ڕاگەیاندنی ژمارە دوو (٢)
هەروەها کە لە ڕاگەیاندنی یەکەمدا لە ژێر ناوی "هاوخەباتی لە گەڵ خەڵکی کوردستان" هاتوە :
"بۆ ڕێز گرتن لە پێنج تێکوشەری سیاسی کە ڕوژی ١٩ مانگی گۆڵان لە بەندیخانەی ئەوین لە شاری تاران لە سێدارە دران، بۆ وڵام دانەوەیەکی شیاو بە مانگرتنی بەرین و سەرکەوتوانەی خەڵکی کۆردستان لە ڕوژی ٢٣ مانگی گۆڵاندا، بۆ به‌رسیڤدانه‌وه‌ی ئاکاری دژه‌مرۆڤی ڕژیمی ئێران و بردنە سەرێ ورەی خەباتکارانەی هەموو خەڵکی کوردستان و ئیران بۆ خستنە بەرچاوی ئەرکەکانی داهاتوومان لە خەبات دژ بە ئیعدام، بۆ تێکوشانی زیاتر و یەکگرتوتر بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی و دەربڕینی ئازادی بیروڕا و ... لە ئیران و کوردستان، بە بشداری چەند حێزبی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کۆردستان و چەند کۆر و کۆمەڵ سیاسی سەر بە خۆ و چالاک لە بواری مافی مروڤ، ژنان، هونەری و فەرهەنگی رۆژی یەکشەمە ٣٠ مانگی مەی ٢٠١٠ ڕیوڕەسمێکی شکودار و هاوبەش لە شاری ستوکهۆڵم بەڕێوە دەچێت."
كات: ١٨ – ١٦
شوین: Stockholm / Bredängskolan /Bredäng T-Bana :
لە هەموو بەشداربووان تکا دەکەین کە پێش کاتژمێر ١٦ لەوی حازر بن.
لیستی ناوی حیزب و ڕیکخراوەکان لێرەدا بە شانسوەرگرتن رەدیف کراون و نوسراون.
ئەو حیزب و ڕیکخراوانە کە تا ئیستا ناویان بە ئیمە گێشتوە کە لەو ڕیووڕەسمەدا بەشداری دەکەن بریتین لە:


١- کۆمەڵە زەحمەتکیشانی کوردستان
٢- حیزبی دێموکراتی کوردستان
٣- ریکخراوی مافی ژنی کورد- مافی مروڤ لە سوئد
٤- کۆڕی یاران لە ستوکهۆڵم
٥- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٦- ڕەوتی سوسیالیستی کۆمەڵە (فراکسیون)
٧- کۆمەڵەی مافی مروڤی کورد لە ئوروپا
٨- کۆمەڵە شوڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران
٩- رادیو ژنان لە ستوکهۆڵم
١٠- کۆمەڵە ٠ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان

 

کومیتەی ئامادەکار٢٨/٥/٢٠١٠ ستۆکهۆڵم
پێوندی: Koriyarran@gmail.com