ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش بؤ خـه‌ڵـکـی کـوردسـتـان
ئازادیخوازانی کوردستانیی لە کوردستان و لە هەر شوێنێک هەن
سڵاوی گەرم و ئازادیخوازانەتان لێ بێت
له پێناو یه‌کگرتندا، دانیشتنه‌کانی نێوان پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان - رەوتی یەکگرتنەوە له جوزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٨ ـ ـی هه‌تاویه‌وه تا ئه‌مرۆ، قۆناغه گرینگه‌کانی خۆی تێپه‌راندووه.
لە دانیشتن و کۆبوونەوەکاندا بە تێر‌و تەسەلی قسه لە سەر مەسەلەی دۆخی سیاسی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و مێژووی سی ساڵەی خوێناوی دەسەڵاتی داگیرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان کرا، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئەو هۆکارانەیش که دەکرێت لە پشت سەرنەکەوتنی بزووتنەوەی کوردستانەوە بن.
هاوکات باس لە سەر سەرهەڵدانی کۆمەڵە و دۆخی رابردوو و ئێستای کراو، باس لە ئەو هۆکارانە کران کە بووەتە هۆی جیابوونەوە و لێکترازان لە کۆمەڵە و حیزبە رۆژهەڵاتیەکان بە گشتیی و دروستبوونی بۆشایی لە خەباتی گه‌لی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرهەڵدانی پارت و رێکخراوی نوێ لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا، لەوانە پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان. هەروەها جەخت لە سەر هاوکاریی و هاوخەباتیی و هەوڵدان بۆ نزیکایەتیەکی زیاتر لە نێوان حیزبەکاندا کراوە.
دیارە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەرنەکەوتنی بزووتنەوەی کوردستان و درێژبوونەوەی تەمەنی داگیرکاریی لە کوردستان ناتەبایی و ناکۆکی نێوان پارت و حیزبە جیاوازەکان بووە، هەر بۆیە پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لەم قۆناغە هەستیارەی کوردستان حیزبەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیەکی زیاترەوە هەڵوێست بگرن و هەوڵی زیاتر بۆ کۆکردنه‌وه و یه‌کگرتنی هه‌رچی زۆرتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورده بدرێت و هەنگاوی خێراتر و له‌هه‌مانکاتدا به‌ده‌ستکه‌وت بۆ چارەسەری کێشەی کورد هەڵبگیردرێت.
ئاکامی دیالۆگ و بیروڕا گۆڕینەوە ئێمه دوولایه‌ن به پێی چه‌ندین پرۆتۆکۆل، له سه‌ر ئه‌ساسی هاوده‌نگیی و هاوپه‌شتیی سیاسیمان له پێناو یه‌کگرتن و یه‌کخه‌ستنی ماڵی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان به‌پیی تێڕووانینی سیاسی و فێکری هەردوو لامان، له‌سه‌ر بناغه‌ی پیره‌وپرۆگرامی پارتی سۆسیالدیموکرات کوردستان (رۆژهه‌لات)، توانیویه‌تی له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌کیی و گرینگه‌کانی دوولایه‌ن بگاتە سەرئەنجامی شایانباس، هه‌ر ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م بناخەیە کۆبوونه‌وه‌کانمان له‌سه‌ر قه‌واره و ساختاری حیزبی و هێز‌ی پێشمه‌رگه به‌چڕوپڕی به‌رده‌وامه.
ئیمه له رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که بناغه‌ی ڕیککەوتن و به‌یه‌ک‌گه‌یشتنمان به په‌له‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بووه، و بێ‌شک ئیدامه‌که‌یشی هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا خۆی ساخ ده‌کاته‌وه.
ئێمه له رۆژانی داهاتوودا، به شێوه‌یه‌کی فەرمی له رێگای مێدیای کوردیه‌وه هاوکات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له باشووری کوردستانیش به وردیی ئاکامی کۆتایی دانیشتنه‌کانمان به خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌یه‌نین.
هه‌ر لێریشه‌وه سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستی ئه‌و کاناڵه ئاسمانییه کوردیانه، رادیۆکان، سایته‌کان و وێبلاگ و رۆژنامه‌کان ده‌که‌ین که له پێناو ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا، له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا یارمه‌تی پێویستمان ده‌ده‌ن.
پێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وی وڵات:
0046.76.560.93.42 / 0046.704.613.092 info@psdkurdistan.org
پێوه‌نده‌کانی کوردستان:
0750.716.49.62 sabri_bahmany@yahoo.com
یه‌کگرتوو بێت ماڵی کورد، سەرکەوتوو بێت بزووتنەوەی رزگاریخوازای گەلی کورد
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان- رەوتی یەکگرتنەوە
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهەڵات)
٨/٣/٢٠١٠

|