سپاس و پێ‌زانین و دەستخۆشیی لە هەموو کوردستانیان خه‌لکی ماندوونه‌ناس و کوردستانیانی تێکۆشه‌ر، رۆژی ٢٣ گوڵان بوو به رۆژی له سێداره‌دانی “کۆماری سێدارەی” ئیسلامی. ئەو بەرخۆدانە نیشانی‌دا که کورد و کوردستان له سه‌ده‌ی رابوردودا نه ته‌نیا بێ ده‌نگ نه‌بووه، به‌ڵکو مەیدان و سه‌کۆی به‌رزی ئازادیی و دیموکراسیی بووه و هەرواش ده‌مێنێته‌وه. له یەک ساڵی رابوردودا کاتێک خۆپیشاندان و ناره‌زایەتی له بڕێک له شاره‌کانی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد. پێنووس به ده‌ستانی “ته‌مامیت ارضی ته‌لب ئیرانی” به په‌له جوڵانه‌وه‌ی هه‌رده‌م نه‌وه‌ستاوی کوردستانیان به بێ ده‌نگیی ناوزه‌د دە‌کرد و پۆلێک له قه‌له‌م به ده‌ستی کوردی ناکوردستانیی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به شێوەیەکی سونه‌تی و بۆ پاراستنی ئێر‌انچیەتی و سیاسەتی نا جیددی و بێ سه‌مه‌ر بۆ کورد لە تەئیدی گویا “بێدەنگبوونی کورد” سەدایان دایەوە. له کاتێکدا هەموو تێکۆشانی سه‌وز له ژێر قانونی ئه‌ساسی کۆماری سێدارەی ئیسلامی‌دا بوو. به‌ڵام رۆژی ٢٣ گولان هاتنه مەیدانی کوردستانیان له کوردستان و ئوروپا و ئه‌مه‌ریکا به چه‌شنی بورکانێک هەموو سیستمی کۆماری سێداره و ولایه‌تی فه‌قی هێنایه لەرزه و بۆ جارێکی تر کۆماری ئیسلامی کە داگیرکەری کوردستانە، له جیهان له سێداره دا. ئەم کارە جەماوەرییە هەروەها بە مانای هەنگاوێک بۆ تێکشکاندنی بیری تەسکی حیزبایەتیی و ناتەبایی دێت. ده‌ستتان خۆش ئه‌ی هێزی هه‌رده‌م له مەیدان، ئه‌ی کوردستانیانی تێکۆشه‌ر. ئێمه وه‌ک کۆمه‌له - پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێز و خۆشەویستی بۆ خانەوادەی سەرجەم شەهیدان و زیانلێکەوتوانی کوردستان، هەروەها سپاس و پێزانینی خۆمان بە ئێوەی خوشه‌ویست دەگەیەنین. ئێوە که به ده‌م بانگه‌وازی گشتییەوە هاتن، سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی نه‌ته‌وەیی کوردستانیان هێزی داگیرکەر لە کوردستان بۆ دەرەوە
|