ئێمه‌یش پێشوازی له “گرووپی ئاشتی” ده‌که‌ین
پاش پێشنیاری سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان عبدوڵا ئۆجه‌لان، کۆنسه‌ی جفائی کوردستان KCK (یه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان) بڕیاریدا “گرووپی ئاشتی” بۆ تورکیا بنێرێت تا کورد ههنگاوێکی دیکه‌ی پراکتیک رووه‌و به ئاشتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی بنێت.
ئه‌مرۆ رۆژی دووشه‌ممه ١٩/١٠/٢٠٠٩ گرووپی قه‌ندیل که له کاتژمێر ٧ی به‌یانی به کاتی کوردستان بهڕئ که‌وتبوون، له هه‌ولێر له گه‌ڵ گرووپی مه‌خموردا یه‌کیان گرت و رووه‌و خاپوور به‌ره‌و تورکیا به‌رێ که‌وتن.
شایانی باسه له باکووری کوردستان به باوه‌شی ئاوه‌ڵه‌وه به‌پیر و پێشوازی ئه‌م گرووپه‌وه چوون و ئاماده‌کاریی به‌خێرهێنانیان بۆ کردراوه، و هاوکات ته‌نها له ناو شاری دیاربه‌کردا ٥٧ رێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی پشتوانی خۆیان ده‌ربڕیووه.
ئێمه‌یش پشتیوانی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا ده‌رده‌بڕین و به‌و شێوه‌یه پئشگیری “گرووپی ئاشتی” ده‌که‌ین و داوا له تورکیا ده‌که‌ین واز له گه‌مه‌ی که‌ڵه‌ک لێدان و ساخته‌کاریی بهێنێت و بێته سه‌ر کورسی دانووساندن، هه‌روه‌ها داواکارین ده‌ست له بۆمبارانکردنی کوردستان هه‌ڵبگرێت و چیتر ده‌ست وه‌رنه‌داته کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ نموونه شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵ.
هه‌مــووان ده‌زانن که له مێژه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خواستی خۆی بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ تورکیادا ده‌رده‌بڕێت و جه‌خت له‌سه‌ر پئشتگیریکردنی خۆی بۆ پرۆسه‌یه‌کی ئاشتی ده‌کات. جێی خۆیه‌تی تورکیا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی و دروست بداته‌وه.
به‌و هیوایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بانگ و هه‌نگاو و کاری کورد بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتی به هه‌ند بگرێت و ده‌ست له توندوتیژی و زهبرئامێزیی دژ به دانیشتووانی کوردستان هه‌ڵبگرێت.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه)
پارتــی سوسیالدموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
١٩/١٠/٢٠٠٩

|