٢٨ مورداد، سی ساڵ له داگیرکه‌ریی وه‌حشیگه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی له کوردستان
٢٨ مورداد ساڵڕۆژی سی ساڵ له به‌رده‌وامیی داگیرکه‌ریی وه‌حشیگه‌رانه له کوردستان پڕ ده‌کاته‌وه. ڕووخانی
سییسته‌می پاشایه‌تی له ئێران ده‌با ببووایه به خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی دانیشتووانی وکوردستان و گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ست له ئێران که به‌داخه‌وه نه‌بوو.
دانیشتووانی کوردستان، دڵسۆز به خاک و نیشتیمانی خۆیان، لایه‌نێکی فره چالاک و کاریگه‌ریی داواکاریی سیاسیی بوون. خۆشحاڵیی دانیشتووانی کوردستان له ڕمانی شا و ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی ئه‌و زۆری نه‌خایاند له ژێر ته‌فه‌کوری داگیرکه‌رانه و کۆنه‌په‌رستانه و مه‌زهه‌بسالاریانه ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه و که‌وته به‌ر په‌لاماری شێوه‌یه‌کی دڕنده‌تر له ده‌ستدرێژیی سه‌رکوتگه‌رانه.
ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته نوێنه‌رانی داگیرکه‌ریی که‌وتبوونه شێوه‌ی دیکه بۆ خه‌فه‌قان و سه‌رکوپکردنی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌یانویست هه‌رچۆنییه‌ک بێت شانازیی کۆماری کوردستان و به‌ڕووی مه‌رگه‌وه‌چوونی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له بیر خه‌ڵک ببه‌نه‌وه، ئێستا ده‌سته‌ڵاتێکی دڕنده و نامۆ به هه‌ر جۆره شارستانییه‌ک سوێندی خواردبوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک له ژێر په‌لاماری له‌شکرکێشیی و زه‌بری سوپادا له خوێندا هه‌ڵبکێشێت.
هاوار و داوای خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاشتی و برایه‌تی و یه‌کترقبوڵکردن هیچ دوورییه‌کی نه‌بڕی و نه‌گه‌یشته گوێی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێران. سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه کۆنه‌په‌رستانه‌یه دژ به کوردستان تا ئێستایش ئاسه‌واری دیاره.
نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌نها ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه نه‌بووه‌وه که له مانگدا وێنه‌ی خومه‌ینیان ده‌بینی، که کلیلی به‌هه‌شتیان له ملی خۆ ده‌کرد و داگیرکردنی کوردستان و کوشتنی کوردیان به زه‌مانه‌تی چوونه به‌هه‌شت داده‌نا، به‌ڵکو ئه‌وانه‌یش که له کۆنه‌په‌رستیی نه‌ته‌وه‌سالاریی و ئێرانچیه‌تییدا، جا به هه‌موو شێوه‌کانی کۆمۆنیست و موجاهید و سۆسیالیسته‌وه، پێێان وابوو هه‌بوونی کورد ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌گه‌یشتنی ئه‌وان بۆ هه‌موو ئه‌و جۆره به‌هه‌شته سه‌رزه‌مینیانه‌ی له خه‌یاڵیاندا دروستیان ده‌کرد. له‌و ڕووه‌وه ناکرێت به ته‌نها نوێنه‌ران و ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی به تاوانبار بزانرێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا به ئاشکرا و ڕاشکاو دیفاع له مافی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست ناکه‌ن و له سه‌نگه‌ری ئه‌واندا خۆ نابیننه‌وه، به شێوه‌یه‌ک و زیاتر، له خزمه‌ت داگیرکه‌ریه‌که‌دان و له زه‌بروزه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه و مرۆڤکوژانه‌دا به‌شدارن.
به ڕای ئێمه سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامیی و بازنه‌ی ئه‌و ده‌سته‌لآته ده‌م و ده‌ست خوێناویه به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی عه‌داله‌تخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ر به ته‌نها پێوه‌ندیی به خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و داگیرکه‌رییه‌وه نییه. نه‌بوونی بیری کوردستانیی و ڕێکخراوه‌ی کوردستانیی و نه‌بوونی میتۆدگه‌لی ئازادیخوازانه‌ش که ڕاشکاو و جه‌سوور به‌رنامه‌ی ناسیونالیزمی ئازادیخواز بباته پێش، ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه و هه‌بووه.
بانگه‌وازی جیهادی خومه‌ینی له ٢٧ی موردادی ساڵی ١٣٥٨ دا پێشینه‌یه‌کی قووڵتر و به‌رفراوانتری وه‌ک له‌وه هه‌یه که هه‌ندێک لایه‌نی خۆماڵی به کاردانه‌وه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی لێی حاڵیی ده‌بن. خومه‌ینی له هه‌رکه‌سێک باشتر ده‌یزانی که له کوردستاندا هه‌ر به ته‌نها مه‌زهه‌بی سوننه نییه، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی دانیشتووانی کوردستان شیعه‌مه‌زهه‌ب یا شێوه‌ی دیکه‌ی ئایین و ئایینزان. ئه‌و ده‌یزانی که شه‌ڕی له‌و چه‌شنه ته‌ڕ و وشک له کوردستان پێکه‌وه ده‌سووتێنێت. فه‌رمانی جیهادی ئه‌و له دژی خه‌ڵکی کوردستان سه‌رکوپکردنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو که حه‌تمه‌ن له درێژخایاندا به‌ره‌و گۆڕانکاریی وا ده‌چێت که دروشمی ته‌مامیه‌تی ئه‌رزی ئێران و خه‌یاڵی بزورگه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست پووچ ده‌کاته‌وه و ده‌ڕمێنێت.
کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزی کۆنه‌په‌رست و نائینسان به هه‌موو شێوه سیاسیی و ئایدیۆلۆژیه‌کانییه‌وه و به هه‌موو جۆره چه‌کێکه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست، مێژوویه‌کی کۆنی له جیهاندا هه‌یه و نه به ته‌نها تایبه‌ت به ئێرانه و نه به خودی ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌یش. ئه‌و جۆره تووڕه‌ییه له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست و له ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه سیاسییه‌که‌ی تا ئه‌و کاته درێژه‌ی ده‌بێت که نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست حاکم و نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست مه‌حکوم بێت.
له‌به‌رئه‌وه دروشمی ئێمه له ساڵیادی ڕۆژی ڕه‌شی له‌و چه‌شنه‌دا دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که تا ئێشتا گوتومانه: نا بۆ هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتی سه‌ربازیی و سیاسیی ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای داگیرکه‌ری ئێران له کوردستان، به‌ڵێ بۆ هه‌بوونی حکومه‌تێکی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌ر له کوردستان که به میکانیزمی پلورالیزمی سیاسیی به‌ڕێوه بچێت.
دانیشتووانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژییه وه‌حشیگه‌رانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران یه‌ک ده‌قیقه‌یش ده‌سته‌وه‌ستان و پاسیڤ نه‌بوون و ئه‌و خه‌باته به خۆشییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له تاران و قوم شه‌ڕ له ناوخۆی ده‌سته‌ڵآتدا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سیاسییه یان جۆری دیکه‌ی سه‌ڵته‌نه‌تته‌ڵه‌ب و موجاهید و ئێرانچی ئاجێندای شاراوه و نابه‌یانکراویان تێدا هه‌یه.
له وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌دا ئێمه سه‌رنجی دانیشتووانی کوردستان بۆ هۆی داگیرکه‌ریی ڕاده‌کێشین، دوور له دروشمی عاتفی و ساخته‌بازیی وه‌کوو برایه‌تی گه‌لان و هاوچاره‌نووسیی و پێکه‌وه‌گرێدراویی.
ده‌سته‌ڵات له تاران به ڕاستیی، نیواونیو یان هه‌ر نه نمایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بێت، دانیشتووانی کوردستان ده‌بێت درێژه به خه‌باتی ناسیونالیسمی ئازادیخوازانه‌ی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌وڵه‌تكی خۆی بدات. ئێمه له‌و خه‌باته‌دا ده‌مانه‌وێت نه‌خشی ئازادیخوازانه و دادپه‌روه‌ریی و پلورالیزمی سیاسیی و حوکمه‌تی دیموکراتیکی خۆمان هه‌بێت. .
میلیتاریزه‌کردنی ته‌واوی هێزه جۆره‌وجۆره‌کان دژ به دانیشتووانی کوردستان ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سه‌رکوپگه‌رایی سته‌می نه‌ته‌وه‌ییدا ببینرێت. ئه‌و مه‌زهه‌بسالارییه‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت به‌شێکی دیکه‌یه و له پله‌ی دووهه‌مدا دێت. سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شیعه‌مه‌زهه‌ب و جۆره‌کانی دیکه له کوردستان هه‌یه و درێژه‌ی هه‌یه و که‌س سوننه نه‌بوونی خاتری نه‌گیراوه.
له یادی ڕۆژی ڕه‌شی ٢٨ موردادا داوا له دانێشتووانی کوردستان ده‌که‌ین سه‌ربه‌رز و ڕاشکاو داوای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکراتیک بکه‌ن. له‌و خه‌باته‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت حکومه‌تێک له کوردستان دابمه‌زرێنین که پابه‌ند بێت به مافی مرۆڤ، به ڕێزگرتن له پرینسیپه‌کانی ئازادیی و دیموکراسیی و فره‌گه‌رایی، به مافی ژنان و کرێکاران و سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی دیکه‌ی ئایینی و غه‌یره‌ئایینی بێت.
ڕووخان و مردن بۆ ده‌سته‌ڵاتی داگیرکه‌ریی وه‌حشیی و کۆنه‌په‌رست له کوردستان.
١٨ مورداد ١٣٨٨ به‌رانبه‌ر به ڕۆژژمێری کوردیی ١٨ گه‌لاوێژی ٢٧٠٩
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
٩/٨/٢٠٠٩

|