زەبروزەنگی داگیرکەرانی کوردستان لە ئێران و تورکیا و سووریا لەسەر گەلی کورد بە تووندیی مەحکومە
گه‌لی کوردستان له لایەن داگیرکارانیه‌وه هەمیشە له‌ژێر زه‌خت و زۆرێکی ده‌ڕندانه‌دایه، یه‌که‌م جار نیه که خه‌باتکارانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکراو له ئه‌وین‌ـی تاران‌ـه‌وه تا ئیمراڵی تورکیا و تا ده‌گاته عـه‌درای دیمه‌شق له‌ژێر ئازار و ئه‌شکنجه و لێداندا، په‌تی سێداره‌یان له مه‌ل ده‌هاوێن. ئازار و ئه‌شکنجه‌ی رؤڵه‌کانی گه‌لی کورد له گرتووخانه‌کانی داگیرکاراندا به ئێمه ده‌ڵێت که ئه‌م گه‌له هاوچاره‌نووسه، لە ئیلام و کرماشان، دیاربکر و ماردین،قامشلۆ و كۆبانێ هاوخه‌باتن.
مانگرتنی کورده‌کانی گرتووخانه‌ی عه‌درای دیمه‌شق که له ٣٠ی نوڤامبەره‌وه ده‌ستی پێکردووه تا ئیستا هه‌ر به‌رده‌وامه، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک که له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات، ده‌ڵێت: كه ئێستا گرتووخانه‌ی عه‌درای دیمه‌شق به رێوشووێنی ئه‌منی و ئیستخباراتی به شێوه‌یه‌كی توند كۆنترۆل كراوه و رێگای دزه‌كردنی زانیاری بۆ ده‌ره‌وی گرتووخانه‌كه ئاسته‌مه، بۆیه تا ئێستا به ته‌واوی نه‌زانراوه كه ره‌وشی زیندانیه سیاسیه‌كان چۆنه و هه‌روه‌ها له ئیدامه‌دا ده‌ڵێت داوكاری مانگرتووان ته‌نیا باشكردنی ره‌وشیان نییه له نێو گرتووخانه‌كه، به‌ڵكو كۆمه‌لێك داواكاری تریان هه‌یه، وه‌كو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌حكامی عورفی و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنی بڕیاره‌كانی دادگای ئه‌منی باڵای ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریان كه دادگایه‌كی تایبه‌ته و پشت به یاسای سوریا نابه‌ستێت".
گرتووخانه‌کانی تورکیایش هه‌ر به‌و شێوه له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا هه‌ڵسوکه‌وت دەکات، به‌تایبه‌تی زیندانی ئیمراڵی شوینی سەرۆکی پ.ک.ک به‌ڕێز عبدوڵا ئۆجه‌لان له‌ژێر ئازار و ئه‌شکنجه‌یه‌کی رۆحی قورسدایه، له کاتێکدا که له رێگه‌ی پارێزه‌رەکانیه‌وه له‌ژێر سه‌رنج و چاوه‌دێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆف و مێدیاکاندایه، جا با بیر له‌و که‌سانه بکه‌ینەوه که سه‌رنج و چاودێریه‌کیان له‌سه‌ر نییه.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌روه‌تر، به شێوه‌یه‌کی ده‌رندانه و قرونوه‌ستایی له‌گه‌ڵ گیراوانی کورد هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، و هه‌رکات پێیانخۆش بێت، جیاوازی له نێوان حۆکمدراو و حوکمنه‌دروادا ناکەن، په‌تی سێداره بۆ هه‌ر زيندانيه‌كی خه‌باتکار لای ئەوان هەمیشە هەڵخراوە.
ئه‌مرۆ له سه‌ده‌ی بیستوویه‌کدا گه‌لی کورد هێشتا له‌پێناو سه‌ربه‌ستی خۆیدا قوربانی ده‌دات، شانازی و سه‌ربه‌رزیی ئه‌م گه‌له خه‌باتی نه‌پساوه‌یه‌تی له‌پێناو رزگاریدا. گرتووخانه‌ی ئیمراڵی و ئه‌وینی تاران و عه‌درای دیمه‌شق قه‌فسی شێره‌که‌چان و کورانی گه‌لێکی ژێرده‌سته ن، که تاگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کان خه‌باتیان دریژه‌ی ده‌بێت.
هه‌موو ئێمه ده‌زانین که دوژمنانی ئێمه‌ی کورد له‌پێناو پاکتاوکردن و بنه‌بڕکردنی ئه‌م گه‌له‌دا هاوپەیمانیه‌کی ئیستراتژیکیان هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ئێمه‌یشه که لێبراوانه هاوپه‌شت و هاورێی خه‌باتکارانی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان بین. ده‌ستی هاوکاریی و هاوده‌نگیی دژی داگیرکاران، له نێوان خه‌ڵک و ئۆپۆزیسیۆنی کورد له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه. وه‌رن پێکه‌وه دژی ئه‌م هاریکاری و گه‌له‌کۆمه‌ی دۆژمنانمان راوه‌ستین، وه‌رن پێکه‌وه ده‌نگه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه و بیکه‌ین به‌هێزێکی له‌بن‌نه‌هاتوو دژی بنده‌ستی و داگیرکاری.
له ئاخردا ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ره‌وتی یه‌کگرتنه‌وه) و پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) زه‌بروزه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا و سوریا دژی زیندانیانی کورد له گرتووخانه‌کانیاندا به‌تووندی محکوم ده‌که‌ین، و ده‌ڵێین ئازار و ئەشکەنجە و بکوژیی نامانترسێنێت و رووەو ئازادی و سەرفەرازیی ڕێپێوانمان بەردەوامە.
- ئازادی زیندانیان سیاسی گه‌لی کورد خواستی خه‌ڵکی کوردستانه.
- ئازادی و سه‌ربه‌ستی مافی مرۆفه! داگیرکا‌ر بۆ ده‌ره‌وه له کوردستان!
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان (ڕه‌وتی یه‌کگرتنه‌وه)
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
٣/١٢/٢٠٠٩

|