شکۆدار و پڕ ڕێبوار بێت ڕێگای ئەزموونداری پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ


هەروەکو چاوه‌ڕوان دەکرا، بە داخەوە، ئەمڕۆ ١١/٥/٢٠٠٩ دادگای باڵای تورک بە سەرۆکایەتی هاشم کتلچ، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕەسمیی دادگا خۆی و ئەوەش بە پێی ماددەی دەستووریی ١٠١ – ١٠٣ و بە کۆی تەواوی دەنگەکان، بڕیاری داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی، د.ت.پ. و هەروەها لێستاندنەوەی پلەی پارلەمانتاربوونی لە بەڕێز کاک ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک درا. هەروەها لەو بریارەدا هاتووە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە شارەدار، پارلەمێنتار و سیاسەتمەدار بۆیان نەبێت جارێکی دیکە ڕێکخراوەی سیاسیی دابمەزرێنن. ئەوەیش کە پارە و سامانی د.ت.پ کە پارە و سامانی خەڵکی کوردستانە تەسلیم بە خەزێنەی دەوڵەتی تورک بکرێت.


هاشم کتلچ لە ڕاگەیاندنەکەی خۆیدا گوتی: لە مێژە رایگشتیی تورک و میللەتی تورک تەحەمولی ئەم پارتیە دەکەن و بووە بە ناوەندی فیتنە و ئیتر ماوە نەماوە لەوە زیاتر ڕێگایان پێ بدرێت.
ئاشکرایە ئەم کارەی دەوڵەتی تورک بەشیکە لە سیاسەتی داگیرکەریی چونکە لە ڕێگای داخستن و لێستاندنەوەی پارلەمێنتاریبوونەوە لە بەڕێزان ئەحمەد تورک و ئایسل توگلوک ئەوا ژمارەی پارلەمێنتارانی د.ت.پ دەبێت بە ١٩ کەس و بەو شێوەیە مەرجی بەشدداربوون لە پارلەماندا لە دەست دەدەن.
ئێمە ئەمە بە هەنگاوێکی دیکەی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک سەیر دەکەین و پێمان وایە ئەمە وەلامی ئاسایی داگیرکەرە بە خەباتی مەدەنیی و سیاسیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە گەلی ئێمە لە باکووری کوردستان بە هەزاران کادێر و سیاسەتمەداری لێهاتووی تێدایە کە لە سبەینێوە درێژە بە خەباتی ئازادیخوازیی خۆیان دەدەن. ئەو پارە و سامانەش کە تورکەکان ئێستا لە د.ت.پ زه‌وت ده‌که‌ن لە مێژووی داگیرکەریاندا ملوێن بەرابەری ئەوەیان لە ساڵێکدا بردووە و خواردووە. نەتەوەی کورد ئیتر خاوەن پارە و ئیمکانیات و ڕۆڵەی دڵسۆزی خەباتکاری خۆیەتی و ئەم جۆرە کارانە ڕێگای کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆیی زەحمەت دەکات، بەڵام نایگرێت.
ئێمە دەست لە ناو دەستی هاوڕێیانی تێکۆشەریکوردستانیی د.ت.پ دا لە خەبات و کاریاندا بەشدارین و سوپاسی هاورییانەی خۆمان بەۆ ئەو بەشە لە خەبات دەردەبڕین و دڵسۆزانە پێیان رادەگەیەنین کە هاوری و هاوسەنگەریی خەباتی ئەوان بووین و دەبین.
هەروەها دابونەریت و ڕەفتاری داگیرکەریی وشۆڤێنیستانه‌ی داگیرکەری تورک لە کوردستان شەرمەزار دەکەین و پێیان دەڵێین کە گەلی کورد لە باکووری وڵات نەک هەر لاوازتر بەڵکو زۆر بەهێزتر و سەربەرزتر و ڕق ئەستورتر ددرێژە بە خەباتی سیاسیی و مەدەنیی و شێوەکانی دیکەی خەبات دەدات.


سەربڵند بێت مرۆڤی خەباتکاری کوردستانیی و شەکاوە بێت ئالای سەربەخۆبوون و ڕزگارییمان

 ١. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢. پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٣. کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشان (ڕه‌وتی ێه‌کگرتنه‌وه‌)
٤. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد
٥. پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
٦. پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهەڵات)
٧. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
٨. بزووتنەوەی دیموکراتیکی یارسان
٩. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا

١١/١٢/٢٠٠٩