به‌ڕیزان: کاک عه‌باس وه‌لی، کاک خالید خه‌یاتی، کاک موعته‌سه‌م تاتایی و کاک تاهیر خالیدی
سڵاوی گه‌رمی ئێمه‌تان پێشکه‌ش
وه‌کوو بڕیارمان دابوو له ڕۆژانی ١٤ و ١٥ مانگی نۆامبری سالی ٢٠٠٩ له کۆنفرانسی دیالۆگ و شیرۆڤه‌ی بار و دۆخی کوردستان که له شاری ستۆکهۆلم پێته‌ختی وڵاتی سوێد به‌شدار بووین.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تادا ده‌مانزانی که دانیشتن و دیالۆگ و زانیاریگۆڕیبنه‌وه‌یه‌کی به‌سوود له‌گه‌ڵ ئێوه و به‌شداراندا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. ڕێگامان بده‌ن ده‌ستخۆشیی و ماندوونه‌بوونیی له ئێوه و هاوکارانی دیکه‌تان و ئه‌و هاوکاره لاوانه بکه‌ین که به‌و په‌ڕی له خۆبووردووییه‌وه دوو ڕۆژ له‌گه‌ڵتاندابوون و هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ چالاکی دیکه بۆ بخوازین. ئێمه ده‌زانین که ئێوه زۆر ماندوو بوون و زه‌حمه‌تتان زۆر کێشاوه.
هه‌روه‌ها سڵاو و ڕێزی بێپایانی خۆمان به هه‌موو به‌شداران ده‌گه‌یه‌نین، سوپاسیان ده‌که‌ین که گوێێان لێگرتین و به سه‌بر و تاقه‌تیکی زۆره‌وه به‌شداربوون. ئێمه گه‌لێک که‌ڵکمان له ئه‌زموون و بۆچوونی ئه‌وان وه‌رگرت و لێیان فێربووین.
ئێمه سوودی زۆرمان له هاوده‌میی ئه‌و دوو ڕۆژه بینی، بۆ نموونه که هه‌وڵ بۆ کۆتاییهێنان به “ئێوه” و “ئه‌وان” بدرێت، که هه‌میشه ده‌رگا بۆ لایه‌نانێک که ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن ئاوه‌ڵه بێت، و زیاتر تێبگه‌ین که سه‌رئه‌نجام هه‌ر له ڕێگای دیالۆگ و ڕاگۆڕینه‌وه و گوێ له‌یه‌کگرتن و یه‌کترقبوڵکردنه‌وه ده‌توانین درێژه به خه‌باتی کوردستانیی و ئازادیخوازنه‌ی خۆمان بده‌ین.
به هیوای به‌شداریکردنێکی به‌ئه‌ژمارتر و هاوکاریی و چالاکیی زێده‌تر له ناو لایه‌نانی حیزبی و غه‌یره‌حیزبی و تاکه‌که‌سه‌کاندا.
سه‌رکه‌وتوو و بێوه‌ی بن