
راگەیاندنی کۆمەڵە ـ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان سەبارەت بە :
هێرشی سوپای ئێراق بۆسەر کەمپی ئەشرەف رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران
بەرەبەیانی رۆژی هەینی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٠ هەتاوی هێزێکی سوپای ئێراق هێرشی کردوەتە سەر کەمپی سازمانی موجاهیدنی خەلقی ئێران (قەرارگای ئەشرەف) لە پارێزگای دیالەی عێراق، پەلاماری هێزەکانی عێراق بێبەزەییانە بە دەیان کەسی کۆژراو و برینداری لە دانیشتوانی ئەم کەمپەی لێکەوتەوە .
هەمووان ئاگادارن له ساڵی ٢٠٠٣ و پاش رووخانی رژیمی به‌عس و به ده‌سته‌وه گرتنی عێراق له لایه‌ن هێزه‌كانی ئامریكاوه، رێكخراوی موجاهێدینی خه‌ڵقی ئێران له كه‌مپی ئه‌شره‌ف چه‌ك كرا بوون و به پێی رێكه‌وتن له گه‌ڵ ئامریكا‌و له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرت. دوایین بڕیاری پارلمانی ئه‌رووپا له‌م پێوه‌نده‌دا جه‌ختی له سه‌ر چاره‌نوسی ٣٤٠٠ دانیشتووی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و مافی په‌نابه‌ری ئه‌وان كرده‌وە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە هێزەکانی عێراق پاش رووخاندنی رژیمی بەعس، لەو جێگانی کە دەسەڵاتیان هەیە كرده‌وه‌ی لەم جورە ئەنجام دەدەن، و ئەمە جگە لە خۆشخزمەتی بە ئیسلامی سیاسی و کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبێت شێتکی دیکەی تێدا بەدی ناکرێت، ئه‌م كردهوەیە پیلانی هاوبه‌شی حکومەتەکی مالیكی و حكومه‌تی ئێرانه كه بۆ له ناوبردنی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران دارێژراوە .
کۆمەڵە ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان وێڕای ره‌خنه‌ی توند له كارکرد و هه‌ڵوێسته نادروستەکانی موجاهێدینی خه‌ڵقی ئێران به‌رامبه‌ر بە راپه‌ڕینی خه‌ڵكی باشووری كوردستانی له ساڵی ١٩٩١، ئه‌م کردهوهیەی سوپای عێراق مه‌حکووم ده‌کات و رایدەگەیەنێت کە هێرشی هێزه‌كانی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف له حاڵێكدایه، كه دانیشتوانی ئه‌م كه‌مپه به ئاگاداریی حكوومه‌تی ئێراق له‌و شوێنه نیشته‌جێن، و پاراستنی ئهمنییت و ئاسایشی ئەوان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی ئێراقه . ئێمە ئاماژە بە پرینسیپێکی ئینسانیی دەکەین نەک موجاهیدنی خەلق کێیە و چ کارەیە. لە سەر ئەو بناخەیە هه‌رچه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی دژه ئینسانی و دوور له پڕنسیبه‌كانی جارنامەی جیهانی مافی مرۆف بە فەرمی مەحکوم دەکەین.
هیوادارین حکومەتی ئێراق هەر شتێکی لە جۆری سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و یاسایی دژ بە موجاهیدنی خەلق هەیە، دوور لە دەستتێوەردانی ئێران و داوای ئێران و بەرژەوەندیی ئێران، سەربەخۆ لەگەل ئەو لایەندا یەکلای بکاتەوە.
کـۆمـه‌ڵـه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
٨/٤/٢٠١١

|