به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش
کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا، به شێوه‌یه‌کی سیستەماتیک ده‌ستی داوه‌ته گرتن، ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی تێکۆشه‌رانی سیاسی و که‌سایه‌تی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و تا ئێستاش ڕۆژ نییه له قوژبنێکی ئه‌م وڵاته‌دا، مرۆڤێکی کورد نه‌بێته قوربانی سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی حاکمانی ئێران.
له ٢٨ی گه‌لاوێژی١٣٥٨ (١٩٧٩) به‌ملاوه کوردستان، له بێده‌نگێکی چاوپۆشانه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، هه‌موو چه‌شنه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دژه‌مرۆڤانه‌ی به سه‌ردا به‌ڕێوه چووه، به چه‌شنێک له هه‌موو بواره‌کانی ئیتنیکیی، سیاسیی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌وڵی پاکتاوکردنی دراوه و هه‌تا ئه‌مرۆکه‌ش به‌رده‌وامه.
گه‌لی ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له یه‌که‌م ڕۆژی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌کی قاره‌مانانه خۆڕاگری کردووه و له چوارچێوه‌ی خه‌باتی ڕه‌وای خۆی له ناو و ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه سیاسیه‌کانیدا بۆ به‌رگری له مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو بواره‌کاندا به‌ره‌نگازی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووەته‌وه.
ئاڵ و گۆڕه‌کانی کوردستان و ناوچه‌که ئه‌گه‌ری تێکچوونی بارستایی هێزه‌کان به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی کوردی هێناوه‌ته هاوکێشه سیاسیه‌کانه‌وه. ئه‌و بارودۆخه به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژوویی ده‌خاته ئه‌ستۆی ڕێکخراوه‌کانی سیاسی کورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و، هاوکات پلان بۆ یه‌کگرتوویی خه‌باتی کورد بخه‌نه ئاجێندا و رۆژه‌ڤی کاری سیاسی خۆیان.
گه‌لی تێکۆشه‌ری کوردستان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن له‌ماوه‌ی رابردوودا کۆماری ئێسلامی ئێران تووشی قه‌یرانێکی هه‌مه‌لایانه هاتووه و بۆ ده‌ربازبوونی خۆی له‌و قه‌یرانه هه‌ر وه‌ک ڕابوردوو خه‌ریکه به کوشتن و بڕین و چاوترسێنکردنی خه‌ڵک ناره‌زایه‌تییه‌کان کپ بکاته‌وه و ده‌راوێک بۆ ده‌ربازکردنی خۆی پێکبینێ.
ئه‌و تووندوتیژێیه دژ به گه‌لی کورد شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌تر و نامرۆڤانه‌تری هه‌یه له به‌راوورد به به‌شه‌کانی تری ئێران، له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان و سه‌دان تێکۆشه‌ر، رۆژنامه‌وان، خۆێندکاری زانکۆ و مامۆستایانی کورد که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی به‌کرێگیراوانی رژیم، هه‌ر له به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشه شوومه‌دا کاک ئیحسانی فه‌تاحییان رۆژی ١١ نۆامبر ٢٠٠٩ له لایه‌ن ئه‌و به‌کرێگیراوانه له سێداره درا.
ئه‌مرۆکه‌ش ١٨ زیندانی کورد له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌ترسی کوشتن و سێداره‌دانیان له‌سه‌ره و به شێوه‌یه‌کی نایاسایی و دوور له هه‌موو پرنسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت. ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ دوایین وته‌ی ئێحسان که ئه‌مڕۆ دروشمی نه‌ته‌وه‌ییه: “ئه‌گه‌ر به گومانی ده‌سه‌ڵاتداران، مه‌رگی من ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی كێشه‌یه‌ك به‌ناوی كێشه‌ی كوردستان، ده‌بێت بڵێم: ئه‌وه خه‌یاڵی خاوه. نه مردنی من و نه هه‌زارانی وه‌كوو من مه‌ڵهه‌می ئه‌و ده‌رده بێ ده‌رمانه نابێ، به‌ڵكوو بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره به‌گوڕتر ده‌كات. بێ‌گومان هه‌ر مه‌رگێك ئاماژه‌یه‌كه به ژیانێكی‌تر”".
ئێمه بێزاری خۆمان له‌و تاوانانه راده‌گه‌یه‌نین و پشتگیری ته‌واوی خۆمان له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری به‌ندییه‌کان و خه‌بات و تێکۆشانی خه‌ڵکی کوردستان که ده‌نگی هاوار و بێزاری خۆیان دژ به‌و تاوانانه هه‌ڵبریوه، ده‌رده‌برین.
ئێمه واژۆکه‌رانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، له رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌موو رێکخراوه و کۆر و کۆمه‌ڵانی به‌رگری له مافی مرۆڤ له کوردستان، ئێران و جیهاندا داوا ده‌که‌ین که به‌رپەچدانه‌وه و تاوانبارکردنی کۆماری ئیسلامی داوای ئازادی به‌ندییه‌کان بکه‌ن و پێشی دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه دژ به گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگرن.
ناوی واژۆکه‌ران:
١. پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢. پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٣. حیزبی دیموکراتی کوردستان
٤. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان/ سوێد
٥. پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
٦. پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
٧. ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
٨. بزووتنەوەی دیموکراتیکی یارسان
٩. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد- ئوروپا
٥/١٢/٢٠٠٩

|