به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماریی ئێران‌دا مه‌که‌ن!
کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه و دانیشتووانه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی خراپترین چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریی و کۆلتوریی و سیاسیی ده‌بنه‌وه. تا پێت ده‌کرێت ده‌نگ مه‌ده! ده‌نگدانی تۆ وه‌کوو ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو، له دۆخی ئێستای ئێران‌دا به مانای شه‌رعیه‌ت دان به نۆرم و نه‌زمی سه‌رکووت و چه‌وساندنه‌وه دێت، به‌مانای درێژه‌دان به داگیرکاریی و ئازاردان و ئه‌شکنجه‌کردنی رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و راگرتنی له کۆیلیه‌تی و هه‌ژاریدا دێت، که له ماوه‌ی سی ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی‌دا خراپتر بووه نه‌ک باشتر.
دبه‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمارێکدا مه‌که، که خێر و خۆشیه‌کی تایبه‌تی بۆ دانیشتووانی کوردستانی تێدا نییه.
که‌سانی وه‌کوو مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، مـۆحسێن ره‌زایی، مه‌هدی که‌رووبی و حوسێن موسه‌وی له به‌پرسانی یه‌که‌مینی کۆماری ئیسلامی ئیرانن بوون و هه‌ن، که له سه‌رکوت و و دواکه‌توویی خه‌ڵکی کوردستان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به کۆماره‌که‌یان کردووه و ده‌یکه‌ن، ئه‌وان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ن که ئایه‌توڵاکانی هاوڕییان له‌و سی ساڵه‌ی دواییدا درێغیان له هیچ جۆره لێدانێک له کورد نه‌کردووه. ئه‌مانه له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دان که دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه، زه‌ره‌ی گه‌وره‌یان به‌م گه‌له گه‌یاندووه، داگیرکاری خاک و نیشتمانی کوردن،
جگه له‌وه‌ی تا ئێستا کردویانه، هیچ شێتکی تر نین و نابن!
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان کاندید کردبوو، ئه‌گه‌رچی هه‌ره زۆرینه‌یان ده‌سته‌ودایه‌ره‌ی یه‌که‌مینی خۆیانن، هه‌ر نه‌یانتوانی به فلته‌ره‌کانی شورای نیگاهباندا تێپه‌ڕ ببن. له کوردستان، ته‌نانه‌ت له ناو شیعه‌مه‌زهه‌بانی کوردیش‌دا، هیچ که‌سێک زاتی ئه‌وه‌ی نییه خۆی بۆ پله‌ی سه‌رۆککۆماریی کاندید بکات، چونکه زه‌مینه‌یه‌کی سیاسیی هه‌یه که ڕێگای پێ نادات. هه‌ڵاواردنه‌که که لایه‌نێکی بچووکه له ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌کی بێوێنه دژ به کورد، به ڕوونیی دیاره. ئه‌م هه‌ڵاواردن و مامه‌ڵه سه‌رده‌ستیه له هه‌موو جۆره‌کانی دیکه‌ی “هه‌ڵبژاردنه‌کاندا” دژ به دانیشتووانی کوردستان هه‌ن و تا ئه‌و کاته‌یش ده‌بن که پێوه‌ندی داگیرکا‌ر و داگیرکراو له ئارادا بێت.
ـ هێز‌ی داگیرکا‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
٢٢/٥/٢٠٠٩

|