کۆنفه‌رانسی ستۆکهۆڵم: هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران وگوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی له کۆنفرانسێکدا
به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی پرۆسه سیاسیه‌کانی ئێستای ئێران، پێگه و هه‌ڵوێستی کورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها پێویستی و زه‌روره‌تی گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و په‌ره‌پێدان به دیالۆگ و موناقشه‌ی سیاسی نێوخۆیی له ڕۆژانی ١٤ و ١٥ مانگی نۆامبری ساڵی ٢٠٠٩ له شاری ستۆکهۆلمی سوێد کۆنفرانسێک له ژێر سه‌ردێری هه‌ڵوێست و پێگه‌ی کورد له پرۆسه سیاسییه‌کانی ئێستای ئێران دا – گوتاری سیاسی هاوبه‌ش و دیالۆگی نێوخۆیی، به‌رێوه‌ده‌چێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌سیاسیه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادێمیک و هه‌روه‌ها چالاکوانی مه‌ده‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌عوه‌ت کراوه که، به ڕێگای پێشکه‌شکردنی وتار و به‌شداری له موناقشه و پانێل دا، به‌شداری کۆنفرانسه‌که بن. شایانی باسه که له به‌شداربۆانی به‌رێز داواکراوه که وتاره‌که‌یان له چوارچێوه‌ی یه‌کێک له‌م ته‌وه‌رانه‌ی خۆاره‌وه ئاراسته‌ی کۆنفرانسه‌که بکه‌ن.
ته‌وه‌ره‌کانی کونفرانس:
گرینگی دارشتنی بنه‌ما و چوارچێوه‌کانی گوتاریکی سیاسی هاوبه‌ش بۆ گه‌لی کورد له هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران دا له پێناو پێناسه کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م گه‌له و هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان کردنی ئاسۆیه‌کی چاره‌سه‌ری.
پێناسه کردنی ره‌وشی سیاسی ئێستایی و داهاتووی ئێران له ڕۆانگه‌ی کورده‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان کردنی ئاسۆی گۆران له‌م وڵاته دا، به تایبه‌ت له رێگای راوه‌سته‌کردن له سه‌ر ئه‌م بار و دۆخه تایبه‌تییه‌ی که به دوای هه‌لبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌مینی سه‌رۆککۆماری له‌م وڵاته دا هاتۆته ئاراوه. بۆچی پێویسته کورد له‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییانه‌ی ئیساتی ئێران دا به‌شداری بکات یان نه‌کات؟
پێناسه‌کردنی زه‌مینه‌کانی دیالۆگی نێوخۆیی و زه‌رووره‌ت و ئامانجه‌کانی. گه‌لۆ دیالۆگی نێوخۆیی کورد له چ ئاستێک دایه و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌ی له‌بارتر له پێناو به‌هیزکردنی دیالۆگی نێوخۆیی چی بکرێت؟
به‌رێزان!
له به‌ر گرینگ بوونی ئه‌م بابه‌ته و به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدا به دیالؤگی نێوخۆیی داواده‌که‌ین که به‌شداری کۆنفرانسه‌که بن. هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه به‌شداربێت و بێگومان ئاماده‌بوونی چالاکانه‌ی دڵسۆزانی کورد کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات. شایانی باسه که زمانی کۆنفرانسه‌که کوردییه. هه‌روه‌ها ئێمه دۆاتر له سه‌ر شوێن و چۆنیه‌تی و ورده‌کارییه‌کانی به‌رێوه‌بردنی کۆنفرانسه‌که زانیاری پێویستتان پێ راده‌گه‌یه‌نین.
دڵنیاین به‌شداریتان کۆنفرانسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات
به سپاسه‌وه
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار و به‌رێوه‌به‌ری کۆنفه‌رانس
عه‌باس وه‌لی- خالید خه‌یاتی- موعته‌سه‌م تاتایی – تاهیر خالیدی
kumiteyamadekarikunferans@gmail.com
0046(0)736813336
ستۆکهۆلم
٢٠٠٩ /١٠/١٩
به‌شداربووان له کۆنفرانسه‌که‌ی سوێددا که به ئینیسیاتیڤی موعته‌سه‌م تاتایی، عه‌باس وه‌لی، خالید خه‌یاتی و تاهیر خالیدی رێکخراوه، ده‌گه‌نه ١٤ پارت و حیزب و رێکخراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئه‌و کۆنفرانسه‌ی له رۆژانی ١٤ و ١٥ی نۆڤه‌مبه‌ر له ستۆکهۆڵم بۆ یه‌کخستنی گوتاری هاوبه‌شی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، بریتین له ١٤ پارت و حیزب و رێکخراوه‌ی رۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تیه‌کانی کوردیش له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شسدار ده‌بن.
به پێی ئاگاداری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنفرانسه‌که ئه‌مانه ناوی ئه‌و پارت و حیزب و رێکخراوانه‌ن که له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شدار ده‌بن:
١. رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ
٢. یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان - ئێران
٣. کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه)
٤. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٥. پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
٦. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
٧. رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێڕی کوردستان
٨. یه‌کیه‌تی دێموکراتیکی کوردستان
٩. پژاک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
١٠. پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)
١١. ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه - فراکسیۆن
١٢. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
١٣. حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
١٤. پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
مامۆستا شێخ عێزه‌دینی حسینی، ئه‌میر حه‌سه‌ن پور و عه‌باس وه‌لی له‌و که‌سایه‌تیانه‌ن که له کۆنفرانسه‌که‌دا وتار پێشکه‌ش ده‌که‌ن.

|