حكومه‌تی توركیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پیشان داوه
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چه‌ند پێشنیازێكی خستۆته روو.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌ند خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كورد و توركیا خراونه‌ته ڕوو كه به هۆیانه‌وه كورد ماف و ئازادیی [له ئێستا] زیاتری بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت
مانگی ڕابردووش به‌شیر ئه‌تالای وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه حكومه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی به په‌له‌ی [گورجی] بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد نه‌ناوه، به‌ڵام چه‌ندین پێشنیاز له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه خراونه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
هاوكات رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری حكومه‌تی توركیا بڵاوی كردۆته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا ده خاڵ له پێشنیازه‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌باره‌وه پیشاندراوه كه ئه‌وانیش بریتین له مانه‌ی خواره‌وه:
١. پاراستنی یه‌كێتی خاكی توركیا: هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان كه له ناویاندا حیزبی دێ تێ پێ ی كوردیش هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌كان و ئه‌كادیمیه‌كان را و بیر و بۆچوونی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌ربڕن، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی خاكی توركیادا.
٢. ئازادیی كه‌مپینی سیاسی كوردی: لابردنی چاودێری یاسایی كه رێگری له‌به‌كار هێنانی هه‌ر وشه‌یه‌ك كه توركی نه‌بێت له‌ناو سیاسه‌ت ده‌كرد وه‌كو (خۆپیشاندان، كه‌مپه‌ین، دروشم، مۆرك) پێویسته بگۆڕێت و وشه‌ی كوردی تێدا به‌كار بێت.
٣. ره‌خساندنی فێربوونی زمانی ره‌سه‌نی كوردی: به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له‌قوتابخانه‌كاندا، به‌ڵام سنوورداركردنی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی كوردی .
٤. رێپێدانی زمانی كوردیی له‌به‌ندیخانه‌كاندا: لابردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردیی له‌به‌ندیخانه‌كاندا
٥. گۆڕینی ناوی شاره‌كان: گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی سه‌دان لادێ و ناحیه و شاره‌كان بۆ ناوی كوردی.
٦. دامه‌زراندنی په‌یمانگای كوردی: حكومه‌ت جه‌ختی له‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای كوردی كرد بۆ فێربونی ئه‌ده‌بی كوردی و كودۆلۆژی.
٧. نه‌ناساندنی منداڵان وه‌ك تیرۆرست: كۆتایی هێنان به‌یاسای دادگایی كردنی منداڵان به تیرۆرست كه له خۆپیشانه‌كاندا به‌ردیان گرتۆته پۆلیس بۆ ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین.
٨. لێخۆشبونی یاسایی: چالاككردنی یاسای ژماره ٢٢٠ كه به‌هۆیه‌وه زۆرێك له‌و چه‌كدارانه‌ی په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه كردوه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه.
٩. رێ پێنه‌دانی رق بۆ توندوتیژی: فراوانكردنی مه‌ودای ئازادی و گۆڕینی بۆ یاسای ژماره ٢١٦ و حكومه‌ت بوار به‌لێدوانی توند و تیژی له‌بواری یاساییدا نادات.
١٠. ئازادیی بیروڕا: گه‌ڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارییان له‌كرده‌وه [به ناو] تیرۆرستیه‌كاندا نه‌كردوه.
کــوردستان: له سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه ٢٦/٨/٢٠٠٩

|