سیمبولی سەربەرزیی


یاڵچن ئەکدۆخان پرۆفیسۆرێکی تورکە، هاوڕێ و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیر ئەردۆغانە. ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر پرسی “کردنەوە لە رووی کورددا” ڕووبەدەرەوە دوا. بە ڕای یاڵچن ئاکدۆخان دەوڵەتی تورک بە ئامێزی ئاوەلەوە بەرانبەر بە کوردەکان وێستا، بەڵام کوردەکان نە ئامێزیان ئاوەڵە کرد و نە هەنگاوێکیش هاتنە پێش.
یاڵجن ئاکدۆخان درێژە بە قسەکانی دەدات و پێی وایە هەرە هۆی گرینگ و سەرەکیی لە پشت هەڵپەساردنی “کردنەوە لە رووی کورددا” لەلایەن حکومەتی ئەردۆغانەوە ئەوەیە کە پارتی د.ت.پ وەکو هاووڵاتی تورک بۆ باشترکردنی مافە دیموکراتی و کولتورییەکانی کورد هەوڵی نەداوە، بەڵکو لە پرۆسەیەکدا بەشدارە و بەشداربووە و خزمەت بە پرۆسەیەک دەکات کە شوناسێکی نەتەوەیی دروست دەکات، واتە لە پرۆسەی بە نەتەوەکردنی کوردـ دایە.


جانگیز چاندلەر ڕۆژنامەنووسێکی تورکە و وەکو زۆربەی ڕۆشنبیرانی تورک ناوەڕۆکە ڕگەزپەرستیەکەی خۆی دەپارێزێت، بەڵام لە زۆر لاوە کونی تیدا پەیدا بووە. ئەو وەڵام بە یاڵچن ئەکدۆخان دەداتەوە و دەلێت زوبیر ئایدن بە پێچەوانەوە قسە دەکات. زوبیر ئایدن دەلێت کوردەکان هەر لە سەرەتاوە ئامێزیان ئاوەڵە بوو. ئەوە دەوڵەتی تورکە کە نایەوێت بێتە پێش.
زوبێر ئایدن دروستە. کاتێک سەدان هەزار کورد چوون بە پێشوازی ئەو گەریلایانەوە کە بۆ نیشاندانی باشمەبەستیی خۆیان و بەهێزکردنی متمانە بۆ چارەسەری ئاشتیی هاتنەوە بۆ تورکیا , و ئەوجا بە شادیی و خۆشیی، بە هەڵپەڕکێ و پێکەنین خۆیان دەردەبڕی، ئەبدوڵا  گوڵ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێش هەر کەسێکی دیکە لە نوخبەی ڕەگەزپەرستی تورک بەخیلیی سیاسیی گرتنی و چاویان بەرایی نەدەهات گەلی کورد لە شانازیی و باوەڕبەخۆبوون و سەربەرزییدا ببینن.
یاڵچن ئاکدۆخان ڕاست دەبێژێت. پارتی د.ت.پ لە پرۆسەی بە نەتەوەکردنی کورددا نە هەر بەشدارە، بەڵکو چالاکێکی مەیدانییە.


لە ژێر ڕۆشنایی تیئۆریەکەی یاڵچ ئاکدۆخاندا سەبارەت بە بەشداریکردن و چالاکبوونی پارتی د.ت.پ تێدەگەین کە بۆ دادگای باڵای تورک ئەو پارتەی قەدەخە کرد، بۆ پلەی پارلەمێنتاریی لێ داگیرکردن و بۆ بە دەیان و بە سەدان کادێریانی لە زیندان هاویشت.
کورد و تورک لە ئەجێندای یەک حاڵیی دەبن. تورکەکان، پێش هەر لایەک دەوڵەتی تورک، چاوی بە شانازیی و سەربەرزیی و ڕووی گەشی کورد هەڵنایەت. بەخیلیەکە قوولە، بەڵام هەموو ئازادیخوازێک لێی تێ دەگات. لە پرۆسەی بە نەتەوەبوونی کورددا، تورکەکان زۆر شت لەوانە لە دەست دەدەن کە لە مێژووی ٩٠٠ سالەی خۆیاندا بە تالان و دزی و زۆر و زۆرداریی داگیریان کردووە.

ئەو بەخیلیە سیاسییە و ئەو ڕقەیە لە ئازادیخوازیی کورد کە لە پشت هێرشی فاشیستانه‌ بۆ سه‌ر  ئەحمەد تورک و په‌لاماردانی له‌ پێش ده‌رکه‌ی دادگایە. لوت شکاندن لە کولتوری خاوەرمیانەدا بە مانای شکاندنی کەسایەتی دێت. لە زۆرینەی ڕۆژنامە تورکیەکاندا نووسراوە “لوتیان شکاند”.


لە مێژووی کورددا سیمبولی سەربەرزیی هەمیشە بەئەژمارن. زۆرن ئەو خانەوادانەی شەهید و دووان و تەنانەت شەشیان داوە، زۆرن ئەوانەی چاوەرێی تەرمی خۆشەویستیان دەکەن و سامان و ماڵیان لێ داگیر کراوە یان لە ئاوارەییدا دەژین، هەندێک جار پێویست ناکات سیمبولێک وا گەورە بێت.
لوتی شکاوی ئەحمەد تورک هێمای سەربەرزیی و شانازییە. تابلۆیەکە ئاماژە بە پرۆسەی دروستبوون و دروستکردنی نەتەوە دەکات. سیمبولێکە هەستی ئازادیخوازیی دەسەلمێێت.
مستەفا ئاکیۆل لە ١٦/٤/٢٠١٠ دا وتاریکی فرە شایانباسی لەسەر ئەو باسە نوسیووە. ئەو لەوێدا قامکی تاوانبارکردن بۆ دەولەتی تورک ڕادەکێشێت و ئاماژە بە ئایدیۆلۆژی رەسمیی دەوڵەت و نکۆڵیکردن لە هەبوونی کورد دەکات کە بوون بە هۆی ئەو قەیرانە سیاسیانە. مستەفا ئاکییۆل راست دەکات. ئەو “پارانوێا” یەی هەیە لە تورکدا ژێنتایک نییە.


لەگەڵ ئەوەشدا کە وتارەکەی زۆر سەرنج راکێشە و بە سوودە، دەبێت ئەوە بڵێم کە ئەو پاراننۆیایەی لە تورکیادا هەیە، ژیناتیک نییە، بەڵام مێژووییە. ئیستابلیسمانگی تورک زۆر دەترسن ئەوەیان لە کیس بچێت کە هی خۆیان نییە، چونکە نازانن پاش ئەوە چی روو دەدات.
ئەوە وێنەی شکاندنی لوتی ئەحمەد تورک زیاتر روون دەکاتەوە.


ڕێبوار ڕەشید
١٧/٤/٢٠١٠