کۆبوونه‌وه‌ی ٩ حیزب و رێکخراوەی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سو‌ئێد
له رۆژی ١٧ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێران و ناوچه‌که، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فره‌لایه‌ن له‌سه‌ر درێژه‌دانی هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پتری حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ئا. بێ. ئێفی ستۆکهۆڵم به میواندارییه‌تی کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان، گیرا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه - که چواره‌مین دانیشتنی زۆربه‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه بوو. باس له پێویستی هاوکاری به‌رده‌وام کرا و بۆ کارامه‌بوونی زیاتر چه‌ند پێشنیاری جیاواز له لایه‌ن به‌شداربووان هاته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان چڕ‌وپڕ و تۆمکه‌تر بن، بڕیار درا لێژنه‌یه‌ک دروست بکرێت و له هه‌ر حیزب و رێکخراوێک که‌سێک تێیدا به‌شدار بێت. هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیاری نێوخۆیی دیکه‌ش دران، که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی داهاتوو ده‌بێت.
به‌شدارانی کۆبوونه‌وەکه بریتی بوون له:
١- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
٢- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
٣- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان – سو‌ئێد
٤- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٥- جونبشی دێموکڕاتیکی یارسان (جدی)
٦- رێکخراوی خه‌بات ی شۆڕشگێڕی کوردستان
٧- کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئورووپا
٨- پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
٩- کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
٢١/١٠/٢٠١٠

|