په‌لاماری پۆلیسی به‌لجیک بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزیونی رۆژ، رۆژ تی‌ڤی، و بنکه کولتوریه‌کانی کوردی له‌و وڵاته مه‌حکوم ده‌که‌ین!
ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه چواری مارسی ٢٠١٠ پۆلیسی بێلجیک به هێزێکی زۆره‌وه هه‌ڵیکوتایه سه‌ر بنکه و ستۆدیه‌کانی کاناڵی ئاسمانی رۆژ تی‌ڤی، و زۆرێک لە کادر و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌م کاناله کوردیه‌یان قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی بنکه‌کانی پۆلیس له برۆکسل کردووه و هاوکات ده‌ستیشان به‌سه‌ر هه‌موو که‌ره‌سته‌کانی تێکنیکیی کاناله‌که‌دا گرتووه.
ئێمە ئەم کارە به کارێکی سیاسیی داده‌نێین، هه‌مووان ده‌زانن که فشاری ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان له‌و په‌ری خۆیدایه، و سه‌ره‌ڕای پروپاگه‌ندا و درۆوده‌له‌سه‌ی کردنه‌وه‌ی دوزی کورد تورکه‌کان به هه‌موو شیوه‌یه‌ک هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی کورد و کوردستانیان ده‌ده‌ن. له ئوروپا تورکه‌کان هه‌وڵێکی زۆر ده‌ده‌ن که ناوی کورد بزڕێنن و ئه‌و کاره‌ی خۆیان له تورکیادا دژ به کورد پێیان ناکرێت، له ئوروپا به ئوروپیه‌کانی بکه‌ن که به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا به باشی بۆیان کردووه.
داخستنی رۆژ تی‌فی له کاتی وادا که به‌ره‌و یاد کردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز و هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارابی کوردستان هه‌نگاو ده‌نێین و هه‌روه‌ها به‌ره‌و هه‌شتی مارس که دایکانی گه‌ریلا و ژنانی کورد چالاکی سه‌رنجراکێشی تیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بێگۆمان بڕیاریکی سیاسیه.
کۆمه‌ڵه شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه) و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) داوا له حکومه‌تی به‌لجیک و هه‌موو ئوروپا ده‌که‌ین که له‌و زیاتر نه‌که‌ونه ناو بازنه‌ی گه‌مه‌ی تورکیه‌وه و چیتر ڕژاندنی خوێنی گه‌لێکی داگیرکراو و به‌نده‌ست بۆ تورکه‌کان هاسان نه‌که‌ن و نه‌بن به به‌شێک له سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌ی تورک له کوردستان.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو کوردستانیان ده‌که‌ین که ئه‌و هێرشه به هێرشێک بۆ سه‌ر خۆیان دابنێن و به شێوه‌ی ئاشتیی و دیموکراسیانه، به‌ڵام توند و مه‌حکه‌م وه‌ڵام بده‌نه‌وه،
باشترین وه‌ڵام دانه‌وه پێداگرتنه له‌سه‌ر دامه‌رزاندنی ده‌وله‌تێکی کوردستانی و سووربوونه له‌سه‌ر خه‌باتی کوردستانیبوون.
دەوڵەتانی ئوروپا خاوەنی ئەزموونی جیددیی و بەئەژمارن سەبارەت بە خەباتی ئازادیخوازانەی گەلان و دەبێت و جێی خۆیەتی هەوڵی خۆیان بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە ڕێگای سیاسیی و بە شێوەیەکی ئاشتیی و دیموکراتیک بدەن. کاری لەم جۆرە هەستی کوردستانیان بریندار دەکات و وێنەیەکی خراپ لە بانگەشەی دیموکراسیی و دادوەریی ئوروپایان دەهێنێتە بەرچاو و دۆخەکە دژوارتر دەکات.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران_ ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٥/٣/٢٠١٠

|