سراتیژیی کورد خۆی یان داسه‌پاوی داگیرکه‌ر
مه‌سعود فه‌ریقی
ئاڵوگۆڕه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ چ ده‌ره‌کیی و چ ناوه‌کیی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریی خۆیان به سه‌ر جوڵانه‌وی گه‌لی ئێمه‌دا داناوه. به چاوخشاندنێکی ژیرانه به ئهده‌بیاتی مه‌وجوود لهجوڵانهوهی رابووردو و ئێستای کوردی‌دا زۆر به ئاسانی تێده‌گه‌ین که چۆن رووناکبیرانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردندا پێش ئه‌وه‌ی وڵات و زێدی خۆ بناسن به په‌له تێکڵاوی ئهده‌بیاتی بێگانه ئه‌بن. هه‌ر ئه‌م بێگانه ناسینه یه‌که‌م هه‌نگاوی خۆنهناسینه.
مێژووی سه‌رههڵدان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پڕه له ئه‌م جۆره هه‌ڵه و هه‌ڵوێستانه. به‌ڵام هه‌رچۆنیه‌ک بێت ئه‌مڕۆ هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی خود ئاگاهی تاکه‌که‌س بووته ئامرازیک بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و خۆته‌یارکردن بۆ شێوه‌گه‌لێکی تر له ململانێ و به‌رخۆدان به‌رانبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان .
له سه‌د رۆژی رابردوودا و له‌ده‌ستپێکی یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدان له ئێران‌دا تا به ئێستا زۆر جار چاودێرانی سیاسیی ئێرانیی و تاقمێک له کوردزمانه‌کانی کوردستان جوڵانهوه‌ی هه‌رده‌م نه‌وه‌ستاوی کورد به‌رانبه‌ر به حکومه‌ت لهسناریویکی كۆن به بێده‌نگی ناوزد کردووه . زۆر راحه‌ت به سه‌مای پێنووسی به ناو چاودێرانی سیاسیی سه‌د ڕۆژ ململانێ شه‌ڕی رژێم له‌گه‌ڵ سی ساڵ خه‌باتی ئازادیخوازنه‌ی کوردستان ههڵده‌سهنگێنن له‌کاتیکدا کوردستان له ده‌ستپێکی سه‌رههڵدان دژ به کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌وه به سه‌نگه‌ری ئازاده‌گان و دڵ خۆرپێنهری ئێران ناو بانگی ده‌رکردبوو. به درێژایی هاتنه سه‌ر کاری جمهوری ئیسلامی تا به ئێستا کورد و جولانه‌وه‌که‌ی نه‌یتوانیوه به دروشمی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ داخوازیه‌کانی هه‌نگاو بهاوێت. لام وایه دوو فاکته‌ر ده‌وری زور گه‌وره‌یان گێڕا‌و،ه یه‌که‌میان دروشمی رووخاندنی رژیمی جمهوری ئیسلامی که له سی ساڵی رابوردوو تا ئێستا خه‌لکی کوردی له مه‌یدانی زۆر ئازمایک خستووه که تا ئێستا به‌رهه‌مێکی وای ده‌ست نه‌که‌وتووه، له کاتێکدا نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێت هه‌ڵگری دروشمی هێزی داگیرکه‌ر بؤ ده‌ره‌وه بێت، دووهه‌م سیاسته‌ی داڕێژراو له لایه‌ن میله‌تی بالاده‌ست بووه‌ته تاکتیک و ئیستراتیژی له جولانه‌وه‌ی ئێمه‌دا و هه‌ر چی زیادتر له مێژوو قوڵ بینه‌وه باشتر تێده‌گه‌ین که له‌سهر جولانه‌وه‌ی گه‌لی ئێمه تائسیری داناوه.
١/١١/٢٠٠٩
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان

|