تۆ که‌سێکیت که
- بڕووات به دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکراتیکه له سه‌ر خاکی ئازادکراوی کوردستان
- بڕووات وایه سامانی كوردستان ده‌بێت موڵكی گه‌لی كوردستان بێت، نه‌ك تاكه كه‌س و گرووپی بچووك، که له کوردستان ده‌بێت خه‌زێنه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت
- بڕووات وایه ده‌بێت مووچه دیاریكراو بێت و بزانرێت كێ چه‌ند وه‌رده‌گرێت و بۆچی
- بڕووات وایه دامی لێپرسینه‌وه و لێڕووانین و سه‌رپه‌رشتیی ده‌بێت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بپرسرێت “ئه‌مه‌ت له كوێ بوو؟”
- بڕووات وایه نابێت ڕه‌نجی كاری هه‌ره‌وه‌زیی له ده‌ست كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سانێكی خانه‌واده‌دا ببردرێت و بخوردێت
- تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه به وێنه‌ی شه‌هید فریو ناخۆیت، به‌ڵكو ده‌پرسیت: كوا به‌رهه‌م و خه‌باتی
ئێستا؟
- له ڕاکه‌ڕاک و فڕکه‌فڕکی ناجیددیه‌تی سیاسیی تووڕه‌یت و ده‌زانیت ئه‌وه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی له خه‌باتی کوردستانیان داوه و ده‌یدات
- بڕووات به دادوه‌رییه له كۆمه‌ڵگادا
- ده‌زانیت تا ئێستا كه‌سانێكی ژماره كه‌م به ئاره‌زووی خۆیان که‌ڵکی به‌رئاوه‌ژوویان له ڕه‌نج و خه‌باتی کوردانی دڵسۆز و فیداکار وه‌رگرتووه
- بڕووات به به‌شداریی كردنی ژنانی كوردستانه و پێت وایه كه بوونی ئه‌وان له بازنه‌كانی بڕیاردانی سیاسیی‌دا گرینگه
- پێت وایه توانای زانستیی و تیئۆریی، هه‌ڵسوڕاویی، خۆشناویی و خاوه‌ن به‌رهه‌م بوون و مێژوویه‌كی سه‌قامگیر له كه‌سایه‌تی سیاسیی‌دا پێویسته
- به جۆرێك بڕووات به لێكدانه‌وه‌یه‌یه‌كی دیموكراتیانه و ئاشتیخوازانه‌ی سۆسیالیزمه
- پێت وایه پێكه‌وه به كاری هه‌ره‌وه‌زیی و دڵخوازیانه، به هه‌بوونی سیسته‌می دروست و ئاونه‌دز، ده‌توانین خه‌بات بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خاوه‌ن به‌رهه‌م و ئاسایش بكه‌ین
- بڕووات به دیالۆگ و ڕیفۆرم و هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری ئارامه
- بڕووات به ده‌سته‌ڵاتی یاسایه و ئاماده‌یت كه به ڕێگای خه‌باتی سیاسیی و ئاشتیانه ئه‌و یاسایانه بگۆڕدرێن كه پێت وایه له قازانجی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگادا نیین
- پڕووات وایه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئایین ده‌ست وه‌ربداته ده‌وڵه‌ت و یاسا و حوكمه‌ت و دادگاكان و خوێندنگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان و كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
- بڕووات به بردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسییه له گۆڕه‌پانی دیموكراتی و به پێی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و له ناو زه‌مینه‌ی پلورالیزمی سیاسیی‌دا
- پڕووات به ئازادیی تاكه‌كه‌س، ئاخافتن، ده‌ربڕین، خۆپیشاندان، مانگرتن و چالاكیی دیكه‌ی سڤیلیی نازه‌برئامێزه
- بڕووات به پاراستنی شانازیی و سه‌ربه‌رزیی مرۆڤه
- دژ به هه‌موو جۆره تیرۆرێكی كه‌سایه‌تی و شكاندنی ویژدانی مرۆڤیت
- له ڕێكخراوگه‌لی چه‌پی سوننه‌تی و لێنینیستی و ستالینیستی ماندوویت
- ده‌وێریت پرسیاری گران له ده‌سته‌ڵاتداران بكه‌یت
- له هه‌ڵبژاردنی نادیموكراتیانه‌ی لێپرسراوانی سیاسیی تووڕه‌یت و پێت وایه سیاسه‌تكردن ده‌بێت سنوور و میچ و بنمیچی هه‌بێت، ده‌بێت ڕوون (شه‌فاف) و دیموكراتیانه بێت و به پێی پرینسیپی هه‌ڵبژاردنی ئازادی دیموكراتی ئه‌نجام درابێت
که‌واته ده‌شێت خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی سۆسیالدیموكرات بیت كه له ناو پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان دا جێگای خۆت هه‌بێت و كار بۆ خه‌ون و ئایینده‌بینیه‌كانی خۆت بكه‌یت.
پێڕه‌و و پرۆگرامی کۆمەڵە - پارتی سۆسیالدیموكراتی كوردستان بخوێنه‌وه، پێشنیاری خۆت بده، ڕه‌خنه‌ی خۆتی لێبگره و به‌شداریی له چاندنی كولتورێكی سۆسیالیزمی دیموكراتدا له كوردستان بكه.
وه‌ره، له دروستكردنی مێژوویه‌كی نوێ‌دا به‌شدار به!
به‌خێربێیت!
کۆمەڵە - پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان

|