بە تایبەتیی، ئەرکێکی مێژوویی هەموو لایەنێکی کوردستانیە .
ئه‌وان ئه‌مڕۆ له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستیان به ده‌نگ و پشیوانیی بێ هه‌لومه‌رجی ئێمه‌یه .
٢٠١١/٠٥/١٣
هــێزی داگیرکه‌ر لە کــوردستان بۆ دەرەوە
کـۆمـه‌ڵـه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان

|