هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران
بۆ له سێداره‌دانی کوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
کێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی ناو کۆماریی ئیسلامیی ئێران به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته گه‌یشته لووتکه‌ی خۆی، که که‌ڕووبی ئیتر نه‌یتووانی بێده‌نگ بێت و باسی کرد که له زیندانه‌کانی ئێران‌دا ئه‌وانه‌ی به ناوی سه‌ر به ئیسلاته‌ڵه‌به‌کانه‌وه گیراون دووچاری لێدان و ئازاردان و ئةشکه‌نجه و ده‌ستدرێژیی جینسیی هاتوون.
ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه بوو که جیهان له ده‌نگێکی له‌وه‌به‌ر تاوانباره‌وه ده‌یبیست. که خۆی یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌ران و چالاکوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
له درێژه‌ی ته‌مه‌نی سی ساڵه‌ی ئه‌م کۆماره مه‌زهه‌بییه توندره‌وه سه‌رتاپای کوردستانی به بۆمب و خومپاره کێڵاوه، دانیشتووانی کوردستانی به بارمته گلداوه‌ته‌وه و له سیاسه‌تی ترس و وه‌حشه‌ت و خه‌فه‌قان و لێدان و لێپرسینه‌وه و زیندان و سێداره‌داندا به بنده‌ستیی ده‌یهێڵێته‌وه و ته‌نانه‌ت تۆله‌رانسی تاکه هاوارێکی خه‌باتی مه‌ده‌نیشی نه‌ماوه که بیبیستێت.
ئه‌م سته‌مه جێگای شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ دونیای شارستانیی بێده‌نگ و بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئازادیخواز و ڕزگاریخواز داده‌نێن و به‌ڵام بێده‌نگ ماونه‌ته‌وه و ده‌مێننه‌وه و هاوکات خةباتي بێ وچانی گةلی كورد سه‌ربه‌زیی و شانازییه بۆ دانیشتووانی کوردستان.
زیانی ماڵیی و گیانیی دانیشتووانی کوردستان له‌و سی سالَي ڕابردوودا هه‌رگیز له قه‌ره‌بووکردن نایه‌ت. فشاری ئه‌م دوواییه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر زیندانیانی کورد، به‌تایبه‌تی شاری سنه‌ی خۆڕاگر، ده‌بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ببینرێت. ڕژێم به گشتیی بۆ پاساودانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ئاماژه به تیرۆره‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی سنه ده‌کات، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن که مێژۆی داگیرکاری کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و له درێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ودا به‌داخه‌وه خراپتر و دژوارتر بووه. کێ له پشت ئه‌و تیرۆر و سیاسه‌تی خه‌وف و خه‌فه‌قانه‌وه‌یه به جێی خۆی، ئه‌مه جێی ئه‌و باسه نییه، قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ناکرێت و نابێت دانیشتووانی کوردستان به كۆمه ل مه‌حکوم بکرێن. ئه‌و مه‌حکومکردنه‌ی دانیشتووانی کوردستان درێژه‌ی سیاسه‌تێکه که کۆماری ئیسلامیی ئێران خودئاگا و پلان بۆکراو درێژه‌ی پێ ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای خۆوه‌دوورگرتنمان له کاروباری ئه‌و بنه‌ماڵانه، به‌ڵام ئاماژه به رێکخراوی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی کورد، یه‌کیه‌تی زیندانیانی کورد و کۆمیته‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دژی ئێعدام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌یاندا نیگه‌رانی خۆیان له‌و هه‌واڵه ده‌ربڕیووه و رایانگه‌یاندووه که به پێی سه‌رچاوه‌کان ده‌زگای قه‌زایی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ دادگوسته‌ری شاری سنه‌ی راگه‌یاندووه که له ماوه‌ی پانزده رۆژی داهاتوودا حوکمی ئێعدامی به‌ندکراوانی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره جێبه‌جێ بکات. ئێمه ئه‌مه به زه‌نگێکی خه‌ته‌ر ده‌بینین که کێشه‌کان دژوارتر و ناله‌بارتر ده‌کات و دۆخی ئێستای کوردستان گرژتر ده‌کات.
حه‌بیب له‌تیفی دانیشجوی ٢٦ ساڵه و ئیحسان فه‌تاحیان لاوێکی ٢٢ ساڵه له‌وانه‌ن که که‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و ماوه‌یه‌کی زۆر له ژێر شکه‌نجه و ئازارداندا بوون. جگه له‌و که‌سانه به‌پێی راپۆرتی کۆمیته‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی دژی ئێعدام، چوارده که‌س له چالاکوانی سیاسی له ژێر خه‌ته‌ری ئێعدام‌دان که ناوه‌کانیان به‌م جوره‌یه: فرهاد رمضان احمد٬ فرهاد چالش ٬ شيركو معارفي٬ رستم اركيا٬ فرزاد كمانگر٬ علی حيدريان٬ فصيح ياسمنی ٬ فرهاد وكيلی٬ هيوا بوتيمار٬ انور حسين پناهی ٬ ارسلان اوليايی٬ حبيب الله لطيفی ٬ زينب جلاليان و احسان فتاحيان .
لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی له مێژه به‌رانبه‌ر به هه‌موو جۆره خه‌باتێکی مه‌ده‌نی که ئه‌گه‌رچی له چوارچێوه‌ی یاسا و رێسای قانوونی ئه‌ساسیی ئێرانیشدا بێت بێ سه‌بروته‌حه‌مول ماون و له‌و په‌ڕیی بێ ده‌ره‌تانیدا زه‌بر و زه‌نگ به‌کار ده‌به‌ن.
ئێمه وێڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران که له ناو کوردستان ده‌ست به‌کارن و که له ترساندن و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن و تیرۆردا به‌شدارن، ئیتر ده‌ست له‌و جۆره کارانه هه‌ڵبگرن، چونکه جێگه له توندتربوونی ڕق و توره‌یی دانیشتووانی کوردستان و گه‌متربوونی ئه‌وان بۆ خه‌بات، سه‌رئه‌نجامی دیکه‌ی نابێت، هه‌روه‌ها وه‌ك رێكخراوه‌ی سیاسیی به تووندیی هه‌موو جۆره کوشتنێک مه‌حکوم ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی كوشتنی مرۆڤی ئازادیخواز و دیموکراسیخواز و به‌رابه‌ریخواز كه بۆ مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌كه‌ن و خۆیان هیچ که‌ڵک و قازانجێکی شه‌خسیی لێ ناکه‌ن .
هاوکات داوای پشتگیریی له هه‌موو ڕێکخراوه و دامه‌زراوه‌یه‌کی کوردستانیی، ئێرانیی و نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو رێكخراوه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین که ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بكه‌ن واز له ئازاردان و گرتن و کوشتن و تیرۆرکردنی کوردان بهێنن.
٣٠/٩/٢٠٠٩
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه)
ناوه‌ندی چاک
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)

|