ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتنی دوو پارتی کوردستانیی بؤ خـه‌ڵـکـی کـوردسـتـان
خه‌ڵکی خه‌باتکار و ئازادیخوازی کوردستان، دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت و ساڵی سەرکەوتن و کامەرانیی بێت!
ئێوە ئاگادارن هه‌ژده‌ی ره‌شه‌می ١٣٨٨ی هه‌تاوی، له ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌شدا به مه‌به‌ستی یه‌کگرتنی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان - رەوتی یەکگرتنەوە له ژێر ناو و پرۆگرامی پارتێکدا، به‌ڵێنمان دابوو که له رۆژانی داهاتوودا، به شێوه‌یه‌کی فەرمیی ئاکامی کۆتایی دانیشتنه‌کانمان به ئێوه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
به‌خۆشیه‌وه ئه‌مڕۆ له یه‌که‌مین رۆژی ده‌ستپێکی ساڵی نۆێ ١٣٨٩ی هه‌تاویدا، توانیمان له رێگای دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوەی دوولایه‌نه، له‌سه‌ر بناغه‌ی پێڕه‌وپرۆگرامی پارتی سۆسیالدیموکرات کوردستان (رۆژهه‌ڵات)، و به پێی چه‌ندین پرۆتۆکۆل، له سه‌ر ئه‌ساسی هاوده‌نگیی و هاوپه‌شتیی سیاسیمان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان، و داڕشتنی قه‌واره و ساختاری حیزبی و هێز‌ی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن ڕێککەوتن و به‌یه‌ک‌گه‌یشتنی یه‌کجاریمان له ژێر ناوی “کۆمه‌له ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان”" و باڵی سه‌ربازیمان له‌ژێر ناوی “هێز‌ی پێشمه‌رگەی کوردستان” مسۆگەر بکەین. پارتییمان و هێز‌ی پێشمەرگەی کوردستان‌مان هەر یەکەیان خاوەن ئارمی جیاوازی خۆیەتی و ڕوونکردنەوەی زیاتر لە پێڕەووپرۆگرامی پارتییدا، بە زمانی کوردیی و فارسیی، هەیە.
ئێمه له ڕێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵکی کوردستان خاترجه‌م ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م هه‌نگاوەی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تریشدا بە سێ شێوە به‌رده‌وام ده‌بێت. یەکەم، ئێمە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا کە هاوئایدیۆلۆژین یان هاوبیریی ئایدیۆلۆژییمان هەیە و کە بەرنامەی ستراتیژیمان یەکە ئامادەی یەکگرتنین. ئێمە بە پەرۆشی هەبوونی بزووتنەوەیەکین کە تیایدا چەپی کوردستانیی سۆسیالیستی دیموکراتیک نەخشی بەرچاوی هەبێت. دووهەم، لەگەڵ ئەو لایەنانەدا کە سەربەخۆییخواز و ریفەراندۆمخوازن و بەگشتیی خەبات بۆ وەدیهێنانی سیستەمی دیموکراتیک و حکومەتی یاسا و دادوەریی کۆمەڵایەتیی دەکەن، ئامادەین هاوپەیمانیی دروست و ڕوون و ئاشکرا ساز بکەین، و سێهەم لەگەڵ هەموو ئەو هێزە کوردیانەدا کە هەن، ئەگەرچی کوردستانییش نەبن، بە مەرجێک لەبەرەی دوژمن و داگیرکەردا نەبن، ئامادەین لە چالاکیی هاوبەشدا هاوکارییان بکەین.
هه‌ر لێره‌وه ده‌ستی یه‌کبوون و هاوپه‌شتیی و هاوکاریی و هاوده‌نگیی بۆ لای هه‌موو خه‌باتکارانی رێگای ئازادیی و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دڵسۆزانه و به‌هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی ته‌واوه دەهێنینە پێش.
سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەمووان دووپات ده‌که‌ینه‌وه و داوا له کەناڵه ئاسمانییه کوردیه‌کان، رادیۆکان، سایته‌کان و وێبلاگ و رۆژنامه‌کان ده‌که‌ین که له پێناو ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا یارمه‌تی پێویستمان بده‌ن، و له هه‌مانکاتدا به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بۆ ناو دانیشتووانی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی به‌رێوه‌بەرایه‌تی کۆمه‌له ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان وتووێژ بکه‌ن.
سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد
ده‌ره‌وی وڵات: 0046.76.560.93.42 info@psdkurdistan.org www.psdkurdistan.com
کوردستان: 0750.716.49.62 00964 info@psdkurdistan.org www.psdkurdistan.org
کۆمه‌له ــ پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان
١/١/١٣٨٩ هـه‌تاوی
٢١/٣/٢٠١٠ زاینی

|