
بانگه‌وازی کۆمه‌ڵه ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان بۆ پشتگیریی لە مانگرتنی گشتیی له کوردستان دژی ئیعدامـی خه‌باتکارانی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستان
هاوڵاتیانی به‌رێز و خۆشه‌ویستی کوردستان!
ئه‌م کۆماره داگیرکەرە کۆنه‌په‌رسته هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری تا ئه‌مرۆ، جگه له کوشتن و ئیعدام له کوردستان هیچ سوودێکی به خه‌لکی کوردستان نه‌گه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه گه‌لی کورد بێ‌وچان له خه‌بات دژی تواندنه‌وه و پێشل‌کردنی مافه‌کانی به‌ره‌وه‌ووی سه‌دان کاره‌ساتی له‌م چه‌شنه بووه‌ته‌وه، زه‌ره‌ر و قوربانیانی خه‌ڵکی کوردستان له دژی داگیرکاران بێ‌ئەژمار‌ن.
خه‌ڵکی کوردستان ڕاشکاوانە و جەسوورانە و پشت بەخۆبەستوو داوای مافە سیاسیی و دیموکراتیی و فەرهەنگیی و کولتوریی و ئابووریەکانی خۆیان دەکەن، ئه‌م خودئاگاهیه گه‌لی کورد، خەباتکارانی ئازادیخوازیی و سەربەخۆییخوازیی کوردستانیانی له‌گه‌ڵ ئیعدام و کۆشتن و قوربانیدا له دژی داگیرکا‌ر رووبه‌روو کردوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه ڕقێکی کۆنەپەرستانە و ترسنۆکانەی لە دڵی داگیرکەراندا دروست کردووە و رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان پۆل پۆل له به‌ندیخانه‌کانی تاران و ته‌ورێز ئیعدام ده‌کرێن. باشترین وەڵامدانەوە بەو وەحشیگەریی و کۆنەپەرستییە، درێژەدانە بە خەباتی ئازادیخوازانەی سەربەخۆییخوازی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیموکراتیک و سەربەخۆیە بۆ کوردستانیان.
کـۆمه‌ڵه ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان له پێناو یه‌کریزه‌یی و یه‌کگرتوویی گه‌لی کوردستان، ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی حیزب و لایه‌نه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌کان خه‌ڵکی کوردستان، و داوامان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که ڕۆژی پپێنج‌شه‌ممه ٢٣ی مانگی گـوڵانی ١٣٨٨ی هه‌تاویی به هاوده‌نگی و یه‌کڕیزی، به‌شێوه‌یه‌کی هـێمنانه هه‌ڵۆێستی خۆیان دژی توندوتیژی و وحشیگره‌یه‌کانی داگیرکه‌ران له کوردستان دربڕن.
نا بۆ ئیعدام، نا بۆ تووندوتیژی ــ داگیرکاران بۆ ده‌ره‌وه له کوردستان
کۆمه‌ڵه ــ پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
١٠/٥/٢٠١٠

|