ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بە بۆنەی ئیعدامکردنی چه‌ند تێکۆشه‌ری ئازادییخوازی کورده‌وه
حیزب و رێکخراو و که‌سایه‌تییه خه‌باتگێره‌کانی کوردستان
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ
وه‌ك ده‌زگاکانی هه‌واڵده‌ریی رایانگه‌یاند، به‌داخه‌وه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٩⁄٥⁄٢٠١٠ (١٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩) کاربه‌ده‌ستانی رژیمی دیکتاتۆری خومه‌ینیی، جارێکی دیکه ده‌سته‌یه‌ك رۆڵه‌ی ئازادییخواز و خه‌باتگێڕیان له یه‌کێك له زیندانه‌کانی ئه‌و رژیمه‌دا ئیعدام کرد. بێگومان به‌ناو تاوانی ئه‌و پۆله چالاکه سیاسییه، که چواری یه‌که‌میان کورد بوون و بریتی بوون له: شیرین عه‌له‌مهولیی، فه‌رهاد وه‌کیلیی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌رییان و مه‌هدی ئیسلامی‌یان، ته‌نیا ئه‌وه بووه که تێکۆشه‌ری سیاسیی و چالاکی نێو بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی کوردستان بوون، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانین رژیم ئه‌م جاره‌ش به تۆمه‌تی ناڕه‌وای وه‌ك هه‌وڵدان بۆ تێکدانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڕێوه‌بردنی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی، تێکدانی ئاساییشی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و شتی پڕوپووچ و هه‌ڵبه‌ستراوی له‌و جۆره تاوانباری کردوون.
ئاشکرایه که رژیمی خوێن‌ڕێژ و ستمه‌کاری ئێران ماوه‌ی زیاتر له سی ساڵه به هه‌موو شێوه‌یه‌کی دڕندانه و به هه‌موو ئامرازێکی نامرۆڤانه به‌گژ خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه مافخوازانه‌که‌ی و ره‌وتی ئازادییخوازانی تێکۆشه‌ری کوردستان و ئێران‌دا چۆته‌وه و، به درێژه‌دان به سیاسه‌تی راونان و گرتن و بێسه‌روشوێنکردن و کوشتن و ئیعدامکردنی ئازادییخوازان و تێکۆشه‌رانی سیاسیی و چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد ناوه‌رۆکی دژه‌ئازادییانه‌ی خۆی به هه‌موو لایه‌ك نیشانداوه.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له رێکخراو و حیزبی سیاسیی و مه‌ده‌نیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مان واژۆکردووه، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوده‌ردیی گه‌رمی خۆمان له‌گه‌ڵ که‌سوکار و بنه‌ماڵه‌ی رووسووری ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه، ئه‌و کرده‌وه دژه‌مرۆڤییه و دژه‌ئازادییه‌ی رژیمی دڕنده و سته‌مکاری ئێران زۆر به توندیی مه‌حکووم و ریسوا ده‌که‌ین و، کاربه‌ده‌سته ملهوڕه‌کانی ئه‌و رژیمه‌ش دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که تیرۆر و تۆقاندن و گرتن و کوشتن و ئیعدام ته‌مه‌نی پڕ له تاوانیان درێژ‌نا‌کاته‌وه و، تێکۆشه‌رانی نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له خه‌بات ساردنا‌کاته‌وه و هێز و وزه و تین و توانای بزووتنه‌وه‌که‌شمان که‌منا‌کاته‌وه.
ئێمه به بۆنه‌ی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه‌وه داوا له ناوه‌نده ده‌ستڕۆێشتووه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و که‌سایه‌تیی و رێکخراو و دامه‌زراوه جیهانییه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و پشتیوانانی پرسی ره‌وای کورد ده‌که‌ین ئه‌م کرده‌وه و تێکڕای کرده‌وه دژی ئینسانییه‌کانی رژیمی تاوانباری ئێران، واته گه‌وره‌ترین دوژمنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ، مه‌حکووم و ریسوا بکه‌ن و، سیاسه‌تی سته‌مکارانه‌ی ئه‌و رژیمه له‌قاوبده‌ن و رووی دزێوی نیشانی جیهان بده‌ن و، سنوورێک بۆ ئه‌و سه‌ره‌ڕۆییانه دابنێن و نه‌هێڵن چیدیکه یاری به ژیان و گیانی تێکۆشه‌رانی ئازادییخواز بکه‌ن.
سه‌رشۆڕیی و ریسوایی بۆ رژیمی دیکتاتۆری ئێران و کاربه‌ده‌سته مرۆڤ‌کوژ و ئازادییکوژه‌کانی!
به‌رده‌وامیی بۆ ره‌وتیی ئازادییخوازیی ئێران و کوردستان
سه‌رکه‌وتن بۆ بزاڤی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
کـۆمــه‌ڵـه ــ پـارتـی سۆسیال‌دیموکراتی کــوردسـتـان
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
پلاتفۆڕمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی دێموکڕاتیکی یارسان
٩⁄٥⁄٢٠١٠

|