ساڵیادی ٦٤ ـ هەمینی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە دانیشتووانی کوردستان پیرۆز بێت
بۆ جەماوەری بەرینی کوردستان
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئەزموونێکی گرینگی خەباتی ئازادیخوازیی کوردستانیی لە
کۆماری کوردستان دەڕووانن.
به بۆنه‌ی ٢ی رێبه‌ندان، ٦٤ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان، پیرۆزبایی له هەموو تێکۆشەرێکی کوردستانیی ده‌که‌ین کە لە چوارچێوەی ده‌روه‌ستی خۆیدا لەم ئەزموونە گەورەیە تێ دەگات. ئێمە ئه‌م ڕۆژه به جێژن و به سه‌رکه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێین و له دانیشتوانی کوردستانی پیرۆز ده‌که‌ین. ئێمه له روانگه‌یه‌كی فراوانی كوردستانییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م ئه‌زموونه‌و هیچكات له چوارچێوه‌ی ته‌سكی حزبی‌و پارچییه‌وه سه‌یری ناكه‌ین.
ئه‌گه‌رچی كۆماری كوردستان هه‌ر به ساوایی مایه‌وه و نه‌یتواتی له ١١مانگ زیاتر درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات، به‌ڵام توانی حه‌ز و خۆشه‌ویستی و ئیراده‌ی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به ته‌واوی جیهان ڕا بگه‌یه‌نێت.
سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌و که‌موکورتی و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی كۆماری كوردستاندا بوون و هه‌موو ئه‌و فاكته‌ره ناوخۆییانه‌ی ده‌وریان له لاوازی و كه‌م ته‌مه‌نی كۆماردا بووه، به‌ڵام فاكته‌ری سه‌ره‌كی له‌پشت تێكچوونی ئه‌م ئه‌زموونه به نرخه‌ی گه‌لی كورده‌وه، گه‌له‌كۆمه‌ی ده‌و‌ڵه‌تانی داگیركه‌ر بوو كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه زه‌ختیان خستبووه سه‌ر كوردستان و کۆماری کوردستان نەك هەر درێژەی نەکێشا، بەڵکو بە کارەساتێکی گەورە کۆتایی پێ هات.
نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٤٧ی زایینی نه‌ورۆزی خه‌م و په‌ژاره بوو بۆ کورد و له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاورێیانی له رێكه‌وتی ٣١/٣/١٩٤٧ دا هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی قۆناغێكی‌تر له بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، بنده‌ستیه‌ك كه تائێستاش درێژه‌ی هه‌یه.
قازی محمه‌د و سه‌یف و سه‌دری قازی یه‌كێك له هه‌زاران رۆڵه‌ی گیان‌فیدای گه‌له‌كه‌مان بوون كه به درێژایی مێژوو له پێناو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێك درێغیان نه‌كردووه و ئێستایش به هه‌زاران رۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان له پێناو به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی هه‌مان ئامانجدا تێده‌كۆشن و گیانیان فیدا ده‌كه‌ن.
سه‌رده‌می شكستی كۆمار به تایبه‌تی سه‌رده‌مێک بوو که ده‌ستی دژمن گه‌یشتبووه بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دیکه‌ی کورد، که که‌سایه‌تی وه‌کوو شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری، شێخ سه‌عیدی پیران، عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، سمکۆ شكاك، شێخ مه‌حموودی حه‌فید ڕابه‌رایتیان دەکرد.
راسته دواجار بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌سه‌رده‌می كۆماردا نه‌یتوانی له سنووره ناوچه‌ییه‌كان تێپه‌ڕێت و كیانێكی سه‌ربه‌خۆی سیاسی بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌زموونێكی به نرخ و گه‌وره كه بریتی بوو له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی دیمۆكراتیك، بۆ گه‌له‌كه‌ی به‌جێهێشت.
ئێمه به ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی كوماری كوردستان و به خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ین.
پیرۆز بێت یادی کۆماری کوردستان و هه‌وڵی وه‌دیهێنانی کۆمارێکی قایم‌تر و دیموکراتیک بۆ کوردستان!
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له پرۆسه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی کورددا به‌شداربوون و بەشدار دەبن!
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران_ ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه
پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٢ی رێبه‌ندان ١٣٨٨ی هه‌تاوی

|